حەوتەنامەی بلوومبێرگ کە لە شاری نیویۆرک دەردەچێت سەروتاری خۆی تایبەت کردوە بە چل ساڵەی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران و لە بابەتێکدا بە قەڵەمی” ئیلا لیک” نوسوویەتی: ئێران دوای چل ساڵ سەرلەنوێ پێویستی بە شۆڕشێکی دیکەیە”
لەو تارەدا بە وەبیرهێنانەوەی وادە و بەڵێنیەکانی خومەینی لە سەروبەندی شۆڕشی ٥٧ی هەتاوییدا کە باسی لە بە فەرمی ناسینی مافی گەلان و دێموکراسی و یەکسانی ژن و پیاو و ئازادییە
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایدەگەیەنێت: بەردەوام دەبین لە پەرەدانی توانا بەرگریی و مووشەکییەکانمان.
بەھرام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت بە بانگەشەکانی ئەمریکا بەوەی حکومەتی تاران بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەڵەتی تایبەت بە ڕێککەوتننامەی ئەتۆمیی لەگەڵ ئەو وڵاتەدا پێشێلکردووە، رایگەیاند ئەمریکا دەیەوێت لە ڕێگەی باسکردنی ئەو جۆرە بابەتانەوە ستراتیژی ھەڵەی خۆی لەبارەی ڕێککەوتننامەی ئەتۆمییەوە داپۆشێت، وتیشی ئێران بەردەوام
بەپێی هەواڵەکان لاوێکی خەڵکی کرماشان بەناوی "فەرهاد عامری"کە شەش مانگ لەمەوبەر بەتۆمەتی بەشداری کردن لە خۆپیشان دانەکانی (بەفرانباری )ساڵی ڕابردوو دەستگیر کراو دوای تێپەڕ بوونی شەش مانگ لە زیندانی کردنی هێشتا دادگایی نەکراوە تاوەکو ئێستا چارە نووسی نادیارە
جێگەی باسە بەوتەی سەرچاوەیەک دادگا بۆ ئازاد کردنی کاتی
برایان هۆک سەرۆکی گرووپی تایبەتیی بەرەنگاربوونەوەی ئێران ڕایگەیاند، ئەو وڵاتانەی کە ئێزنیان پێدرابوو بۆ ماوەی١٨٠ ڕۆژ نەوت لە ئێران بکڕن، دوای ئەو کاتە ماوەکە درێژ ناکرێتەوە و دوای ئەو ماوەیە ئیزن بە هیچ وڵاتێک نادرێ کە نەوت لە ئێران بکڕێ. ناوبراو لە درێژەی وتەکانیدا گوتی: ئەو ماوەیە کە ئیزن بە چەند وڵاتێک درابوو بۆ ماوەیەکی کاتی نەوتی ئێران بکڕن، بەو مەبەستە بوو کە بازاڕی نەوتی جیهان شڵەژاوی
تۆڕی نەتەوەیی ڕادیۆکانی ئامریکا، هەواڵی هەوڵی هەناردەکردنی ماهوارەیەکی ناسەرکەوتووانەی ڕێژیمی ئێرانی بڵاو کردەوە.
ڕۆژی چوارشەممە، ١٧ی ڕێبەندان، تۆڕی نەتەوەیی ڕادیۆکانی ئامریکا، لە هەواڵێکیدا وێنەگەلێکی بڵاوکردەوە کە نیشانی دەدات، ڕێژیمی ئێران هەوڵێکی ناسەرکەوتووانەی لە هەناردەکردنی ماهوارە بۆ بۆشاییی ئاسمان هەبووە.
ئەم وێنانە لە ناوەندێکی لێکۆڵینەوەی ماهوارەی لە سانفرانسیسکۆ تۆمار کراوە و بە ئەم تۆڕەی داوە، کە لە وێنەکاندا هەندێک درز لەسەر سەکۆیەکی هاویشتنی مووشەک دەبینرێت
هێزەکانی گاردی دژە شۆڕش و بەرپرسانانی زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج، هێرشیان کردە سەر زیندانییانی عەقیدەتی_ سیاسی سوننی مەزهەب.
ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی ڕێبەندان، هێزەکانی گاردی دژە شۆڕش و بەرپرسانی زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج، بە کەرەستە دژە شۆڕش و گازی فرمێسکڕێژ، بۆ دووهەمین کەڕەت هێرشیان کردە سەر ساڵۆنی ٢١ی ئەندەرزگای ٧ی ساڵۆنی زیندانییانی عەقیدەتی_ سیاسی سوننی مەزهەب.
شاهد عەلەوی، ڕۆژنامەنووسی کورد سەبارەت بە هێرش بۆ سەر زیندانییانی عەقیدەتی_ سیاسی سوننی مەزهەب لە فەیسبووکی شەخسی خویدا نووسیوویەتی: "ئەو هێرشە بە ئامانجی بانگکردن و ڕەوانەکردنی بە زۆرەملیی تەوحید قورەیشی پێشنوێژی هەینی مزگەوتی ئیمام شافیعی گوندی
ئەمریکا دەیەوێت هاوپەیمانییەک پێکبهێنێت بۆ ئەوەی لە رێگەیەوە ناوچەیەکی هێمن لە باکووری سووریا دروست بکات. سەرچاوە نزیکەکان لە ئیدارەی ترەمپ باس لەوە دەکەن؛ واشنتن چاوی لەوەیە هاوپەیمانییەتیێک پێکبهێنێت کە تێیدا هەر یەک لە وڵاتانی بەریتانیا و فەرەنسا و ئوسترالیا لەخۆبگرێت.
ئامانج لە دروستکردنی ناوچە هێمنەکە: کەمکردنەوەی نیگەرانی تورکیایە سەبارەت بە هێزە کوردییەکانی رۆژئاوای کوردستان و ناوچەکانی دیکەی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا، هەروەها دوورڕاگرتنی تورکیایە لە هێزە کوردییە هاوپەیمانەکانی.
ناوچە هێمنەکە 20 میل لە سنووری تورکیاوە بۆ نێو خاکی سووریا
جێگری کاروباری ژنان و بنەماڵە لە دەوڵەتی حەسەن رووحانیدا ڕەخنەی لە ڕەوتی هاوسەرگیری کچانی خوار تەمەنی ١٣ ساڵی گرت و پرسی، لە سەدەی بیست و یەک دا ئێمە دەبێ چۆن سەیری یاسا و ڕیساکانی ئیسلام بکەین؟
” مەعسوومە ئبتکار” لە وتووێژێکدا لەگەڵ هەواڵدەریی خوێندکاریی ” ئیسنا” ڕایگەیاند کە دەوڵەت بە نیاز نییە گۆڕانکاریی لە تەمەنی هاسەرگیرییدا پێک بێنێ. ناوبراو دەڵێ: کچێکی خوار تەمەن ١٣ ساڵ کە هیچ مافێکی کۆمەڵایەتی نەبووە و بە مناڵ ئەژمێر دەکرێ چۆن دەبێ ئەرکی دژواری هاوسەرگیری پێبسپێردرێ؟ ئەوەی کە بنەماڵەکەی بڕیار لە سەر چارەنووسی دەدەا، ئەوە بە مانای پێشێلکردنی مافی مرۆڤ نییە؟ ئایا ئەو زانیاریی لە سەر ئەو بژاردەیە هەیە؟
ئەو وتانە لە کاتێکدایە کە لە کاتی هاتنە سەرکاری ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە، بەپێی یاساکانی ئەو ڕیژیمە کەسوکاری کچەکان دەتوانن لە تەمەنی خوار دە ساڵی بڕیاری
خەڵکی ئێران لە هەموو بوارێکەوە لە ژێر گوشاردان، بەتایبەت لە بواری بژیوی ڕۆژانە و خواردن و مادە خوراکییەکاندا گوشارەکان چەند قاتن.
هەلومەرجی ئابووریی و بژیوی ژیانی خەڵکی ئێران، لە دوایین مانگەکانی ساڵی ١٣٩٧دا، لە دۆخێکی هەستیاردایە، بەڵام لەم بارەوە بەرپرسانی ڕێژیم، بەشێکیان دۆخەکە بە دۆخێکی ئاسایی و لەبار دەزانن و بەشێکیشیان کە هێندێک لە نوێنەرانی مەجلیسی ڕێژیمیشیان لەگەڵە، هەلومەرجەکە بە نالەبار و شپرز دەزانن.
لە نوێترین لێدوانی بەرپرسانی ژووری بازرگانیی و بەرپرسی ڕێکخراوەی بەدواداچوونی (بازرسـ)ـی ڕێژیم لە شاری تاران، هەر کام بە جیا دۆخی ئابووریی ئێران بە نالەبار دەزانن، لە لایەکیشەوە وەزیری
واشنتن بۆ کەمکردنەوەی سەرچاوە داراییەکانی حکومەتەکەی مۆدۆرۆ، ژمارەیەک سزای بەسەر کۆمپانیای نیشتمانی نەوتی ڤەنزوێلادا سەپاند، دەستیبەسەر حەوت ملیار دۆلاری کۆمپانیاکەش لە ئەمریکادا گرتووە.
رۆژی دووشەممە 28-1-2019 ، ستیڤن مەنوچن، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا رایگەیاند، وەزارەتەکەی ژمارەیەک سزای بەسەر کۆمپانیای PDVSAـدا سەپاندووە، ئەمەش بۆ کەمکردنەوەی فرە-سەرچاوەیی دارایی سەرۆکی ''پێشوو''ی ڤەنزوێلا، مۆدۆرۆ.
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لە چوارچێوەی سزاکاندا دەستیبەسەر حەوت ملیار دۆلاری کۆمپانیاکەدا گرتووە کە لە ئەمریکا هەیبووە.
سەپاندنی ئەم سزایانە بەسەر کۆمپانیای نیشتمانی نەوتی ڤەنزوێلا لەکاتێکدایە کە چیدیکە نیکۆڵا مۆدۆر، بەسەرۆکی ڤەنزوێلا نازانێت و لەبەرامبەر مۆدۆر، خوان
خولێکی ڕێنووسی زمانی کوردی بە بەشداری کۆمەڵێک لە فێرخوازان و هۆگرانی زمانی کوردی لە شاری بۆکان، بەڕێوەچوو.
خولێکی ڕێنووسی زمانی کوردیی لە لایەن ناوەندی فەرهەنگی و فێرکاریی بەیان بە وانەبێژی "ناسر ناسری" لە ئاواییی کانێڕەشی سەر بە شاری بۆکان کۆتایی پێ هات.
ئەم خولە کە لەگەڵ پێشوازی گەرموگوڕی لاوانی ئەو گوندە بەرەوڕوو بووە و ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ۱۲ی ڕێبەندان دوای دوو مانگ کۆتایی پێ هات.
لەو خولەدا، زیاتر لە ۴۰ کەس لە لاوانی گوندی "کانێڕەشی" فێری
فهرماندهیهكی پله باڵا له سوپای پاسدارانی ئێران جهخت دهكاتهوه، ستراتیژیهتی تاران بهرامبهر تهلئهڤیڤ جێگیره و ئێران كار بۆ سڕینهوهی ئیسرائیل لهسهر نهخشهی سیاسی دهكات.
بهگوێرهی ئاژانسی ههواڵدهری رۆیتهرز، ژهنهراڵ حوسێن سهلامی، جێگری فهرماندهی گشتی سوپای پاسدارانی ئێران له بهیاننامهیهكدا دووپاتیكردهوه، "ستراتیژیهتی ئێران بریتییه له سڕینهوهی "رژێمی سههیۆنیهت" لهسهر نهخشهی سیاسی".
ئهو فهرماندهی سوپای پاسداران ئاماژهی بهوهشدا، "ئهگهر ئیسرائیل ههر ههوڵێك بۆ راگهیاندنی جهنگ له دژی ئێران بدات، بهدڵنیاییهوه لهناویان دهبهین و ئهو خاكهش لێیان
وەزیری دەرەوەی دوێنێ هەینی هۆشداریی بە ئێران دا لە ئەگەری بێ ئەنجامبوونی گفتوگۆکان لەبارەی مووشەکە بالستیکەکانی ئێران، پاریس گەمارۆی نوێ بەسەر ئەو وڵاتەدا دەسەپێنێت.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی (ڕۆیتەرز)، ژان ئیڤ لۆدریان، لە پرێس کۆنفرانسێکدا گوتی: "ئەگەر بێت و گفتوکان لەبارەی پرسی مووشەکی بالستیکی ئێران ئەنجامێکیان
دوو هاونیشتمانیی کورد بە ناوەکانی مێهران محەممەدی و فەڕشید فەیزوڵڵاهی لە شاری سنە و هاونیشتمانییەکی دیکە بە ناوی ئاکام قادری لە بۆکان، لە لایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە دەسبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کران.
بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی دێموکڕاسی و مافی مرۆڤی کوردستان، فەڕشید فەیزوڵڵاهی تەمەن ٣٣ ساڵ کوڕی عەبدووڵلا خەڵکی “نەڕان” سەر بە پارێزگای سنە لە لایەن هێزە ئەمنییەتیەکانەوە دەسبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کرا.
ناوبراو پێشتریش لە ساڵی ١٣٩٥ی هەتاویی بە تۆمەتی هاوکاریی لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی
ڕۆژنامەنووس و نووسەرێکی کوردی خەڵکی شاری ئیلام، پاش وەرگرتنی خەڵاتی ویکتوریا لە بەشی وێژەیی و خەڵاتی ویکتوریا لە بەشی ناچیرۆکی ئوسترالیا، پەیامێکی بڵاو کردەوە.
بێهروز بوچانی، ڕۆژنامەنووسی کورد خەڵکی شاری ئیلام، کە ماوەی نزیکەی ٦ ساڵە لە دوورگەی مانۆسی ئوسترالیا دەژی، پاش وەرگرتنی خەڵاتی ویکتوریا لە بەشی وێژەیی و خەڵاتی ویکتوریا لە بەشی ناچیرۆکی ئوسترالیا ، پەیامێکی بڵاو کردەوە.
نووسەر لە بەشی وێژەیی ناچیرۆکی خەڵاتی ڤیکتۆریەن پریمری بە بڕی ٢٥ هەزار دۆلار و لە بەشی وێژەیی خەڵاتی ڤیکتۆرین بڕی ١٠٠ هەزار دۆلاری بردەوە.
بۆچانی ماوەی نزیکەی ٦ ساڵە لە دوورگەی مانۆس زیندانییە و