كۆمیته‌ی سێهه‌می ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له كۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی ڕابردوو خۆیدا له بڕیارنامه‌یه‌كدا پێشێلكردنی مافی مرۆڤی له ئێران مه‌حكوم كرد و به كۆی ده‌نگ ئه‌و بڕیارنامه‌یه په‌سند كرا.
ڕۆژی ڕابردوو بڕیارنامه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به پێشێلكردنی مافی مرۆڤ له ئێران به ٨٣ ده‌نگی ئه‌رێنی و ٣٠ ده‌نگی نه‌رێنی و ٦٨ ده‌نگی بێ لایه‌ن په‌سند كرا و به‌و زووانه له كۆڕی گشتیی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌خرێته‌به‌ر پڕۆسه‌ی ده‌نگدان.
له‌و بڕیارنامه‌یه‌دا كۆماری ئیسلامیی ئێران به پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ و ئاماری به‌رزی ئێعدام، هه‌ڵاواردنی دژی ژنان، كه‌مینه نه‌ته‌وه‌یی، ئایینی و مه‌زهه‌بییه‌كان مه‌حكوم ده‌كا.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا وڵاته جیاجیاكان وێڕای مه‌حكومكردنی پێشێلكارییه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران سه‌باره‌ت به پێشێلكردنی مافی مرۆڤ داوایان كرد زیاتر فشار بخرێته‌سه‌ر ئه‌و وڵاته بۆ ئه‌وه‌ی كه پێبه‌ندی به‌ڵێنییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بێ.
نوێنه‌ری كانادا كه وڵاته‌كه‌ی ئه‌و بڕیارنامه‌یه‌ی سه‌باره‌ت به پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ ئاماده كردبوو، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا گوتی، ئاماری به‌رزی ئێعدام، ئێعدامكردنی مێرمنداڵان و بارودۆخی خراپ ژنان و منداڵان له ئێران جێی نیگه‌رانییه.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا عه‌بدوڵا ئه‌لموعه‌لیمی، باڵوێزی عه‌ره‌بستان له ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌ڕاشكاوی گوتی ئێمه پشتیوانی له هه‌ر چه‌شنه به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یه‌ك پێشێلكارییه‌كی مافی مرۆڤ له ئێران ده‌كه‌ین و ئاماژه‌ی به هه‌ڵاواردنی نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زهه‌بی كرد كه عه‌ره‌به‌كان له‌و وڵاته چه‌ند قات مافه‌كانیان پێشێل ده‌كرێ و ته‌نانه‌ت له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش له‌لایه‌ن ده‌ستوپێوه‌ندییه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران تیرۆر ده‌كرێن.
ناوبراو له درێژه‌ی قسه‌كانیدا گوتی، حه‌شمه‌تی عه‌ره‌بی ناوچه عه‌ره‌ب نشینه‌كانیان له‌لایه‌ن سپای پاسدارانه‌وه به زۆره‌ملێ ڕاگواستراون و پێداگریی كرده‌وه كه كۆمه‌ڵگه‌ی جیهانی له هه‌مبه‌ر كوشتار و ئێعدامه به كۆمه‌ڵه‌كانی ساڵی ١٣٦٧ بێده‌نگ نه‌بن.
15/11/2017