فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

دەیڤد رۆمانۆdavid romano 521279890 

هەفتەی رابردوو، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكکۆماری توركیا رەخنەی لە هەوڵەكانی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ تەركیزخستنە سەر كۆبانی گرت و گوتی: ''بۆچی كۆبانی، بەڵام شارەكانی دیكەی وەك ئیدلب و حەما و حمس نا، ئەمە جگە لەوەی 40%ی خاكی عێراق لەلایەن دەوڵەتی ئیسلامییەوە كۆنترۆڵ كراوە؟". ئەمە پرسیاری ئەردۆغان بوو كە گوتیشی ''تەنیا 2000 چەكدار لەناو كۆبانێیە، تێناگەم ئەم هەموو تەركیزە چییە‌. بۆچی هێزی هاوپەیمانەكان هەڵوێستیان نییە لەسەر ناوچەكانی دیكە؟".  قسەكانی سەرۆكکۆمار رەنگدانەوەی هەڵوێستی كۆنی دژ بە كوردە لە توركیا. چەند ساڵێك لەمەوبەر كاتێك چەند چالاكڤانێكی نێودەوڵەتی ناوبەناو دەچوونە توركیا بۆ بەشداری لە بۆنەكانی وەك شەمەندەفەری ئاشتی موسا عەنتەر، پۆلیسی توركی پرسیاریان لێدەكردن: ''بۆچی دێن بۆ توركیا؟ بۆچی ناڕۆنە فەلەستین و چیچان و بۆسنە؟". پێیانوابوو كورد شایەنی هاوسۆزی و پشتگیری نین و هەر كەسێكیش لایەنگرییان بكات ئەوە لە دژی توركیایە، هێشتا باوەڕیان بە تیۆری گەلەكۆمەی نێودەوڵەتی هەیە بۆ لاوازكردنی توركیا كە مێژووەكەی دەگەڕێتەوە بۆ پەیمانی سیڤەری 1920.

بەڵام زۆر لە كوردەكانیش دەپرسن: ''بۆچی فەلەستین و بۆسنە و شوێنەكانی دیكە، بۆچی ئێمە نا؟". كورد رووبەڕووی چەوساندنەوەی زۆر بوونەتەوە لە توركیا و ئێران و عێراق و بەتایبەتیش لە سووریا كە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەستی پێنەدەكرد. وادەردەكەوت كە گەورەترین نەتەوەی بێ دەوڵەت كەموكورتیی نەبوو. هیچ هاوڕێیەكی نەبوو جگە لەچەند چالاكڤانێكی ئەوروپی كە هاوسۆزییان بۆ ئەم نەتەوەیە دەردەبڕی. ئەو گوتە كۆنەی كە دەگوترا ''كورد هاوڕێی نییە جگە لە چیاكان'' زۆر راست بوو.

تەنانەت زۆر لە مێژ نییە كە لە دامەزراوە ئەكادیمیەكانیشدا گرنگییەكی ئەوتۆ بە كورد نەدەدرا. من خۆم پاش سەردانێكم بۆ توركیا لەساڵی 1990 ئینجا شارەزاییم لەسەر كورد پەیداكرد. بەر لەو كاتە، هەموو ئەوەی دەربارەی كورد دەمزانی كارەسات و وێنەكانی كیمیابارانی ساڵی 1988ی هەڵەبجە بوو لە شاشەكانی تەلەفزیۆنەوە كاتێك هەرزەكار بووم.

 لە توركیا نیوەی ئەو كەسانەی قسەم لەگەڵ دەكردن دەیانگوت: ''كورد نییە لە توركیا''. نیوەكەی دیكەش یان دەیانگوت تیرۆریستن یان دەیانگوت بۆ ئازادی دەجەنگن. كاتێك چوومە كتێبخانەی زانكۆكەم بۆ گەڕان لەدوای سەرچاوە تا زیاتر لەبارەی كوردەوە فێربم، تەنیا دوو كتێبم دۆزییەوە بە زمانی ئینگلیزی و كتێبێك بە زمانی فەرەنسی لەسەر سیاسەتی سەردەم  و كێشەی كورد. ساڵی 1995 كاتێك بارودۆخەكە كەمێك رووی لە باشبوون كرد، بڕیارمدا خۆم توێژینەوەی دكتۆرا لەسەر كێشەی كورد‌ بكەم بۆ ئەوەی زیاتر فێربم. ئەوكات زانیم كە تاقەكانی كتێبخانەكە كتێبی زۆریان لەسەر كێشەی فەلەستین و عەرەب و توركیا و ئێران تێدایە.

ساڵی 1998 توركیەكەم باش بوو، بیرم دێت لە گەشتەكانم بە پاس لەنێوان شارەكانی رۆژهەڵاتی توركیا (باكووری كوردستان) كاتێك سەربازەكان پاسەكەیان دەوەستاند و داوای ناسنامەیان لە گەشتیارەكان دەكرد، نەیاندەزانی كە لە زمانی توركی تێدەگەم، هەموو جارێك كە تەماشای پاسپۆرتە كەنەدییەكەمیان دەكرد دەیانگوت: ''هەر رۆژنامەنووس نەبێت، ئیدی كێشە نییە''. 

جارێكیان لە ساڵی 2007 كاتێك شاری دێرسیمم جێدەهێشت، ئەفسەری خاڵی پشكنینەكە پرسیاری لە سەربازەكانی كرد: "كێ رێگەی داوە ئەم كابرایە بێتە ناوچەكە؟". یەكێك لە سەربازەكانی بەترسەوە گوتی كە هەفتەیەك لەمەوبەر هاتووم، ئەو رۆژە ئەو لە خاڵی پشكنینەكە نەبووە.

بەبڕوای من، ئەمە وەڵامی پرسیارەكەی ئەردۆغان دەداتەوە ''بۆچی كۆبانی؟''. لە رابردوودا، رووداوەكانی كوردستان وەك كەوتنی داری ناو دارستان وابوون كەس لەدەوروبەر نەبوو گوێی لەدەنگیان بێت. وەك ئەوە وابوو ئەو دارانە هەرگیز نەكەوتبن. 

گەورەترین هەڵمەتی سەربازی لەدژی دانیشتووانی كورد ئەنجام دەدرا بەبێ ئەوەی جیهان هەڵوەستەی لەسەر بكات. لەگەڵ دەركەوتنی تەكنەلۆجیای میدیا و هەرێمی ئۆتۆنۆمیی كورد لە عێراق و كاری ئەكادیمیای نوێ لەسەر كێشەی كورد و بایەخی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەم نەتەوە بێدەوڵەتە، چیدی بارودۆخی كوردستان وەك رابردوو نەما. جگە لە چەند بەشێكی كوردستان بەتایبەت لە ئێران، چیاكانی كوردستان چیدی شوێنە تاریكەكانی نێو رۆمانەكەی جۆزێف كۆرنارد نین. 

كۆبانی نموونەیەكی ئاشكرایە‌. ئەم شارە كە دەكەوێتە سەر سنووری توركیا و میدیای نێودەوڵەتی بەباشی لەوێوە هەموو رووداوەكان دەگوازێتەوە، جیهان دەبینێ گرووپێكی كەم لە كچان و كوڕانی كورد بە چەكی سووكەوە لەبەرامبەر ژمارەیەكی زۆر جیهادی پڕ چەك دەجەنگێن. بەرگری لە خاكەكەیان دەكەن لە دژی دوژمنێكی دڕندە كە چەند مانگێك لەمەوبەر چۆكی بە نیوەی سوپای عێراق دادا. بەپێچەوانەی شوێنەكانی وەك ئیدلب و حەما و حمس، دەكرا بە ئاسانی هاوكاری پارێزەرانی كۆبانی بكرێت. بەڵام لەبری ئەوە، جیهان بینی تانكەكانی توركیا كە چەند سەد مەترێك لەو شەڕەوە دوور بوون، دەستبەتاڵ دانیشتبوون و تەماشای فیلمەكەیان دەكرد لە دیوەكەی دیكەی سنوورەوە. 

لەكاتێكدا توركیا یارمەتی هەر كەس و لایەنێك دەدات كە لە دژی ئەسەد بجەنگێ بە جیهادی و لایەنی دیكەوە، بەڵام رێگری دەكات تەنانەت لە چوونی ئاوی خواردنەوە بۆ پارێزەرانی شارەكە كە ئێستا لەلایەن دەوڵەتی ئیسلامییەوە گەمارۆدراوە. 

پاشان ئەوە جیهان بوو دواتر پرسیاری كرد ''بۆچی كۆبانێ نا؟''، بەڕای من باشتر وایە ئەردۆغان و حكومەتەكەی خۆیان لەگەڵ ئەم گۆڕانكارییە رابهێنن.

rudaw

16/11/2014

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان