ئاریتما موحه‌ممه‌دی
ئه‌م بابه‌ته گرینگیی دیموكراسیی و هاوكات كێشه و كهمووكورتییهكانی ئه‌و پڕۆسه‌یه له چوارچێوه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیی كێشه‌كانی كۆمه‌ڵگادا شی و شرۆڤه ده‌كات، هاوكات باییخهكانی ئایین و ڕۆڵی مه‌زنی ئایین له مێژوودا شی ده‌كاته‌وه و كاریگه‌ریی ئه‌رێنیی ئایین له مێژووی مرۆڤایه‌تییدا ده‌خاته‌ڕوو.
باییخه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ئەو پڕۆسە گشتگیره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ن کە بەبێ تێگەییشتنی مرۆڤدۆستانه و کۆمەڵایەتیی هاوبەشی توێژ و تاکەکانی نێو کۆمەڵگا بەدی نایەت و پەیوەستە بە ئاستی هۆشیاری کۆمەڵایەتیی کۆمەڵگاوه. "ئاریتما موحەممەدی"
دیموكراسی له فه‌لسه‌فه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی دا؛
دیموكراتی به‌ده‌ر له‌و فه‌لسه‌فه‌یه كه ده‌یان پرس و باسی گرینگ و پڕ نێۆڕۆك له خۆ ده‌گرێت، هاوكات بنه‌ما و بنچینه‌كانی له‌سه‌ر پێوه‌ره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی كۆمه‌ڵگا و بیروڕاكانی جیاوازی نێو كۆمه‌ڵ سه‌رچاوه