له په‌سندكرانی بوودجه‌ی ساڵی ١٣٩٧ یارانه‌ی نه‌غدیی نان نیوه به نیوه كه‌م كرایه‌وه.
له بوودجه‌ی ساڵی ١٣٩٦، ده‌وڵه‌تی ٨ هه‌زار و ٢٠٠ میلیارد تمه‌نی بۆ یارانه‌ی نان ترخان كردبوو كه له‌و ڕێژه‌یه 2 هه‌زار ٣٠٠ تمه‌نی وه‌ك نه‌غدی به خه‌ڵك ده‌درا به‌ڵام له لایه‌حه‌ی بوودجه‌ی ساڵی ١٣٩٧ به‌هۆی تێبینی و ماده و ته‌بسه‌ره‌كانی نیوه به نیوه كه‌م كراوه‌ته‌وه و دیسان چینی هه‌ژار چه‌وسێندرایه‌وه.
ستادی ڕێكخستنی بازاڕه‌كان مانگی ڕابردوو ڕایگه‌یاند كه نرخی هه‌موو جۆره‌كانی نان سه‌دی ١٥ گران ده‌كرێ. هه‌ر پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی گرانكردنی سه‌دی ١٥ی نان له زۆربه‌ی شاره‌كانی ئێران نرخی نان بۆ سه‌دی ٣٠به‌رزبوویه‌وه. به‌ڵام پاش ٤ڕۆژ له‌سه‌ر بڕیاری حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌ركۆماری ئێران ئه‌و لایه‌حه‌یه وه‌ستێندرا. ئێستا له لایه‌حه‌ی بوودجه‌ی ١٣٩٧ یارانه‌ی نه‌غدیی نان نیوه به نیوه كه‌م كرایه‌وه و به‌گشتی بۆ ٥ هه‌زار میلیارد تمه‌ن كه‌م كرایه‌وه به‌ڵام به هۆی تێبینیی ماده‌ی ١٤و نرخی گه‌نم له ساڵی داهاتوودا بۆ ٣ هه‌زار و ٣٠٠ میلیارد تمه‌ن كه‌م كرایه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی بانكی ناوه‌ندیی ئێران، له ماوه‌ی ١٠ساڵی ڕابردوودا بنه‌ماڵه ئێرانییه‌كان یه‌ك له چواری داهاتی مانگانه‌ی خۆیان خه‌رجی نان كڕین و خواردن ده‌كه‌ن كه بۆ بنه‌ماڵه كه‌م داهاته‌كان زیانێكی گه‌وره‌یه و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ته‌نیا یه‌ك تمه‌ن نرخی نان كه‌م و زیاد بكرێ ڕاسته‌وخۆی كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ئه‌منیه‌تی خواردنی ئه‌و بنه‌ماڵانه هه‌یه.
ده‌وڵه‌ت به گشتی ٣٧ هه‌زار میلیارد تمه‌ن كه بۆ یارانه‌ی نه‌غدی بۆ توێژی كه‌م داهات ته‌رخان كردووه، 23 هه‌زار میلیارد تمه‌نی وه‌ك یارانه‌ی نه‌غدی و نانه‌غدی، 7 هه‌زار میلیاردی له چوارپێوه‌ی سیاسه‌تی دابه‌زینی هه‌ژاریی له ڕێگه‌ی بێهزیستی و كۆمیته‌ی ئیمداد، 3 هه‌زار و ٧٠٠ میلیارد تمه‌نی بۆ یارانه‌ی به‌شی ته‌ندروستی و 3 هه‌زار و ٣٠٠ میلیارد تمه‌نی بۆ یارانه‌ی نان دیاری كردوه.
شایانی باسه كه‌مكردنه‌وه‌ی بوودجه و گرانكردنی شته‌مه‌كه‌كان له هه‌موو زیاتر وتوێژی هه‌ژار و كرێكاری كۆمه‌ڵگه زیانی به‌رده‌كه‌وێ و ده‌چه‌وسێته‌وه.
12/12/2017