وەرگێڕانی /رەزا شوان
لە رۆژی چوارشەمەی رابردوودا، رێکەوتی (١٦/٨/٢٠١٤) لە سایتی ئەلیکترۆنی ( صوت الأمة: دەنگی نەتەوە)ی میسری دا لە لایەن ( السید عبدالفتاح ) کە ( سەرۆکی ناوەندی قاهیرە ـ بۆ لێکۆڵینەوەی کوردی ) لەژێر ناوی ( خطط تعکیر العلاقة بین مصرو کوردستان ) نووسینێک دەربارە دوو هەواڵی بڵاوکراوەی ناراست، بەدەمی سەرۆکی میسر (عبدالفتاح السیسي )و . سەرۆکی دەرهێنانی رۆژنامەی ( الأهـرام ) نووسەری ناسراو ( محمد حسنين هیکل ) ەوە هەڵبەستراون .. کە رۆژنامە و سایتە نزیکەکانی سەربە مالیکی دوور لە راستییەوە بۆ مەبەستێکی گڵاو و تێکدەرانە .. چەواشەیان کردوون و بڵاویان کردوونەتە .. ئەمەش وەرگێڕانی دەقی نووسینەکەی (السید عبدالفتاح) بە زمانی کوردی بۆ راستکردنەوەی ئەو دوو هەواڵە چەواشکراوانە : (( ئەوەی بە دواداچوونی بۆ رووداوەکانی ئەم دواییەی عێراق کردووبێت، دەبێت تێبینی ئەو هەواڵە هەڵبەستراوانەی کردووبێت، کە بۆ تێکدانی پەیوەندییەکانی نێوان میسر و کوردستان دەدرێن .