ئاسۆس هه‌ردی
پێش هه‌موو شتێك نابێ ئه‌وه‌مان له‌بیر بچێت كه داعش‌و ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌ت، هه‌موو وڵاته ئیسلامییه‌كان به به‌شێك له ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌ت دهزاننو ئامانجی ستراتیجییان ئه‌وه‌یه هه‌مووی بگرن. بۆیه شتێكی چاوه‌ڕوانكراوه كه هه‌ر كاتێك بۆیان بكرێ‌و به گونجاوی بزانن، په‌لاماری هه‌موو شوێنێك بده‌ن كه ده‌ستیان بیگاتێ. به‌ڵام پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه، بۆ له‌و كاتهداو بۆچی كوردستان؟ بۆ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره، ده‌بێ هه‌ندێك شت وه‌بیری خۆمان بێنینه‌وه:
یه‌كه‌م، ئه‌گه‌ر ته‌ماشایه‌كی نه‌خشه‌ی پارێزگای مووسڵ بكه‌ین، ده‌بینین شهنگالو ناوچه‌كانی تر كه ئه‌و كاته له‌ده‌ستی پێشمه‌رگه‌دا بوون، ده‌كه‌ونه پشتی مووسڵ‌و نێوانی مووسڵ‌و سنووری سووریا. بۆیه له‌رووی ستراتیجی سه‌ربازییه‌وه، وه‌ك ئه‌وه وابوو هێزی پێشمه‌رگه پشتی له داعش گرتبێ‌و هه‌موو كاتێك ده‌كرا له‌پشته‌وه هه‌ڕه‌شه له قه‌ڵه‌مڕه‌وی داعش بكات. جگه له‌وه‌ش، گرتنی ئه‌و ناوچه‌یه‌و به‌تایبه‌ت ره‌بیعه كه