فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

ژمارەیەک لە چالاکانی مەدەنیی کورد، سەردانی بنەماڵەی ڕامین حوسێن‌پەناهی، زیندانیی سیاسیی کوردی مەحکووم بە ئێعدامیان، کرد.

بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی بانەمەڕ، ژمارەیەک لە چالاکانی مەدەنیی کوردستان سەردانی بنەماڵەی ڕامین حوسێن‌پەناهی، زیندانیی سیاسیی کورد مەحکووم بە ئێعدامیان کرد.

لەو چاوپێکەوتنەدا، حوسێن ئەحمەدی‌نیاز، ڕاپۆرتێکی لە سەر دوایین بارودۆخی ڕامین حوسێن‌پەناهی پێشکەش کرد و دواتر دایک و باوکی ئەو زیندانییە مەحکووم بە ئێعدام، ڕێز و پێزانیانی خۆیان بۆ چالاکانی مەدەنیی کورد دەربڕی.
لە درێژەی ئەو چاوپێکەوتنەدا، ئیجلال قەوامی چالاکی مافی مرۆڤ ڕایگەیاند: "هیواخوازم، هێزەێکی عەقلانی بوونی هەبێت بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەم حوکمەو ئەمنییەت و ئارامی بۆ ناوچەکە بگەڕێنێتەوە".

هەروەها لەو سەردانەی چالاکانی مەدەنییەدا، محەممەد نەجەفی، پارێزەری دادگوستەری، کە ئەرکی پارێزەریی دەسبەسەر کراوەکانی ساڵی ڕابردوو (٩٦)، لە ئەستۆی دابووە و هەروەها خۆی بەم نزیکانە لە زیندان ئازاد کراوە، ڕایگەیاند: "مافی ژیان نابێت بە هەر بیانوویەک لە هیچ کەسێک بستێندرێت،چوونکە مافی ژیان مافێکی بەهادارە".

ڕۆژی سێشەممە ١١ی بانەمەڕ، ڕامین حوسێن‌پەناهی، زیندانی سیاسیی کورد مەحکووم بە ئێعدام بۆ بەڕێوەچوونی حوکمەکەی ڕەوانەی قەرەنتینەی زیندانی شاری سنە کرا، بەڵام لە ژێر گوشاری بیڕوڕای گشتی و ناوەندەکانی داکۆکیکار لە مافی مرۆڤ، پێشیان لە بەڕێوەچوونی ئەو حوکمە گرت.

ڕۆژی سێشەممە ٢١ی بانەمەڕ، لقی ٣٩ دیوانی باڵای وڵات لە شاری قوم حوکمی ئێعدامی ڕامین حوسێن‌پەناهی پشتڕاست کردبووە.

ڕامین حوسێن پەناهی، ڕۆژی هەینی ٢ی پووشپەڕ، لە شەڕ و تێکهەڵچوونێکدا لەگەڵ هێزەکانی سپای پاسداران لە شاری سنە بە سەختی بریندار بوو و لە لایەن هێزەکانی سپاوە دەسبەسەر و پێش لە تەواوبوونی قۆناغی دەرمانی لە نەخۆشخانەی شاری سنە، بۆ گرتووخانەی سپا گوازرایەوە.

20/5/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان