بابەعلی بەرزنجی
ئایین و دامودەزگا ئایینییه‌كان به درێژایی مێژوو شان به‌شانی شارستانیه‌ته مرۆڤایه‌تیه‌كان بوونیان هه‌بووه‌و به‌شێكی گرنگ بووننه له‌ۆ ژیار‌و كۆمه‌ڵگانه‌دا، پێكه‌وه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌لاَته‌كانی سیاسی و ئابووری و كارگێڕی، ژیانی به كۆمه‌ڵیان پێكهێناوه‌و به‌ڕێوه‌یان بردووه، بۆ وێنه له سه‌رده‌می ده‌سه‌لاَتی ساسانیه‌كاندا ئایینی ڕه‌سمی ده‌وڵه‌ت "زه‌رده‌شتی‌ٍ"بووه . .ئایین هه‌رگیز دیارده‌یه‌كی نامۆ نه‌بووه له‌كۆمه‌ڵگه‌كاندا ، بگره به پێچه‌وانه‌وه ، هۆكارێك بووه بۆ سه‌قامگیری و هاوسه‌نگی ده‌روونی مرۆڤ و مایه‌ی ئارامی و ئۆقره گرتن بووه بۆ تاكه‌كان ، له به‌رئه‌وه ئه‌گه‌ر هه‌ر هه‌وڵێك یاخوود ئه‌جیندایه‌كی سیاسی له ئارادابێت بۆ شێواندن و په‌راوێز خستنی ئایین له هه‌رلایه‌كه‌وه بێت ، له‌گه‌ڵ سروشتی زۆرێك له مرۆڤه‌كاندا یه‌كناگرێته‌وه‌و هاوشێوه‌ی كوده‌تایه‌كه به‌سه‌ر ئایندا . ئه‌مه‌ش نه‌ك به‌رگریكردن بێت له‌ئاین ، به مانای قۆرخكردن و به ئایینی كردنی كۆمه‌ڵگا و سه‌رجه‌م جومگه‌و كایه‌كانی ژیان له لایه‌ن داموده‌زگای ئایینیه‌وه، هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی كه ڕێكخراوه په‌ڕگیرو تیرۆریسته‌كان كاری بۆ ده‌كه‌ن ، كه له ڕاستیدا ئه‌مانه به‌سوود وه‌رگرتن له ئایین و به ناوی ئایینه‌وه مه‌رامێكی سیاسی جیاواز‌و به ده‌ر له ئایین جێبه جێده‌كه‌ن.
ئایینه‌كان به‌گشتی و ئه‌وده‌ستوورو یاسا‌و رێسا دانراوانه‌ش كه زاده‌و هه‌ڵقولاَوی بیری مرۆڤن ، له‌هه‌مان مه‌به‌ست وئامانجدا یه‌كده‌گرنه‌وه ، ئه‌ویش رێكخستن وئیداره‌دان و به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی كۆمه‌ڵگه‌و ژیانی مرۆڤه‌كانه ، جڵه‌وكردن و رێگرتنی لادان وسه‌ركێشیه‌كانه ، به‌لاَم هه‌ریه‌كه‌یان به‌شێوه‌ی تایبه‌تی خۆی ، ئه‌میان به‌شێوه‌ی به‌ڵێندان و هه‌ره‌شه‌كردن به به‌هه‌شت ودۆزه‌خ ، ئه وی دیكه‌ش به سزا‌و پاداشتی فه‌رمی‌و كارگێری .
ئه گه ر بگه‌ڕیێنه‌وه بۆ حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوو ، به دیاریكراوی ساته‌كانی شه‌ڕی ئه‌فگان كه له نێوان حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی ئه‌و ولاَته ، كه سه ر به یه‌كێتی سۆڤیه‌ت بوو، له به‌رامبه‌ردا جیهادیسته‌كانی ئه‌فگان كه ئه‌مانه له هه‌وڵی له سه‌ر كار لابردن و ڕووخاندنی ئه و حكومه‌ته و ده‌رپه‌ڕاندنی سوپای سۆڤیه‌ت بوون له‌و ولاَته دا0 ئه‌وه بوو ولاَته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكاو عه ره‌بستانی سعودیه‌و چه‌ندین ولاَتی دیكه‌ش به چه‌ك و پاره هاریكاری جیهادیسته‌كانیان ده‌كرد ، ئه‌م خاڵه جێگه‌ی سه رنج و هه ڵوێسته كردنه و، سه ره تای ده ستپێكردنی ئه‌و یاریه ترسناكه بوو كه حاڵی حازر سه رجه‌م مرۆڤایه‌تی له ئاستی ده‌ره‌نجام و لێكه‌وته‌كانیدا ده‌ناڵێنن ، هه‌رنه‌بێت له مێژوی هاوچه‌رخدا .
كه‌واته شه‌ڕی سارد‌و ململانێی هه ردوو جه‌مسه‌ره‌كه"سۆسیالیزم و كاپیتاڵیزم" زه‌مینه‌ی خۆشكرد بۆ گه‌شه كردن و بوژانه‌وه‌ی ڕه‌وتی توندڕه‌و له فیكری ئیسلامی‌دا ، هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ش ده‌ڵێم فیكری ئیسلامی نه‌ك ئیسلام ، چوونكه جیاوازی هه‌یه له نێوان ئیسلام وه یان هه رئایینێكی دیكه وه‌كو "ده‌قی پیرۆز" له گه‌ڵ فیكری ئایینی هه‌مان ئاین ، كه ئه‌مه‌یان تێگه‌یشتن و شرۆڤه كردنی مرۆڤه‌كانه بۆ ئایین ، نه‌وه‌ك خوودی ئایینه‌كه بێت ، جونكه لێره‌دا سۆز‌و به رژه‌وه‌ندیه‌كان ، نیازومه‌به‌سته‌كان ، ئاستی رۆشنبیری و راده‌ی شاره‌زایی ئه‌و كه‌سه له‌سه‌ربابه‌ته‌كه ، به جۆرێك له جۆره‌كان كاریگه‌ری خۆیان له‌سه‌ر كه‌سی شرۆڤه‌كارو پرۆسه‌ی شرۆڤه‌كردنه‌كه داده‌نێن.
وه له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ی كه ئایینه‌كان به گشتی ، وه به تایبه‌تیش ئه‌وانه‌ی كه سه‌ره‌كین و خاوه‌نی كیتابی پیرۆزن ، له هیڵه گشتیه‌كاندا خاڵی لێكچوونی به‌رچاو له نێوانیاندا به‌دیده‌كرێت ، ئه‌گه‌رچی جیاوازی و یه كتربڕیش له ورده‌كاریه‌كانیاندا هه‌بێت ، به‌لاَم زانایان و پیاوانی ئایینی ئه‌م ئاینه جیاوازانه ، ده توانن ڕۆڵێكی ئه‌رێنی ببینن به ئاراسته‌ی ئه‌كتیڤكردن و قووڵكردنه‌وه‌ی خاڵه‌كانی لێكچوون و یه‌كبوون به‌مه‌به‌ستی چه‌سپاندنی سه‌قامگیری و یه‌كترقبوڵكردن و په‌ره‌پێدانی ڕۆحی لێبورده‌یی له كۆمه‌ڵگا جیاوازه‌كاندا ، كه ئه‌مانه‌ش له‌لای خۆیانه‌وه‌و به‌سه‌ریه‌كه‌وه كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی فراوانتر له سه‌ر ئاستی جیهانی پێكده‌هێنن كه پێی ده ڵێن كۆمه‌ڵگه‌ی نێو ده‌وڵه‌تی(المجتمع الدولی)، ئه‌مه‌ش ئێستاكه له‌هه‌موو كاتێكی‌تر پربایه‌ختره ، به‌تایبه‌تی كه له‌ئه‌نجامی پرۆسه‌ی "جیهانگیری "، په‌یوه‌ندی و تێكه‌ڵبونی زیاتر له‌نێوان دانیشتوانی سه‌رجه‌م گۆی زه‌وی له‌ئارادایه ...
شایه‌نی ئاماژه‌پێدانه كه سه‌ندیكاپیشه‌ییه‌كان ، رێكخراوه جه‌ماوه‌ریه‌كان و ، رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی ، ده‌كرێت رۆڵی كاریگه‌ریان هه‌بێت له‌م بواره‌داو هه وڵه‌كان یه‌كبخرێن و چڕبكرێنه وه بۆ پێگه‌یاندنی مرۆڤێكی ئینته‌رنه‌شناڵ كه بروای به‌پێكه‌وه ژیان ویه‌كتر قبوڵكردن هه‌بێت نه‌ك یه‌كتر سرینه‌وه‌و پاكتاوكردنی جه‌سته‌یی ، دوور له ده‌مارگیری ئاینی و نه ژادی و ناوچه‌گه‌ری و ...هتد
xendan
19/11/2014