عه‌لی حه‌یده‌ری
٩ی ئه‌پریلی ٢٠٠٣ بوو که په‌یکه‌ره‌ی سه‌دام له گۆڕه‌پانی سه‌ره‌کی شاری به‌غدا هێنرایه خواره‌وه‌و لاپه‌ڕه‌یه‌کی نوێ له مێژووی عیراقدا هه‌ڵدرایه‌وه. ئه‌م بارودۆخه بۆ ئێرانیش هه‌لێکی نوێ بوو که به له‌ناوچوونی یه‌کێک له گه‌وره‌ترین دوژمنانی ناوچه‌یی خۆی حکومه‌تێکی نزیک له تاران هاته سه‌ر ده‌سه‌ڵات و له رووی سیاسی، ئابووری و فه‌رهه‌نگییه‌وه له باشترین بارودۆخی خۆیدا وه‌ستا. چه‌ندین بواری جیاجیا بۆ هاوکاری نێوان هه‌ردوولا بوونی هه‌یه که له بواری ئابووریدا ده‌توانین باس له ئاڵوگۆڕی که‌ل و په‌لی به‌رهه‌مهێنراو، به‌رهه‌می کشتوکاڵی، چالاکی کۆمپانیا ئه‌ندازیاری و بیناسازییه‌کان، کۆمپانیا خزمه‌تگوزارییه‌کان و ... بکه‌ین، بواری نه‌وت و وزه‌ش یه‌کێکه له‌م بوارانه. بۆ باسکردن له گرنگی ئه‌م بواره ناسینی توانا و ئیمکانیاتی دوو وڵات له بواری وزه‌دا گرنگه‌و لێره‌دا باسی ده‌که‌ین:
١: رێژه‌ی نه‌وت و گازی سروشتیی یه‌ده‌کی ئێران و عیراق