فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

ئەمریکا دەیەوێت هاوپەیمانییەک پێکبهێنێت بۆ ئەوەی لە رێگەیەوە ناوچەیەکی هێمن لە باکووری سووریا دروست بکات. سەرچاوە نزیکەکان لە ئیدارەی ترەمپ باس لەوە دەکەن؛ واشنتن چاوی لەوەیە هاوپەیمانییەتیێک پێکبهێنێت کە تێیدا هەر یەک لە وڵاتانی بەریتانیا و فەرەنسا و ئوسترالیا لەخۆبگرێت.

ئامانج لە دروستکردنی ناوچە هێمنەکە: کەمکردنەوەی نیگەرانی تورکیایە سەبارەت بە هێزە کوردییەکانی رۆژئاوای کوردستان و ناوچەکانی دیکەی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا، هەروەها دوورڕاگرتنی تورکیایە لە هێزە کوردییە هاوپەیمانەکانی.

ناوچە هێمنەکە 20 میل لە سنووری تورکیاوە بۆ نێو خاکی سووریا دەبێت و، لە رۆژهەڵاتی رووباری فوراتەوە دەستپێدەکات تاوەکو دەگاتە سنووری عێراق.

ئەمریکا بۆ ئەوەی هاوپەیمانەکانی بە بیرۆکەکەی رازی بکات، بەڵێنیداوە بە پێشکەشکردنی هاریکاری سەربازی بەو وڵاتانە بەشێوەی: زانیاری هەواڵگری، پشکنین و چاودێریکردن، پاڵپشتی لۆجستی، هاوکاریکردنی برینداران، گەشتی ئاسمانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، ئامادەکردنی هێزی بەرپەرچدانەوەی خێرا لەکاتی روودانی هەڵەی سەربازی، سەرچاوەی سەرجەم ئەو هاریکارییانە، وەکو بەرپرسە ئەمریکییەکان باسیانکردووە، لە عێراق جێگیردەکرێن.

ژمارەیەک لە بەرپرسانی ئەوروپی دەڵێن، وێڕای بەڵێنی ئیدارەی ترەمپ بە پێشکەشکردنی هاوکارییە سەربازییەکان، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ ئاماژەیەک نییە بەوەی کە ئەو سێ وڵاتە بە بیرۆکەکە رازیبووبن. بۆیە بڕیارە، مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەگەڵ هاوتاکانی لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە بارەگای سەرەکی وەزارەتەکە لە واشنتۆن کۆببێتەوە.

ئەم هەنگاوەی ئەمریکا لەکاتێكدا دێت چەند رۆژێک پێش ئێستا، دۆناڵد ترەمپ و گەورە بەرپرسانی ئیدارەکەی بەشێكی کەمی کاتی خۆیان بۆ پێشوازیکردن لە ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی سەربازی سووریا (مەسەدە) تەرخانکرد و تێیدا ئیلهام ئەحمەد داوای لە ئیدارەی ترەمپ کرد لە کشانەوەی هێزەکانیان لە سووریا پەلەنەکەن و رێگەش نەدرێتە ئەنقەرە پشتێنێکی ئەمنی و سەربازی لە باکووری سووریادا دروستبکات.

لە نێو نووسینگەی ترەمپدا، ئامادەبوویەکی کۆبوونەوەکە گوتی، ترەمپ بە ئیلهام ئەحمەدی گوتووە "کوردم خۆشدەوێت و هاوکاریش دەکەم بۆ دروستکردنی ناوچەی هێمن بۆ بەرگریکردن لێیان"، بەڵام ئەوەشی گوتووە "تورکیاشم خۆش دەوێت".

4/2/2019

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان