فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 


عەلیڕەزا سپاهی لاین، ڕۆژنامەنووس و شاعێری کوردی خەڵکی خوراسان بە تۆمەتی "بێڕێزیی بە بەرپرسان و مەئموورانـ"ـی حکوومەتی لە لقی یەکی دادگای کەیفەریی ٢ی شاری کەلاتی نادری بە لێدانی ٧٤ قامچی مەحکووم کرا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار باسی لە گوشارە بەردەوامەکانی دەزگای قەزاییی حکوومەتی ئێران بۆ سەر ئەو شاعێرە کوردە کرد و بە هۆی گوشاری ناوەندە ئیتلاعاتییەکان، ئەم سەرچاوەیە لە دانی زانیاری ورد لە بارەی بارودۆخی ئەو شاعێرە کوردە خۆی بوارد.

ئەو شاعێر و ڕۆژنامەنووسە کوردە، مانگی سەرماوەزی ساڵی ٩٦ بە هۆی بڵاوکردنەوەی بابەتێک لەژێر ناوی "جهل، تواناتر از سیل" لە لایەن دادسەرای گشتی و ئینقلابی شاری کەلات بانگهێشت و بە تۆمەتی "بڵاوکردنەوەی درۆ و تێکدانی بیروڕای گشتی" تاوانبار کرا. ئەو نووسەرە کوردە بە هۆی ئەوەی کە دوو ڕۆژ دواتر سەردانی دادگای کردبوو، لە لایەن دادوەر "نەزەری"، جێگیری دۆزگەرەوە دەسبەسەر و ڕەوانەی زیندانی وەکێڵئاوا کرا و دواتر بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.

هەروەها ئەو شاعێرە کوردە، سەبارەت بەو حوکمە، لە زیندانی وەکێڵئاوا مانی گرتووە.

پێشتریش، ئەم شاعێرە کوردە، ڕۆژی ٨ی گەلاوێژی ساڵی ٩٠ لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری مەشهەدەوە بە تۆمەتی "پەیوەندیی لەگەڵ حیزبە کوردییەکان ئۆپۆزسیونی حکوومەتی ئێران"، هۆنینەوە دروشمی ڕەخنەگەرانە دژی حکوومەت و ڕیزگرتن لە ڕێبەرانی کورد" دەسبەسەر کرابوو. هەروەها مانگی بەفرانباری ساڵی ٩٢ لقی ٣ی دادگای شاری مەشهەد بە سەرۆکایەتی دادوەر سوڵتانی، عەلیڕەزا سپاهی لاینی بە ١١ مانگ زیندان، ٥ مانگ بێبەش بوون لە چالاکیی فەرهەنگی و دانی پارە نەخت مەحکووم کردبوو.

عەلیڕەزا سپاهی لاین هەتا ئێستا زیاتر لە ١٠ کتێبی بە زمانەکانی کوردی و فارسی بڵاوکردووتەوە و بە یەکێک لە نووسەرە بە تواناکانی ئێرانی بە ئەژمار دێت.

18/5/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان