هێزەکانی گاردی دژە شۆڕش و بەرپرسانانی زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج، هێرشیان کردە سەر زیندانییانی عەقیدەتی_ سیاسی سوننی مەزهەب.
ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی ڕێبەندان، هێزەکانی گاردی دژە شۆڕش و بەرپرسانی زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج، بە کەرەستە دژە شۆڕش و گازی فرمێسکڕێژ، بۆ دووهەمین کەڕەت هێرشیان کردە سەر ساڵۆنی ٢١ی ئەندەرزگای ٧ی ساڵۆنی زیندانییانی عەقیدەتی_ سیاسی سوننی مەزهەب.
شاهد عەلەوی، ڕۆژنامەنووسی کورد سەبارەت بە هێرش بۆ سەر زیندانییانی عەقیدەتی_ سیاسی سوننی مەزهەب لە فەیسبووکی شەخسی خویدا نووسیوویەتی: "ئەو هێرشە بە ئامانجی بانگکردن و ڕەوانەکردنی بە زۆرەملیی تەوحید قورەیشی پێشنوێژی هەینی مزگەوتی ئیمام شافیعی گوندی "ویزنە"ی شاری تالش، بۆ دادگا بووە، هەتا دادگای بە تۆمەتەوەپاڵدراوەکەی ناوبراو، کە بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژی نیزام ، زیندانی کراوە، پێراگەیشتن بکەن.
ئەو ڕۆژنامەنووسە کوردە، لە سەرچاوەیەکی ئاگادار لە نێو زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج ڕایگەیاندووە: بە پشتیوانی زیندانییانی عەقیدەتی_سیاسی ساڵۆنی ٢١، لە تەوحید قورەیشی و داخوازییە یاساییەکانی ناوبراو،گاردی دژە شۆڕس بە باتۆم و گازی فرمێسکڕێژ و کەرەستە دژە شۆرش، هێرشیان کردووتە سەر ژمارەیەک لە زیندانییانی سیاسی و ئەوانیان بریندار کردووە و تەنانەت دەست و لاقی ژمارەیەک لە زیندانییانین سیاسی شکاوە. لە نێو برینداربووان، تەوحید قورەیشی و حەمزە دەروێش بەرچاو دەکەیت و تەندروستیان نالەبارە و بە جێگای پێڕاگەیشتن و چارەسەری پزیشکی، بریندرابووانیان بۆ ژوورە تاکەسییەکانی ئەو زیندانە گوازتووتەوە.
پاش هێرشی گاردی تایبەت بۆ سەر زیندانییانی عەقیدەتی_سیاسی لە زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج، ژمارەیەک لە زیندانییانی دیکە عەقیدەتی_ سیاسی سوننی مەزهەبیان بۆ ژووری تاکەکەسی گوازتووتەوە.
8/2/2019