فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 


دادگای ئینقلابی شاری ورمێ حوکمی سێ ساڵ زیندانی بۆ چالاکێکی کورد بڕیەوە.

بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، چەند ڕۆژ پێش، فەروخ عەبدی"، چالاکی تێلگرامی خەڵکی شاری ورمێ، لەلایەن لقی دادگای ئینقلابی ئەو شارەوە بە سێ ساڵ زیندان مەحکووم کرا.


فەروخ عەبدی
یەکێک لە نزیکانی فەروخ عەبدی بە ئاژانسی کوردپا ڕاگەیاندووە: "ئەو چالاکە کوردە، کە بەڕێوەبەری کاناڵی تێلگرامی "ئامانج" بووە بە تۆمەتی"پڕوپاگەندە دژی نیزام" بە ساڵێک زیندان و هەروەها بە تۆمەتی "بێڕیزی بە ڕێبەری حکوومەتی ئێران" بە دوو ساڵ زیندان مەحکووم کراوە".

ئەو حوکمە بە شێوەی فەرمی بەو چالاکە تێلگرامییە ڕاگەیەندراوە و ناوبراو لە ئێستادا لە زیندانە.

بەڕێوەبەری کاناڵی تێلگرامی ئامانج، ڕۆژی شەممە ٢١ی ڕێبەندانی ساڵی ڕابردوو(٩٦)، لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە، لە شاری قشم دەسبەسەر و ڕەوانە گرتووخانەی ئیتلاعاتی شاری ورمێ کراوە.

کاناڵی تێلگرامی "ئامانج" هەواڵی ناوچە کوردنشینەکانی ئێران ڕووماڵ دەکات و ئامانجی لە ڕووماڵکردنی هەواڵەکان "پاراستن و ناساندنی فەرهەنگ و وێژەی کوردی" ڕاگەیاندووە.

20/5/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان