فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

قەرەنی قادریqarani qadri

لە (18/9/2014)دا هاووڵاتیانی سكۆتلاند بۆ وەڵامدانەوە بە "مانەوە" یان "جیابوونەوە" لە بەریتانیا، روویان لە سندووقەكانی دەنگدان كرد. ئاكامی ریفراندۆمەكە ئەوەی نیشان دا كە لایەنگرانی مانەوە لەگەڵ بەریتانیا، بە بەدەستهێنانی (55.30%)ی دەنگەكان بەسەر لایەنگرانی سەربەخۆییدا سەركەوتن و، بەشێوەیەكی كاتی بەریتانیایان لە "ژان"ی سەربەخۆیی سكۆتلاند رزگار كرد. لە (15/10/2012)دا بوو كە دێڤید كامیرۆن سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا و ئەلێكس سالمۆند وەزیری یەكەمی سكۆتلاند، سەبارەت بە ئەنجامدانی رێفراندۆم بۆ سەربەخۆیی سكۆتلاند رێككەوتن. هەر ئەوكاتیش، ئەولەویەتی سیاسەتی كامێرۆن "پاراستنی یەكێتیی بەریتانیا" بوو. دوای ئەو رێككەوتنە بوو كە سەرۆك وەزیرانی سكۆتلاند گەڵاڵەیەكی (670) لاپەڕەیی بۆ سەربەخۆیی سكۆتلاند لە ژێر ناوی "داهاتووی سكۆتلاند، رێنیشاندەری ئێوەیە بۆ سكۆتلاندی سەربەخۆ" ئامادە كرد و لەناو هاووڵاتیانی سكۆتلاند بڵاوكرایەوە. كاكڵی سەرەكیی گەڵاڵەكە، پرسی ئابووری بوو.  

هەر ئەو سەردەم پرسی "زیادبوونی دەسەڵاتی خۆجێیی"، لەلایەن بەرهەڵستكارانی سەربەخۆیی سكۆتلاند خرایە بەر باس، بەڵام دەوڵەتی بەریتانیا لەگەڵ ئەو رایە نەبوو، ئێستا دوای ئاشكرابوونی ئاكامی ریفراندۆمەكە، ئەگەری ئەوە زۆرە كە ئەو باسە جارێكی تر بێتەوە گۆڕێ. هەر ئێستا سكۆتلاند بە شێوەیەكی نیوە سەربەخۆ بەڕێوە دەچێت، بەڵام ئیدارەی سیاسەتی دەرەوە، وزە و بەرگری سەر بە بەریتانیایە. ئێدینبۆرگ كە پایتەختی سكۆتلاندیە، یەكێكە لە ناوەندە گرینگەكانی ئابووری و بانكی ئەوروپا، هەروەها ناوەندی یەكێك لە پێنج بانكە گەورەكانی جیهانە. شاری ئێبێردین كە سێیەمین شاری ئەو وڵاتەیە، ناوەندی چالاكیی پیشەسازی نەوتی بەریتانیایە. بنكە ئەتۆمییەكانی بەریتانیاش هەر لە سكۆتلاند جێگیرن. بەڵام سەركەوتنی لایەنگرانی مانەوە لەگەڵ بەریتانیادا، بەمانای كۆتایی "سكۆتلاندی سەربەخۆ" نییە و ئەوەش بەڕوونی لە پەیامی سەرۆك وەزیرانی سكۆتلاند دوای راگەیاندنی ئاكامی ریفراندۆمەكە دەركەوت.

"تارمایی" سەربەخۆیی لە ئەوروپادا

یەكێك لەو دەوڵەتانەی كە پرسی سەربەخۆیی سكۆتلاند نیگەرانیی كردووە، ئیسپانیایە كە خاوەنی كێشەی نەتەوەیییە و تا ئێستا چارەسەرێكی جددی بۆ نەدۆزیوەتەوە. 

دەوڵەتی ئیسپانیا ترسی لەوەیە، كە سكۆتلاند ببێتە هاندەرێك بۆ ناوچەكەكانی (باسك) و (كاتالۆنیا) لە ئیسپانیادا، كە ئەوانیش شێلگیرانە داوای سەربەخۆیی بكەن. 

