فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق "یۆنامی"، له‌ پێشێلكارییه‌كانی خورماتوو نیگه‌رانه‌ كه‌ به‌رامبه‌ر به‌ هاووڵاتییانی كورد كراوه‌.

یۆنامی رایده‌گه‌یه‌نێت، لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤ ده‌كات له‌ خورماتوو، كه‌ به‌هۆی هێرشه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی میلیشاكانی حه‌شد و هێزه‌كانی عێراق، ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ هاووڵاتییانی كورد ئاواره‌ بوونه‌.

به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی یۆنامی، تیمێكی تایبه‌تی نێرده‌كه‌، بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ راپۆرته‌كانی تایبه‌ت به‌ پێشێلكاری مافى مرۆڤ، رۆژی 7ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ر، سه‌ردانی شارۆچكه‌كه‌یان كردووه‌, بۆ ئه‌وه‌ی له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگاداری پێشێلكارییه‌كان بێت.

به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ش، له‌ دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر راپۆرته‌كان به‌رده‌وام باس له‌ پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤ و سووتاندن و ته‌قاندنه‌وه‌ی ماڵان ده‌كرێت و هاوكات باس له‌وه‌ ده‌كرێت، هه‌ڕه‌شه‌ له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كانیش كراوه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، به‌شێك له‌و راپۆرتانه‌ی باس له‌ وێرانكردنی ماڵ و خانووی هاووڵاتییان و توندوتيژییه‌كان ده‌كات، به‌ راپۆرتێك له‌لایه‌ن یان كۆبیش، نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، له‌ كۆبوونه‌وه‌ی 22ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری رابردوو، خراوه‌ته‌ به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له‌ نیویۆرك.

به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، تیمی یۆنامی، سه‌ردانی شارۆچكه‌كه‌ی كردووه‌ و له‌ هه‌ولێر و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی كوردستانیش، له‌ نزیكه‌وه‌ چاوی به‌ ئاواره‌كان كه‌وتووه‌ و بڕیاریشه‌ جارێكی دیكه‌ سه‌ردانی شارۆچكه‌كه‌ بكه‌ن.

یۆنامی نیگه‌رانی خۆیشی له‌و هێرشانه‌ ده‌ربڕی و داوای دانانی سنوورێكی بۆ ئه‌و كرده‌وانه‌ كرد، كه‌ به‌مدواییانه‌ كراونه‌ته‌ سه‌ر گه‌ڕه‌كه‌ كوردی و توركمانییه‌كان و داواشی له‌ حكوومه‌تی عهێراق كرد، رێوشوێنی پێویست بۆ راگرتنی توندوتیژیی و پێشێلكارییه‌كان بگرێته‌به‌ر و ئاسانكاری بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بكات.

دواى راده‌ستكردنی كه‌ركووك و خورماتوو له‌لایه‌ن چه‌ند به‌رپرسێكی ناو حزبێكی سیاسی دياريكراو، كه‌ به‌ گرووپی 16ی ئۆكتۆبه‌ری ناسراون، پێشێلكارییه‌كانی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌ عێراقییه‌كان له‌ دژی هاووڵاتییان كورد ده‌ستی پێكرد و به‌هۆیه‌وه‌ زیاتر له‌ 100 هه‌زار هاووڵاتی كورد ئاواره‌بوونه‌.

12/12/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان