فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

گوتەبێژی سەرۆکایەتی تورکیا دەڵێت هەفتەی داهاتوو تورکیا و ئێران و ڕووسیا کۆبوونەوەیەکی لوتکەیی لە ڕووسیا ئەنجام دەدەن بە مەبەستی تاووتوێکردنی قەیرانی سوریا.

ئیبراهیم کالن ئەمڕۆ پـێنجشەممە بۆ میدیاکانی ڕاگەیاند هەریەک لە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و حەسەن روحانی و ڤلادمیر پـوتن چوارشەممەی داهاتوو ڕێکەوتی 22 ی مانگی یازدە لە شاری سوچی کۆدەبنەوە سەبارەت بە سوریا.

گوتیشی تاووتوێی ئەو ڕێکەوتنانە دەکەن کە لە میانەی وتووێژەکانی ئەستانەی پایتەختی کازاخستان پێی گەیشتوون لە بارەی ناوچەکانی هێورکردنەوەی گرژیـیەکان لە سوریا. پاشان باس لەوە دەکەن چۆن هەرسێ وڵات بەشداری بکەن لە وتووێژەکانی جنێڤ، ئەوانەی بەپـێی بڕیاری ژمارە 2254 ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بەڕێوەدەچن بۆ دۆزینەوەی چارەسەری سیاسی بۆ قەیرانی سوریا.

لە مۆسکۆش، دمیتری پـێسکۆڤ گوتەبێژی کرملین، هەواڵەکەی پشـتڕاستکردەوە و بە گوتەی خۆی ئامانج لە کۆبوونەوەکە ئاسایش و سەقامگیری سوریایە.

لە لایەکی دیکە ڤلادمیر گبارۆڤ جێگری یەکەمی سەرۆکی کۆمیتەی کاروباری نێودەوڵەتی لە پەرلەمانی ڕووسیا گوتویەتی لە کۆبوونەوەکە بە تایبەتی باس لە ڕەفتارەکانی ئەمەریکا لە سوریا دەکرێت تاوەکو هەرسێ وڵات یەک هەڵوێستیان لە بەرامبەریدا هەبێت.

جێی ئاماژەیە شەڕی ناوخۆی سوریا کە بە ڕاپەڕینێکی جەماوەری لە مانگی سێی ساڵی 2011دەستیپـێکرد هەتا ئێستا بووەتە هۆی کوژرانی زیاتر لە 300 هەزار کەس و سەدان هەزار بریندار و بە ملیۆنان کەسیش ئاوارە و دەربەدەربوون.

هەریەک لە ئێران و ڕووسیا و تورکیا بەرژەوەندی تایبەتی خۆیان لە سوریا هەیە.

16/11/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان