فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

هاتنەدەرەوەی ئامریکا لە ڕێککەوتننامەی ئەتۆمیی ئێران و شەش زلهێزی جیهانی، پرۆژەکانی ئێرانی تووشی کێشەی دارایی کردووه و وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمریکا بە فەرمی پێدانی وامی بە ئێران قەدەغە کرد.

محەممەدڕەزا جەهان‌بیگلەری، ڕاوێژکاری پێشووی ڕێکخراوی سەرمایەدانانی دەرەکیی ئێران، وێڕای ئاماژه به هاتنەدەرەوەی ئامریکا لەو ڕێککەوتنە، ئاماژەی به شێوازی نوێی گەمارۆکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران کردووه و گوتوویەتی: هەر بانکێکی دەرەکی بیەوێت هەوڵی دابینکردنی باری دارایی بۆ ڕاپەڕاندنی پرۆژه‌کانی ئێران چ به شێوازی فاینانس ( بایەخی دارایی)، یان قەرزی بازرگانی بدات، تووشی سزای قورسی دەوڵەتی ئەمریکا، هەروەها لەنێوچوونی هاوکاریی کۆمپانیا ئەمریکییەکان دەبێتەوە.

بیگلەری وێڕای ئاماژه به لاوازبوونی کار و چالاکییەکانی ڕێژیمی ئێران له چوار ساڵی ڕابردوودا له ڕاکێشانی سەرمایەی ڕاستەوخۆی دەرەکی (FDI)، باسی له چارەنووسی ڕێککەوتنە فاینانسییەکانی پاش هاتنەدەری ئەمریکا له ڕێککەوتن ئەتۆمی کردووە و جەختی کردەوە، بە بەراوردی چوار ساڵ پێش له سەردەمی دەوڵەتی پێشوودا، لەگەڵ چوار ساڵی پاش ئەوە، بۆمان دەردەکەوێ، که سەرەڕای بارودۆخی توندی گەمارۆکان، سەرمایەی دەرەکی لە ١٥ ملیار و ٥٦٩ ملیۆن دۆلارەوە گەیشتووەتە ١٠ ملیار و ٥٧٦ ملیون دۆلار.

ئەمریکا به هاتنەدەر له رێککەوتننامەی ئەتۆمیی ئێران، شەپۆلێکی نوێی لە گەمارۆکانی دەست پێکردووه. وەزارەتی خەزێنەداریی ئەم وڵاته جگە له قەدەغەکردنی پێدانی وام بۆ بەرەو پێشبردنی پرۆژە ئێرانییەکان، لە ڕۆژانی ڕابردوودا، وەلیوڵڵا سەیف، بەرپرسی بانکی ناوەندیی رێژیمی ئێرانی به تۆمەتی ملیارها دۆلار یارمەتی به گرووپی حیزبووڵلای لوبنان، خسته نێو لیستی گەمارۆکانەوە.

هاوکات زیاتر لە دە کەسایەتیی ئێرانی و کۆمپانیای ناوخۆیی و بیانی کە پەیوەندییان بە ناوەند ئابوورییەکانی سەر بە سوپای پاسدارانەوە هەیە، خراونەتە لیستەی سزاکانی ئەمریکاوە.

هاوکات لەگەڵ ئەم شەپۆلە لە گەمارۆکان وڵاتانی عەرەبیی کەنداویش 14 کەس و ڕێبەری حزبوڵایان خستووەتە لیستەی ڕەشی تیرۆر و گەمارۆوە.

١٨/٥/٢٠١٨

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان