فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

هێمن عەبدوڵڵاhemn abdulla

كەسی یەكەمی نێو سوپای پاسداران دەڵێ تاران لە جێگیركردنی فڕۆكەی ئەمریكی لە هەولێر ناترسێت. ئەو قسەیەی ئاغای جەعفەری بە زۆر دیودا راستە، چونكە بنكەی سەربازیی ئەمریكی لە ئەنجەرلیك بێت یان لە هەولێر جیاوازییەكی وا گەورەی نییە بۆ ئێران. بەڵام هەبوونی بنكەیەكی ئەمریكیی وا لە هەولێر هەژموونی ئێران بەسەر باشووری كوردستانەوە كەمدەكاتەوە. ئەمەش لەجیاتی ئەوەی ترس بۆ ئێران دروست بكات، دەكرێ ببێتە مایەی نیگەرانی بۆی.  باراك ئۆباما لە تەواوی وتارەكانی دوو مانگی رابردووی و لە هەموو ئەو نامانەیدا كە بۆ كۆنگرێسی دەنێرێت باسی پاراستنی هەولێر دەكات. واش باسیدەكات وەك بڵێی پێویست نەكات بۆ ئەندامانی كۆنگرێس و گەلی ئەمریكای روون بكاتەوە كە بۆچی پاراستنی هەولێر بۆ ئەمریكا هێندە گرنگە. لە شەڕی مەخمووریش یەكەمین پێگەی داعش كە كرایە ئامانجی فڕۆكەكانی ئەمریكا و تەفروتوونا كرا ئەو تۆپخانەیە بوو كە دەگوترێت تۆپەكانی دەگەیشتنە ناو هەولێر.

ئێرانییەكانیش لەو شەڕانەدا بەشداربوون و سەركردایەتیی كوردستان چەند جارێك سوپاسی كردوون بۆ بەشدارییان لە پاراستنی كوردستان لەدەست داعش، بەڵام جێگیركردنی فڕۆكە و سوپای ئەمریكی لە باشووری كوردستان شتێك نییە ئێران هەروا بەئاسانی بەسەریدا دەربازببێت. ئەوان راستدەكەن لێی ناترسێن، بەڵام پێی نیگەران دەبن.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا بۆ رووداوی ئاشكراكردووە كە ئێستا بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش گفتوگۆیان لەگەڵ كۆماری ئیسلامیی ئێران هەیە. واتە چیدیكە دەنگۆی هەبوونی هەماهەنگی (نەك هاریكاریی راستەوخۆ) لەنێوان ئەمریكا و ئێران لە كوردستان دەنگۆ نییە. رەنگە ئەمەش وابكات ئێران سووكە دڵنیاییەكی هەبێت كە ئەگەر بنكە نوێیە ئەمریكییەكە لە هەولێر كرایەوە، نابێتە مەترسیی گەورە بۆی. ئێران دەشزانێت جارێ ئەمریكا رووخاندنی حوكمی مەلاكانی لە ئەجێندای خۆی دەرهێناوە و بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی ناوچەكە دانوستاندنیشی لەگەڵ دەكات.

جگە لەوەش تا باشووری كوردستان بەشێك بێت لە عێراق، دانانی بنكەی سەربازیی بێگانە لە هەولێر بەبێ رەزامەندیی بەغدا نابێت. حكومەتی عێراقیش بە حوكمی ئەو پەیوەندییە گوێڕایەڵانەیەی لەگەڵ ئێران هەیەتی، رێی تێناچێ بەبێ رەزامەندیی تاران رازی بێت بە كردنەوەی بنكەیەكی وا.

خاڵێكی دیكە كە رەنگە وابكات ئێران ترسی نەبێت لە جێگیركردنی فڕۆكە ئەمریكییەكان لە هەولێر ئەو پەیوەندییە دێرینەیە كە لەگەڵ سەركردایەتیی كوردستان هەیەتی. بیست و پێنج ساڵە حكومەتێكی خۆماڵیی كوردستانی هاوسێی كۆماری ئیسلامیی ئێرانە و نەبووەتە مایەی مەترسی بۆی. رێشی تێناچێت لە ئایندەدا بە دانانی چەند فڕۆكەیەك كە بەئاسانی مووشەكی ئێرانی دەیانگاتێ ئەو مەترسییە دروست ببێت. ئەوەی چاودێریی گۆڕانكارییەكانی چەند مانگی رابردووی كردبێت هەست بە نزیكبوونەوەیەكی خێرای هەولێر و تاران دەكات. 

ئێران و ئەمریكا ئەزموونێكی دیكەی هاوشێوەی ئەوەی كوردستانیان هەیە. لە قەتەر لەلایەكەوە بنكەی سەرەكیی فەرماندەیی كردەوە سەربازییەكانی ئەمریكا لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاستی لێیە، لەلایەكی دیكەشەوە قەتەر پەیوەندییەكی وزەیی بەهێزی، بەتایبەتی بۆ غاز، لەگەڵ ئێران هەیە. 

ئەمریكا و ئێران لە قۆناخی تواندنەوەی بەستەڵەكی پەیوەندییەكانیاندان. بۆیە گواستنەوەی بنكەیەكی سەربازی لە توركیاوە بۆ كوردستان ناتوانێ رێگە لە توانەوەی ئەو بەستەڵەكە بگرێت. بەڵام گرنگە هەولێر لەو نێوەندەدا بەردەوام بێت لەسەر پاراستنی باڵانسی پەیوەندییەكانی لەگەڵ هەردوولا.

17/9/2014

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان