سەروەت هەڵەبجەیی
له‌م ماوه‌ی ڕابردوودا که هه‌ڵمه‌تی دوژمن به‌زێنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان سه‌ر له نوێ و وه‌ک ڕابردوو له پرۆسه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعشدا بوو به جێی شانازی گه‌لی کورد و گه‌لان و وڵاتانی ئازادیخوازی جیهان و سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره له ده‌فته‌ری سه‌روه‌رییه‌کانی کوردستاندا تۆمار کرا، به داخه‌وه لێدوانی به‌رپرسانی ک.ج.ک و ه.د.پ له ئاستی چاوه‌ڕوانی ئه‌م ده‌سکه‌وته مێژووییه‌دا نه‌بوو و نیگه‌رانی گه‌لی کورد و ئاهەنگی دوژمنانی به دوای خۆیدا هێنا. کاره‌ساتی شه‌نگال و دڕنده‌یی تیرۆریستانی داعش و ئێش و ئازاری کوردانی ئێزدی و مردن و له ناوچوونی سه‌دان منداڵ و گه‌نج و پیر، ڕوداوێک نییه که به‌م ئاسانییه له یاد بکرێت و به یه‌کێک له دڕندهخۆییهکانی دوژمنان دژ به گه‌لی کورد هه‌ژمار ده‌کرێت و بێ گومان چووه‌ته پاڵ کاره‌ساته‌کانی ئه‌نفال و کیمیابارانکردنی شاری هه‌ڵه‌بجه و ده‌یان چیرۆک و به سه‌رهاتی دڵته‌زێنی دیکه.