فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

نووسینی: پێڕ گارتۆن و جەبار ئەمینjabar amin u pirkarton

وەرگێڕانی لە سوێدییەوە: سالە كوردە  

وەزیری دادی سوێد مۆرگان یوهانسۆن، لە دوا ئاخافتنی خۆیدا باسی ئەوەی كردبوو، دەیەوێت بە یاسا رێگا لەو كەسانە بگرێت كە دەچنە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لە ریزی رێكخراوە تیرۆریستییەكاندا كە لە لایەن نەتەوە یەگرتووەكانەوە بە تیرۆریست ناویان براوە، بجەنگن. لەگەڵ ئەوەی كە بیركردنەوەیەكی وا دەكرێت پشتیوانی لێبكرێت، بەڵام دەكرێت دەرەنجامی نەخوازراوی لێبكەوێتەوە. با نموونەیەك بێنینەوە، ئەگەر كوردەكانی دانیشتووی سوێد، بیانەوێت بچنە ناو PKK، تا بەدژی تیرۆریستەكانی نێو داعش بجەنگن. ئایا دەكرێت ئەوانە سزا بدرێن؟ ئەمە شتێكی گونجاو نییە.  رێگایەكی دیكە ئەوەیە كە جیاوازی بكرێت لە نێوان بزووتنەوەیەكی چەكداری كە بۆ ئازادی و دیموكراتی و یەكسانی خەبات دەكات، بە لایەكی دیكەدا ئەوانەی سیستێمێك بۆ چەوساندنەوەی ژنان دەئافرێنێن و دەیانكەنە چینێكی ژێردەستە. دیارە لێرەشدا دەكرێت رووبەرووی پێناسەكردنی كێشە ببینەوە ، رەنگە ئەو جۆرە دابەشكردنە بە هەڵوەشانەوەی كۆڵۆنیالیزمەوە گرێبدرێتەوە، ژمارەیەكی زۆر لە دیموكراتەكانی رۆژئاوا، لە نێویاندا سوێد، چالاكانە پشتیوانییان لە خەباتی رزگاریخوازی كردووە كە خەباتی چەكدارییان كردووە، بۆ نموونە رێكخراوی بەرەی لیبراڵی نەتەوەیی ڤێتنام و كۆنگرەی نیشتیمانی ئەفریقا لە ئەفریقای باشوور، ئەمە تەنیا بۆ ئەوەی ناوی چەند رێكخراوێك بەرین. 

هۆكارێكی سەرەكی بۆ ئەوەی كە سوێد هاوكاری ئەو رێكخراوانەی كردووە ئەوە نییە كەتەنیا وەكو نوێنەری ئازادی لەدەست هێزە كۆلۆنیالیستە و نەژادپەرستەكان، چاویان لێنەكراوە، بەڵكو وەكو رزگاركەری مرۆڤ، لەوەیش زیاتر كە ژنان چالاكانە بەشدارییان لە خەباتدا كردووە و هەروەها پەیرەو و پرۆگرامی ئەو رێكخراوانە، باسی چوارچێوەی یەكسانی كۆمەڵایەتیان تێدا كراوە.
 
لەم گۆشەنیگایەوە، بێشك رێكخراوی داعش و ئەلقاعیدە لەو رێكخراوە چەوسێنەرانەن كە دەبێت دژیان بوەسترێتەوە. هێزی پێشمەرگەی كورد، دەبێت وەكو رزگاركەر چاویان لێبكرێت. پێشمەرگە هێزێكی سەربە هەرێمی كوردستانە لە عێراق كە بەگوێرەی راپۆرتە جیاجیاكان، نەیتوانی زۆر بەسەختی رووبەرووی داعش ببێتەوە. بۆ نموونە باسی ئەوە دەكرێت كە لە پێوانەی هێز لە شاری كەركووكدا، بە رۆژ هێزەكانی پێشمەرگە پارێزگاری دەكەن و بەشەویش هێزێكی مەشقپێكروای PKK، كە ئێستا بە ژمارەیەكی زۆرەوە بەشداری شەڕی توندئاژۆ ئیسلامیەكان دەكەن. بەشێكی گەورەی هێزەكانی PKK، ژنن. لە رۆژنامەی دیشپیگلی ئەڵمانیدا (ژمارە ٤٤/١٤)یەكێك لە فەرماندە ژنەكانی PKK دەڵێت: "شەڕی ئێمە لە دژی جیهادییەكان تەنیا شەڕێكی چەكداری نییە، بەڵكو شتی زیاتر هەیە، ئەمە شەڕێكە دژی وەحشیەكان". 

