ئەسعەد جەباری
سه‌ده‌یه‌ك ده‌بێت نه‌ته‌وه‌ی كورد رێگای خه‌باتی گرتوه‌ته‌به‌ر، له‌و پێناوه‌شدا به‌چه‌ندین قۆناغ و له‌هه‌موو پارچه به‌زۆر دابه‌شكراوه‌كانی كوردستان تائێستاش به‌رده‌وامه له‌قوربانیدان، بێئه‌ندازه له‌هه‌موو شۆڕش و راپه‌ڕینه‌كانی خۆی هه‌میشه وێڵی رێگای نه‌جاته به‌و مه‌رجه‌ی ده‌روازه‌یه‌ك بكرێته‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی برینه‌كانی جه‌سته‌ی مێژووی نه‌ته‌وه‌یه‌ك كه سه‌راپای گیانی خوێن و برینه، برینی ده‌ستی زۆردارانی سهدهیكی بێ ره‌حم!. كورد له‌نێوان دوو شه‌ڕی گه‌وره‌ی جیهانی و چه‌ندین وورده شه‌ڕی ناوچه‌كه هێشتا له‌به‌خشینی قوربانیدانه تا ئه‌وه‌ی ده‌رگایه‌كی بۆ بكرێته‌وه وا پێ ده‌نێنه چاره‌ك سهدهیكی مێژوو هه‌ست ده‌كرێ هه‌نووكه ترووسكایهك هه‌یه له‌بازنه‌ی كوردایه‌تیدا بمانگه‌یه‌نێته لوتكه‌ی سه‌رفرازی له‌به‌شێكی كوردستان و به‌دیاریكراویش باشووری كوردستان، رۆژگارێك بوو ده‌وترا كورد ته‌نها شاخه‌كانی كوردستان دۆستی ئه‌ون!بهلاَم له‌دوای راپه‌ڕینی 1991 و ده‌رچوونی بڕیاری 688ی