چالاکێکی کرێکاریی خەڵکی شاری سنە، لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنەوە بانگێشت کرا.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی سەرماوەز، ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە، لە ڕێگای تەلەفۆنەوە، چالاکێکی کرێکاریی خەڵکی ئەو شارەی بە ناوی "محەممەد عەزیزی" بانگهێشتی ئەو ناوەندە حکوومەتییە کرد.
ئیدارەی ئیتلاعات بەو چالاکە کرێکارییەیان گوتووە، کاتژمێر ٩ی بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە خۆی بەو ناوەندە حکوومەتییە بناسێنێت.
کۆمیتەی هاوئاهەنگی بۆ پێکهێنانی ڕیکخراوە کرێکارییەکان لەو باریەوە بڵاوی کردەوە، کە ناوبراو ئەندامی ئەو کۆمیتەیە.
12/12/2017