دەرەنجامی هەموو هەڵسەنگاندنەكان لەسەر رەوشی سووریا و عێراق ئەوە نیشان دەدەن كە تەنیا هێزێكی گەورەی سەربازی دەتوانێت، رێگا لە داعش بگرێت. سەرۆكی پارتی سەوزی ئەڵمانیا كاترین گۆێرینگ، ویستی سەرنجی دنیا رابكێشێت كاتێك داوای كرد هێزی نێونەتەوەیی لە ژێر چاودێری نەتەوە یەگرتووەكان بچنە شەڕی داعش، بەڵام ئەمە شتێك نییە كە مرۆڤ لە پارتێكی ئاشتیخوازی چاوەڕی بكات. بەڵام وەكو هەموو تەوژمێكی سیاسی دیكە، لە ناو سەوزەكانیشدا بیری وا دێنە ئاراوە كە دژی بیروباوەڕە سەرەكییەی بێت. لێرەدا باس باسی رێكخراوێكی توندڕەوی دژە ژنانە كە هیچ رێگایەكی نەهێشتۆتەوە جگە لە رێگای سەربازی. لەو روانگەیەوە ژیانی ژنان، ئەمنیەت و یەكسانی لە دیدی بیركەرەوەكانی سەوز لەپێش بیروبۆچوون و پرنسیپەكانی نابۆتوندوتیژییە. 

بەكاریگەرترین چەكیش كە بتوانێت رێگا بە داعش بگرێت، پشتیوانی ئازادیخوازانی ناوچەكەیە. لە پێناچێت، هێزەكانی پێشمەرگە، سووپای ئازادی سووریا و هێزە چەكدارەكانی دیكە بتوانن بەتەنیا سەركەتوانە ئەو كارە بكەن. تەنیا رێكخراوێكی هەرێمی كە شانسێكی هەبێت بتوانێت ئەو ئەركە سەربازییە جێبەجێ بكات و رێگا لە كۆمەڵكوژی و چەوساندنەوەی ژنان بگرێت PKK و دەستەخوشكەكەی  PYD یە. بەڵام PKK لە لایەن ئەوروپاوە مۆركی رێكخراوێكی تیرۆریستی پێوە نراوە و وەكو دەردەگولی مامەڵەی لەگەڵ دەكرێت. 

ئەوەیش نابێت. پێویستە ئەو ناوەی لەسەر لاببرێت، هاوكاریەكی چالاكانە لە نێوان یەكێتی ئەوروپا و تەنیا گرووپێك لە ناوچەكەدا كە توانای ئەوەی هەیە بەرانبەر داعش بوەستێت. 

شتێكی زۆر خراپ دەبێت ئەگەر خەڵكی گوشارخراوەسەری عێراق و سووریا بەبێ هیچ هاوكارییەك بدەیتە دەست پیاوكوژەكانی داعش، ئەوە لە كاتێكدا كە لە ناوچەكەدا ئارەزوو و توانای سەربازی بەهێز هەیە كە بتوانێت جیاوازی نیشان بدات، ئەمە تەنیا لەبەر ئەوەی بە هۆكاری مێژوویەوە PKK مۆری تیرۆریستی پێوە نراوە. 

حكوومەتی سوور و سەوزی سوێد (مەبەست لە پارتی ژینگە و سۆسیال دیموكراتەكانە) ددانی بە سەربەخۆی فەلەستیندا ناوە، ئەمەیش جێگای خۆشحاڵەییە كە جارێكی دیكە رۆڵێكی چالاك بنوێنێت بۆ ئاشتی و دادپەروەری لە وڵاتانی دیكەدا. 

دەبێت هەنگاوی داهاتووی سوێد بۆ لابردنی PKK بێت لە لیستی رێكخراوە تیرۆریستییەكان، هەروەها لە ڕێگای نێونەتەوەییە هەوڵ بدات پشتیوانی بۆ PKK و پەیەدە بەەست بخرێت. 

پێر گارتۆن (ئەندامی پێشووی پەرلەمانی سوێد لە پارتی ژینگە)

جەبار ئەمین (ئەندامی پەرلەمانی سوێد لەسەر لیستی سەوز) 

سەرچاوە: رۆژنامەی سڤێكنسكا داگبلادت

12/11/2014

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان