هادی سۆفی زادە
هادی سۆفی زادە
مەهدی محەممەد رواندزی
شەماڵ دەستبەرداری زۆربەی ئەو خۆشیانە بووە كە زۆربەی مرۆڤەكان خۆزگەی بۆ دەخوازن، ئەو دەیەوێت بگەڕێتەوە بۆ سروشت و دوا ساتەكانی ژیانی بەبڵاوكردنەوەی پەیامی سپی بە جیهاندا بەسەربەرێت. روو لە هەر وڵاتێك بكات، باڵندەیەكی سپی بۆ ئاسمان بەرز دەكاتەوە و لە دوای خۆشی پەیامی ئاشتی بەجێدێڵێت. لەكاتێكدا جیهان سەرقاڵی شەڕی دژی تیرۆرە، شەماڵ قادر دەیەوێت بە دەستێك چەپڵە لێبدات و بە هێزی چاكە رووبەڕووی هێزی خراپە ببێتەوە. شەماڵ قادر، 40 بەهار تەمەنیەتی، بەڵام پاییزی تەمەن لە رووخساریدا بە تەواوی دەركەوتووە و سەرو ریشی سپی هەڵگەڕاوە. شەماڵ زۆربەی كات قژە درێژەكەی بەردەداتەوە و تێكەڵ بە ریشە درێژەكەی دەبێت، بەردەوامیش دارێكی درێژ بە دەستەوە دەگرێت و لە كێو و دۆڵان دەگەڕێت. شوێنی مانەوەشی ژێر كەپرێكە لە دەرەوەی شارێكی ئەڵمانیا. شەماڵ خەڵكی شارۆچكەی دووكانی پارێزگای سلێمانی و دەرچووی پەیمانگەی هونەرە جوانەكانی سلێمانییە.
پێش جەژنی قوربانی رابردوو، سەرۆكی یەكێك لە پارتەكانی رۆژئاوای کوردستان سەردانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەكات و بەتەنیا لەگەڵیدا كۆدەبێتەوە و پێیدەڵێت "ئێستاPYDبووەتە ئەمری واقیع، دەبێ حیزبەكانی دیكە لەگەڵی كۆببنەوە و رێكبكەون". دواترهەمان ئەو سەرۆك پارتە، ئاڵدارخەلیل، كە بە "پیاوی رۆژئاوا" دەناسرێت و ئەندامی تەڤدەمە، دەچێتە لای بارزانی و لەگەڵیدا كۆدەبێتەوە، لەوێ ئومێدێك بۆ كۆبوونەوەی حیزبەكانی رۆژئاوا شین دەبێت. ئەو نێوبژیكارە شێخ ئالی، سەرۆكی حیزبی ئەلوەحدە بووە، كە دوای وەرگرتنی رەزامەندیی بارزانی سەردانی قەندیل دەكات و لەگەڵ جەمیل بایك، هاوسەرۆكی KCKكۆدەبێتەوە، چونكە زۆربەی لایەنەكانی نێو ئەنجوومەنی نیشتمانی كورد لەسووریا پێیانوایەPYDهیچ هەنگاوێك بەبێجەمیل بایك نانێت. شێخ ئالی، دەزانێت یەكێتیش كاریگەری لەسەر سیاسەتی رۆژئاوای كوردستان هەیە، بۆیە دەچێتە سلێمانی و لەوێ لەگەڵ مەلا بەختیار، لێپرسراوی
ئاریتما موحەممەدی
ئەم بابەتە لە چەند بەش پێک دێت و پتر بابەتێکی فەلسەفی و کۆمەڵایەتییە و تێیدا هەوڵ دەدرێت کە بنەما سیاسیی و کۆمەڵایەتییەکانی کۆمەڵگا و کێشە و بەربەستەکانی بەردەم پێشکەوتن و نوێبوونەوە لە ڕوانگەی دوو توێژی مەزن و گرینگی کۆمەڵگاوە شی و شرۆڤە بکات و ئامانجەکانی پشت ئارەستە کردنی ڕووداوەکان ڕوون دەکاتەوە و کردار و بکەرەکانی بنەڕەتیی کایەی سیاسیی و بزووتنەوەکانی مەدەنیی کۆمەڵگا دەناسێنێت و لە هۆ و هۆکار و چارەسەرییەکان دەکۆڵێتەوە و ئەکتەری پشت ئەو ڕووداوانە دەناسێنێت! هاوکات لەم بابەتەدا باییخ بە کۆمەڵگای کوردستان و کێشە و بەربەستەکانی بەردەم پێشکەوتن و نوێبوونەوەی کوردستان دەدرێت و چۆنێتی چارەسەرکردنی کێشەکان ئاماژەیان پێ دەکرێت. گرینگترین خاڵی چارەسەری ئەوەیە کە ئێمە کێشە و بەربەستەکانی بەردەم پێشکەوتنی هەر کۆمەڵگایەک پێناسە بکەین و بناسین، ئەو کات دەکرێت کار لەسەر چارەسەرکردن و دۆزینەوەی ڕێگای چارەسەری
ئیڤگینی ئەڤدۆکوشین، سەرۆکی ناوەندی لێکۆڵینەوەی ئاسیایی دەڵێت: "پێشکەوتنێکی گەورە هەیە لە واژۆکردنی گرێبەست لەنێوان رووسیا و چین ، بەڵام ئێستا لە 50%ی ئەو گرێبەستانە تەنها لەسەر کاغەزن. هەروەها ئێمە لەگەڵ چین لە ساڵی ٢٠١٤ چەندین مەشقی سەربازیمان کردووە بەیەکەوە و هاوکاری سەربازیمان هەیە ئەوەش بۆ هەردوولا گرنگە". وڵاتی چین گەورەترین وڵاتی جیهانە لە رووی رێژەی دانیشتووانەوە، رووسیاش گەورەترین وڵاتە لە رووی رووبەری جیوگرافیەوە. ئەم دوو وڵاتە بە گەرموگوڕی کار لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندییەکانیان دەکەن، لەو چوارچێوەیەشدا چەندین گرێبەستیان لەبواری وزەدا واژۆ کردووە. بەرپرسانی رووسیا دەڵێن پەیوەندییەکانی نێوان مۆسکۆ و پەکین تەنیا لە بواری ئابووریدا نییە، بەڵکو سەربازی و سیاسیشن.
قادر خەندەرەش
ماوەی نزیک بە چارەگە سەدەیەکە حیزبەکانی رۆژهەڵات جا چی بە دڵخوازی خۆیان بێت یان بە زۆری؛ وازیان لە خەباتی چەکداری هێناوە و لە چەند کامپێک و لە قوڵایی کوردستانی باشوور دانیشتون و سەرقاڵی ژیان و گوزەرانی ئاسایی خۆیانن، دیارە بێجگە لە هەندێک کاروباری سیاسی و سەردانی کردنی یەکتر؛ جارو بارەش دابڕان و دوبەش و سێبەش بوون بۆتە بە بەشێک لە ژیان و خەباتی ئەو حیزبانەی رۆژهەڵات و جار جاریش مۆڕ بونەوە و تانەو تەشەر لە یەکتر دان و یەکتر بوغزاندن بەشێکی دیکەیە لە ژیانی نێو ئەو کامپانە.
هەر دوا بە دوای هێرش و پەلامارەکانی داعش بۆ سەر هەرێمی کوردستان و هەڵگیرسانی شەڕ لە نێوان یەکێتی و پارتی لە لایەک و تیرۆریستەکانی داعش لە لاکەی دیکەوە، حیزبەکانی رۆژهەڵات هەر یەکە و لە لای خۆیەوە ئامادەیی خۆی نیشاندا بۆ بەرگری کردن لە کوردستانی باشوور، دیارە هەر یەک لە حیزبی
دەیڤد رۆمانۆ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێ ئەو سنوورانەی دوای رێککەوتننامەی سایکس بیکۆ داندراون، پیرۆزییان نەماوە و عێراق و سووریا بە کرداری دابەشکراون و داعش بە ئارەزووی خۆی سنوور دیاری دەکات.
مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە میانەی هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ کاناڵی سکای نیوز، ئاماژەی بە ستراتیژی شەڕ لەگەڵ داعش کرد و رایگەیاند،" ستراتیژیەتی ئێمە دوورخستنەوەی داعشە لە سنوورەکانی هەرێمی کوردستان. چاومان لە خاکی کەس نییە، بەڵام رێگە بە داعش نادەین بستێک لە خاکی کوردستان داگیر بکات".
رەزا شوان
رۆژی هەینی (١٠ /١٠ / ٢٠١٤)، لە شاری ( ئۆسڵۆ) ی پایتەختی ( نەرویج )، سەرۆکی لیژنەی بەخشینی خەڵاتی ئاشتی ( سۆربیون یاگلاند) ناوی خەڵاتگرانی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بۆ ساڵی ( ٢٠١٤) راگەیاند، خەڵاتەکەش بە نیوەیی درایە، دوو چالاکوانی بواری داکۆکیکردن لە مافەکانی منداڵان و و مێردمنداڵان، هەردووکیان لەدژی چەوسانەوەی منداڵان و، رێ نەدان بە کچان کە بچنە قوتابخانە .. تێکۆشاون . یەکەمین براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی، ( مالالا یوسفزای ) یە، کە کچە لاوێکی خوێندکاری ( پاکستانی ) یە و، تەمەنی ( ١٧) ساڵە، ئیستا لە شاری ( بەرمەنگەهام ) ە لە( بەریتانیا ) .. لە مانگی سێبتەمبەری ساڵی ( ٢٠١٢) دا، چەکدارانی بزووتنەوەی تالیبان لە پاکستان لە سەر ئەوەی کە ( مالالا ) داوای کرد مافەکانی کچان نەخۆن و، پێویستە رێیان پێ بدەن بچنە قوتابخانە و بخوێنن و فێربن، گوزارشت لە رای خۆیان بکەن، بە نیازی کوشتن تەقەیان لێکرد و فیشەکێک بەر سەری کەوت بەڵام نەمرد ..
رەزا شوان
ئێمە لە رۆژی ( ٢٣/ ٩/ ٢٠١٤) دا، لە ماڵپەڕە کورییەکاندا، نووسینێکم لە ژێر ناوی ( تورکیا پیلانداڕێژی تاوانەکانی چەتەکانی داعشە لە دژی کورد ) کە تێیدا، پەردەمان لەسەر رۆڵی ناپاکی تورکیا لە دژی گەلی کوردمان لادا .. ئەم نووسینەشمان درێژەدانە، بە ئیدانەکردنی رۆڵی ناپاکی ئاشکرایتورکیا لە دژی هیوا و خواست و مافەکانی گەلی کوردمان لە کوردستاندا.. بێگومان هەر دەوڵەتێک پشتگیری تیرۆریستان بکات و، یارمەتیان بدات .. ئەویش وەکو ئەوان تیرۆریستە و، هاوبەشە لەو تاوانانەی دەیکەن .ئەمڕۆ نەک هەر لای کورد ئاشکرایە، بەڵکو بۆ هەموو وڵاتانی جیهان روون بۆوە و، هیچ گومانێکیان نەما لەوەی کە تورکیا، بە ئاشکرا و بێ شەرمانە، بە چک و لۆجستی، هاوکاری ( چەتەکانی جاشە ئسلامییە بێڕەوشتەکان ) و، ( بەرەی نوسرەی ) توندڕەوی جاشی دروستکراوی تورکیا دەکات، بۆ جینۆسایدکردنی گەلی کوردمان لە رۆژئاوا و لە باشووری کوردستاندا، بۆ جێبەجێکردنی ئەم مەبەستە گڵاوەشیان، تورکیا بووە بە مۆڵگەیەک