بووژانەوەی پرسی نەتەوەیی و مەیل بۆ سەربەخۆیی نەتەنیا سكۆتلاندی گرتۆتەوە، بەڵكو وڵاتی (جامایكا)شی هێناوەتە سەر ئەو رێبازە كە بیر لە سیستەمێكی كۆماری و سەربەخۆیی بكەنەوە. وڵاتی جامایكا خاوەنی پەرلەمان و سەرۆك وەزیرانی خۆیەتی، بەڵام لە ژێر چاودێریی تاجی بەریتانیادا بەڕێوەدەچێت.

گەرچی لایەنگرانی سەربەخۆیی لە سكۆتلاند سەرنەكەوتن، بەڵام ریفراندۆمەكەی سكۆتلاند ئەوروپای هەژاند. كێشەیەكی دیكەش كە یەكێتیی ئەوروپا هەیەتی ئەوەیە، هیچ چەشنە یاسایەكیان بۆ ئەوە نییە كە ئەگەر بێت و وڵاتێك لە ناو وڵاتێكی یەكێتیی ئەوروپادا بە سەربەخۆیی بگات و داوای ئەندامێتی لەو یەكێتییەدا بكات. شك لەوەدا نییە كە ریفراندۆمەكەی سكۆتلاند لە بواری ناوخۆیی بەریتانیاشدا كارتێكەری لەسەر شێوازی حوكمڕانی ئەو وڵاتەدا دەبێت و، پرسی چاكسازی لە سیستەمی سیاسیدا دەبێتە باسی رۆژ. دێڤید كامێرۆن گەیشتووەتە ئەو بڕوایە كە "دەبێ دەسەڵاتی زیاتر بە ناوچەكان بدرێت". لەپاڵ ئەوەشدا ئەلێكس ساڵمۆند سەرۆك وەزیرانی سكۆتلاند رایگەیاند: "دەبێ بڵێم كە ریفراندۆم رەوتێكی ئاشتیخوازانە و رێككەوتن بوو، زۆرینەی سكۆتلاندییەكان بڕیاریان دا كە (لە قۆناغی ئێستا)دا نەبن بە وڵاتێكی سەربەخۆ. من دەنگی هاووڵاتیان قبووڵ دەكەم و داوا لە تەواوی سكۆتلاندییەكان دەكەم، كە دەنگی دیموكراتیكی خەڵكی سكۆتلاند قبووڵ بكەن".

كەتالۆنیا و ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی پرسێكی دیكەی ئەوروپایە و بڕیار وایە لە (9/11/2014)دا ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی كەتالۆنیا بەڕێوەبچێت. بەڵام بەپێچەوانەی سكۆتلاند، هەندێك لە كێشەكانی كەتالۆنیا چەشنێكی دیكەن. ئارتوور ماس سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كەتالۆنیا دەڵێت: "لە ئیسپانیادا نكۆڵی لە بوونی نەتەوەی كەتالۆنی دەكەن. ئەوە یەكەمین هەڵەی گەورەیە، چونكە ئەو بۆچوونە نكۆڵییە لە مێژوو". ئەگەر لە سەدەی رابردوو، لە ئاسیا و ئەفریقادا بزووتنەوەی سەربەخۆییخواز بە دژی بەریتانیا سەریان هەڵدا و بە سەربەخۆیی گەیشتن، بەڵام ئەمجارەیان، بزووتنەوەی سەربەخۆییخواز لە ناو ماڵی وڵاتی "پاشایەتی یەكگرتووی بەریتانیای مەزن"دا سەرهەڵدەدات. لە ئەوروپا (مەڵبەندی دیموكراسی) و لە بەریتانیای دیموكراتیشدا پرسی نەتەوەیی، هێز و دەسەڵاتی هەیە. (باسك) و (كاتالۆنیا) لە ئیسپانیا، جامایكا، فلاندێر لە بەلژیكا و ... كاروانێكە هەروا بەڕێوەیە. تارمایی سەربەخۆیی لە ئەوروپا، هەروا لە هاتوچۆدایە.
سەرچاوە: روداو
28/9/2014

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان