فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-12-15-08-33 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-04-11-24-39قۆڵی لەنێوان (ئێران و تورکیاو رووسیا)، بۆ کۆتایهێنان بەشەڕی ناوخۆ لەسوریا سازدرا. کە ڕۆژێک پێشتر لە (١٢/٦ )هێزەکانی دەستەی تەحریری شام، شاری (حەمایان ) کۆنترۆڵ کردبوو. بەمانایەکی...
2025-04-04-11-19-41هەڵبژاردوە. هیوادارم لە داهاتوودا بتوانم هەموو کتێبەکە تەرجومە بکەمەوە .خوێندنەوەی ئەم کتێبە بۆ هەر مرۆڤێکی ڕادیکاڵ و عەدالەتخواز پێویستە. ئێمە تورک نین، ئێمە کوردین! جواهیر لال نەیهرۆ*...
2025-03-31-05-08-32حکومەتی دیفاکتۆ و خۆماڵی بۆ کوردستانی ڕۆژهەڵات چێ بکات و دەگەل گەلانی دیکەی مووسلمانی ئێران بە هاوژینی بەئاشتی و باش بژیویی‌ گشت ڕەهەندی بژێت، و...
2025-03-30-02-45-13 زەفەریان پێ نەبات و هەموو کات پێکەوە بن تا بتوانن سەرکەوتوو بن "" ئەوانەی دەیانەوێ کورد لە مافە نەتەوەیەکان پاشگەز بکەنەوە خەیاڵیان خاوە، ئەوانەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

سمكۆ محه‌مه‌دsmko mohamad 

جارێ‌ با لەوێوە قسە بكەین كە مارشی (ئەی رەقیب) جگە لەوەی وەك شیعر موڵكیەتی دڵداری شاعیرە، لەباری گشتیشەوە موڵكی كۆمەڵگەی كوردستانە و هیچ گرووپێك بۆی نییە نەك هەر رستەی لێ بقرتێنێ‌ و دەستكاری بكات، بەڵكو بۆیان نییە بیخەنە دەنگدان و راپرسیشەوە بۆ ئەوەی ئاڵوگۆڕ بەسەر مارشەكەدا بێت، چونكە جێكەوتە بووە و خوێنەوار و نەخوێنەوار لەبەریان كردووە و موڵكیەتی گشتی و مۆری مقاوەمەی وەرگرتووە، خۆ ئەگەر بیانووە بێ بنەماكانی ئاینپەروەرەكانی ناو پارلەمان بە كوفری لە قەڵەم بدەن، دیسان هەر هەڵە تێگەیشتنە، چونكە ئاین جگە لەوەی گوتاری خودایە و بۆ چاكسازی ژیان هاتووە و كاری پێ كراوە، هاوكات تێكستێكی دیاریكراوە، كەواتە كوردستان لێرەدا شوێنە و شوێنیش پیرۆز ناكرێ‌ تا ببێتە ئەلتەڕناتیڤی ئاینێكی تر، بۆیە ئەو شیعرە لە كاتی خۆیدا كە نووسراوە، وەڵامێكە بۆ دوژمن و ئەو رەقیبانەی لە دەرەوە و ناوخۆی كوردستان دەیانەوێ‌ پیرۆزییە مێژووییەكەی لەناو بەرن، كەواتە پێمان خۆش بێت و یاخۆ نا، "دینمانە ئاینمان هەر كوردستان".
دەمەوێ‌ لە ڕێگەی ئەم وتارەوە ئەوە بە گوێی رەقیبەكانی كورددا بدەم كە پەرلەمان موڵكی میلەتێكی فرەئاین و فرە مەزەب و فرە رەنگە و لە یەكەم رۆژی دامەزراندنی ئەو دەزگە شەرعییەوە لە ساڵی 1992ەوە هەمان مارشی شەرعیەت پێ داوە و خوێنراوەتەوە، بۆیە ناكرێ‌ بۆ خاتری گرووپێك و بە میزاجی هەندێك كەس كێشە بۆ مارش دروست بكرێت كە لە میتۆدی خوێندنی كوردیدا هەیە و منداڵی كورد بەو مارشە جۆش كراوە و بووە بە دیفاكتۆ بۆ گشت كە هەموو خەڵكی كوردستان بەهەموو پێكهاتەكانەوە بە موڵكی خۆیانی دەزانن، هەروەها ناكرێ‌ مارش لە ناو خەڵك وەك خۆی بخوێنرێ‌ و لە هۆڵی پەرلەمان بە بیانووی كوفر دێڕێكی لێ بقرتێنرێ‌، لە حاڵێكدا ئەو دێڕە نەك هەر كوفر نییە، بەڵكو مافی نەتەوەیە بەو زمانە وەڵامی نەیاری خۆی بداتەوە، چونكە دێڕێكی مەجازییە و مەجاز لە شیعردا حەڵاڵە و لە زۆر شیعری شاعیراندا ئەو جۆرە بەناو كوفرە هەیە، بۆیە نەك هەر ئیسلامییەكان، بەڵكو ئاینەكانی تریش و خاوەن بڕواكانی تریش، هەروەها ماركسییەكانیش ئەوە بە شتێكی باش نازانن كە تێكستی شیعری وەكو ئاین تەماشا بكەن و ئاینێكی تر بخوڵقێنن كە نەتەوە پێویستی بە ئاینێكی دیاریكراو نییە، بەو پێیەی ئاین لە شوێنێكی تردا كاری خۆی دەكات و كاریگەریی خۆی هەیە بۆ سەر بڕوادارانی.
ئەگەر پەرلەمان بەنیاز بووە ئەی رەقیب كە مارشی ساڵەهای ساڵی شۆڕشەكانی كوردستانە بگۆڕێ، بۆچی حیساب بۆ كەمینە و زۆرینە ناكات، لە كاتێكدا پەرلەمان خۆی لەسەر بنچینەی زۆرینە و كەمینە كارەكانی رەخساوە و تاكە ئاینیش گوتاری راستەوخۆی پەرلەمان نییە، دەنگدانیش بۆ هەر یاسایەك یان كارنامەیەك لەسەر بنچینەی زۆرینە و كەمینەیە، ئیتر پرسیارەكە ئەوەیە بۆچی نەیخستووەتە راپرسییەوە تا بزانن ئایا ئەوان بۆ هەموو شتێك نوێنەرایەتیی خەڵك دەكەن، یان نوێنەرایەتیی پێكهاتە یان حزب دەكەن، لە كاتێكدا ئەو مارشە دەیان ساڵ بەر لە پەرلەمانیش هەبووە، بۆیە ئەوانەی دژی ئەو رستەیەن، تەنیا دەتوانن هەڵنەسن لە كاتی خۆێندنیدا كە ئەوە بێ ڕێزییە بەرامبەر زۆرینەی خەڵكی كوردستان، تا بزانن دینمانە ئاینمان بۆ رەقیبی كوردستانە و هیچی تر.

2/10/2014

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان