سه‌رۆك وه‌زيرانى ئيسرائيل، بنيامين ناتانياهو ره‌تيكرده‌وه سه‌رۆكى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان وانه به ئيسرائيل دابدات و تۆمه‌تبارى كرد به بۆردومانكردنى لادێكانى كورد و پشتيوانيكردنى ئێران و تيرۆريستانى غه‌ززه.
ناتانياهو گوتى: "ئه‌ردۆغان هێرشده‌كاته سه‌ر ئيسرائيل، من نامه‌وێت وانه‌ى ئه‌خلاق له كه‌سێك وه‌رگرم كه گوند و ناوچه كوردييه‌كانى وڵاته‌كه‌ى بۆمبا‌باران ده‌كات، رۆژنامه‌نووسان زيندانى ده‌كات، يارمه‌تى ئێران ده‌دات له پێشێلكردنى سزا نێوده‌وڵه‌تييه‌كان، هه‌روه‌ها يارمه‌تى تيرۆريستان ده‌دات، له ناويشياندا تيرۆريستانى غه‌ززه و بێتاوانه‌كان ده‌كوژێت".
ئه‌م قسانه‌ى ناتانياهو له ميانى ئه‌و كۆنگره رۆژنامه‌وانييه هاتن، كه ناوبراو له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا ئيمانوێڵ ماكرۆن ئه‌نجامى دا.
11/12/2017