رەزا شوان
رۆژی پێنج شەممە ( ٢٠ ی / نۆڤەمبەر / ٢٠١٤) یادی پەنجا و پێنجەمین ساڵڕۆژی راگەیاندنی مافەکانی منداڵانە ..ئەوەبوو لە رۆژی (٢٠ ی / نۆڤەمبەری /١٩٥٩)دا،لە لایەن کۆمەڵەی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە، جاڕنامەی گەردوونی مافەکانی منداڵان راگەیاندرا ..پێشتریش، کۆمەڵەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ساڵی ( ١٩٥٤) دا، داوای لە هەموو وڵاتانی جیهان کرد کە رۆژێک دیاری بکەنبە ناوی(رۆژی جیهانی منداڵان ) لەم رۆژەدا ئاهەنگ بگێڕن و .. ببێتە رۆژی برایەتی و لەیەکگەیشتن لە نێوان منداڵان لە هەموو جیهاندا .. هاوکات لەگەڵ رۆژی راگەیاندنی جاڕنامەی مافەکانی منداڵان، لە رۆژی ( ٢٠ ی / نۆڤەمبەری / ١٩٨٩) دا، ( ١٩١) وڵاتی جیهان واژوویان لەسەر رێکەوتننامەی مافەکانی منداڵان کرد، ئەم جاڕنامەیە، لە رۆژی (٢ی /سێپتەمبەری / ١٩٩٠ ) دا، چووە بواری جێبەجێکردنەوە .. ئەو دەوڵەتانەی واژووی رێکەوتننامەی مافەکانی منداڵانیان کردبوو، دووبارەبەڵێنیان دا،کە پاپەندی رێکەوتننامەکە دەبن و،دەقی هەموو مادە و بڕگەکانی