وێڕای رەتکردنەوەی لە لایەن وڵاتانی جیهان لە سەرووی هەموویانەوە ئەمریکا و رووسیا، جگە لەوەش وڵاتانی دیکەی ناتۆ ئەم بیرۆکەیە رەتدەکەنەوە. بەڵام پرسیارەکە ئەوەیە بۆچی تورکیا هێندە پێداگری لەسەر دروستکردنی ناوچەیەکی ئارام دەکات، کە بەشی زۆری دەکەوێتە نێو رۆژئاوای کوردستان.
ناوچەی ئارام یاخوود ناوچەی جیاکەرەوە ، برتییە لە دروستکردنی ناوچەیەک کە هەردوو لایەنی پێکدادانەکان لەیەکدی جیادەکاتەوە، ئامانج لە دروستکردنی ناوچەکە پاراستنی هاووڵاتیانی مەدەنییە و هەروەها کەمکردنەوەی فشاری زۆری پەنابەرانە. لەگەڵ ناوچەی ئارام هەندێکجار ناوچەی دژەفڕینیش دروستدەکرێت:
جۆرەکانی ناوچەی ئارام لە جیهان : بۆ یەکەمجار لە ساڵ ١٩٥٣ لە جەنگی نێوان هەردوو کۆریادا