فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

هونه‌ر ره‌سوڵ ئه‌حمه‌دtgthddh1692-014wswss

نه‌وت و چوَنیه‌تی هه‌نارده‌كردنی، گرفتی به‌رده‌وامی حكومه‌ته‌كه‌ی مالیكی بوو له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان. سه‌ره‌نجام رێكنه‌كه‌وتنی به‌غداو هه‌رێم بوَ دوَزینه‌وه‌ی ده‌ریچه‌یه‌ك بوَ چوَنیه‌تی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێم، له‌پاڵ گرفت و ئاسته‌نگه‌كه‌له‌كه‌بوه‌كانی تر، برینی به‌شه‌ بوجه‌ی هه‌رێمی له‌سه‌ره‌تای ئه‌م ساڵه‌وه‌ لێكه‌وته‌وه‌، ئه‌مه‌ش دواكارتی به‌هێزی مالیكی بوو دژی هه‌رێمی كوردستان.  مالیكی به‌و بریاره‌ی كه‌پێچه‌وانه‌ی ده‌ستورو یاسا بوو، ئاسته‌نگێكی گه‌وره‌ی خسته‌ته‌به‌رده‌م هه‌رێمی كوردستان و به‌م كاره‌ی به‌ته‌واوی قه‌یرانی دارای له‌هه‌رێم دروستكرد.   قسه‌ی ئێمه‌له‌سه‌ر بێپلانی حكومه‌تی هه‌رێم نیه‌، كه‌ به‌رگه‌ی ته‌نهاچه‌ند مانگێك له‌ نه‌ناردنی موچه‌ی  نه‌گرت وئێستابه‌چه‌ند مانگ جارێك موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ده‌دات و گه‌وره‌ترین قه‌یرانی ئابووری هه‌رێمی كوردستانی ته‌نیوه‌ و هاولاَتیانی له‌ خراپترین دوَخدا ژیان ده‌گوزه‌رێنن.   قسه‌ی جدی له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه‌، دوای ئه‌وه‌ی مالیكی له‌ژێر فشاری ده‌ركی و ناوخوَیدا ده‌ست به‌رداری خولی سێیه‌می سه‌روَكایه‌تی بوو، وه‌ له‌سه‌ر خواستی هه‌مووان (حه‌یده‌ر عه‌بادی) بوو به‌سه‌روَك وه‌زیران، چ گوَرانكاریه‌ك له‌په‌یوه‌نده‌یكانی به‌غداوهه‌ولێر روست ده‌بێت؟ زه‌مانه‌ت چیه‌ بوَ ئه‌وه‌ی عه‌بادی وێنه‌ی دووه‌می مالیكی نیه‌و؟ په‌یره‌وی هه‌مان سیاسه‌ت ناكات به‌لاَم به‌كه‌مێك ماكیاژه‌وه‌.  له‌دوای سه‌رپێ كه‌وتنی حكومه‌تی تازه‌ی عێراق و به‌شداری بێ كاریگه‌ری كورد له‌و حكومه‌ته‌دا. عه‌بادی یه‌كه‌م سه‌ردانی بوَ هه‌رێم ئه‌نجامدا. یه‌كه‌م سه‌ردانی عه‌بادی بوَلای (مام جه‌لال) و دواتر كوَبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و چونی بوَ گردی زه‌رگه‌ته‌و بینی (نه‌وشیروان مسته‌فا) به‌بێ گه‌رانه‌وه‌ بوَهه‌ولێر، ناردنی نامه‌یه‌كی خێرابوو بوَبارزانی و پارتی .گومان نیه‌ كه‌ عه‌بادی دواقسه‌ی داواته‌ ده‌ستی (یه‌كێتی و گوَران)داواشی كردووه‌ پارتی درێژه‌ به‌و سیاسه‌ته‌ی نه‌دات، چونكه‌ تاكه‌ ده‌روازه‌ی ناردنی به‌شه‌ بوجه‌ی هه‌رێم، ناردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانه‌ له‌رێگه‌ی (سوَموَ)وه‌.   به‌م پێیه‌ش بێت له‌حكومه‌تی تازه‌ش، هه‌مان گرفته‌كانی سالاَنی رابردوو به‌رده‌وامی ده‌بێت و چاره‌سه‌ر كردنی قه‌یرانی درایی هه‌رێم په‌یوه‌سته‌ به‌ چوَنیه‌تی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم.   له‌كاتێكدا له‌سه‌رده‌می مالیكیش ئه‌گه‌ر هه‌رێم رازی بوایه‌ به‌هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم له‌رێگه‌ی (سوَموَ)وه‌، ئه‌وا هه‌رێمی كوردستان نه‌ده‌كه‌وته‌ ناو گرفتی برنی بوجه‌وه‌و به‌م هوَیه‌شه‌وه‌ هاولاَتیانی توشی قه‌ده‌ری بێ موچه‌ی و چاوه‌روانی وه‌رگرتنی موچه‌یك نه‌ده‌بوون به‌ چه‌ند مانگ جارێك.  له‌ئێستادا زوَر گرنگه‌ ، سه‌ركردایه‌تی كورد به‌تایبه‌ت ئه‌و تیمه‌ی سه‌په‌رشتی راسته‌وخوَی سامانی سروشتی هه‌رێم ده‌گه‌ن.ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌یان لادوست بێت كه‌ ناتوانن به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خوَ نه‌وت هه‌نارده‌بكه‌ن به‌بێ ئاگاداری به‌غدا ، له‌هه‌مانكاتدا به‌شه‌ بوجه‌ی هه‌رێمیش وه‌ربگرن. بوَیه‌ پێویسته‌ چیتر هه‌رێم یاریه‌ك نه‌كات كه‌ تاكه‌زه‌ره‌مه‌ند تیایدا هاولاَتیانن.   ئه‌گه‌ر له‌هه‌موو لایه‌كه‌وه‌ سه‌یری ئێستای گرفته‌كان بكه‌ین، ئه‌وه‌مان بوَرونده‌بێته‌وه‌،ئه‌م دوَخه‌ی ئێستا ته‌نها له‌به‌رده‌م دوو ئه‌گه‌ردایه‌، یاخود ده‌بێت هه‌رێمی كوردستان له‌رێگه‌ی نه‌وته‌وه‌ بوجه‌و موچه‌ی هاولاَتیان دابین بكات به‌بێ كه‌موكورتی، واتا به‌زووترین كات هه‌نارده‌ی نه‌وت بگاته‌ ئه‌وئاسته‌ی كێشه‌ی ئابووری هه‌رێم چاره‌سه‌ر بكات.یاخود ملدانه‌ بوَ به‌غداو هه‌رناده‌كردنی نه‌وته‌ له‌رێگه‌ی كوَمپانیای (سوَموَ)وه‌.چونكه‌ نزیكه‌ی نوَمانگه‌ هالاَتیان و فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له‌قه‌یرانی گه‌وره‌ی ئابووریدا ده‌ژین و هیچ ئاسوَیه‌كیش رون نیه‌ بوَچاره‌سه‌ر.دوای چه‌ندین مانگ له‌قه‌یران، هه‌رێم به‌رده‌وامه‌له‌سه‌ر سیاسه‌ته‌كانی كه‌ به‌رامبه‌ر مالیكی و حكومه‌ته‌كه‌ی په‌یره‌وی ده‌كرد، له‌هه‌مانكاتیشدا عه‌بادی وحكومه‌ته‌كه‌شی به‌رامبه‌ر پرسی نه‌وت و چوَنیه‌تی هه‌نارده‌كردنی شتێكی جیاوازتری پێنیه‌ له‌ حكومه‌تی رابردوو.   ئه‌وه‌ی له‌ونێوه‌نده‌دا بووه‌ به‌قوربانی به‌ته‌نها هاولاَتیان وفه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانن.كه‌نزیكه‌ی نوَمانگه‌ له‌چاوه‌روانی چاره‌سه‌ری گرفتی ئابووری هه‌رێمدان و هاتنی موچه‌ لایان بووه‌به‌هه‌واڵی به‌په‌له‌ی راگه‌یاندنه‌كان .

24/09/2014

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان