فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

ڕۆژنامەنووس و نووسەرێکی کوردی خەڵکی شاری ئیلام، پاش وەرگرتنی خەڵاتی ویکتوریا لە بەشی وێژەیی و خەڵاتی ویکتوریا لە بەشی ناچیرۆکی ئوسترالیا، پەیامێکی بڵاو کردەوە.

بێهروز بوچانی، ڕۆژنامەنووسی کورد خەڵکی شاری ئیلام، کە ماوەی نزیکەی ٦ ساڵە لە دوورگەی مانۆسی ئوسترالیا دەژی، پاش وەرگرتنی خەڵاتی ویکتوریا لە بەشی وێژەیی و خەڵاتی ویکتوریا لە بەشی ناچیرۆکی ئوسترالیا ، پەیامێکی بڵاو کردەوە.

نووسەر لە بەشی وێژەیی ناچیرۆکی خەڵاتی ڤیکتۆریەن پریمری بە بڕی ٢٥ هەزار دۆلار و لە بەشی وێژەیی خەڵاتی ڤیکتۆرین بڕی ١٠٠ هەزار دۆلاری بردەوە.

بۆچانی ماوەی نزیکەی ٦ ساڵە لە دوورگەی مانۆس زیندانییە و دەوڵەتی ئوسترالیا مۆڵەتی چوونە دەرەوەی لەو دوورگەیە پێ نەداوە.

ناوبراو لە بەشێکی ئەو پەیامەدا، نووسیوویەتی: من ئەو وێنانەیە کە ماوەی چەندین ساڵە لە زێهنم دابووە، ڕامگرتووە، تەنانەت کاتێک کە ئەم چیرۆکە دەنووسم و هەنووکەش کە ئەم دەقە دەنووسم، هەڵسووکەوتی ئەوان سووکایەتییە.

هەروەها لە بەشێکی پەیامی بوچانی داهاتووە: من هەمیشە وتوومە کە باوەڕم بە وەشەکان و ئەدەبیات هەیە. من لەو باوەڕەدام کە ئەدەبیات توانایی گۆڕینی هەیە و دەتوانێت سیستم و هێزەی دەسەڵات بە چالش بکێشێت، ئەدەبیات ئەو هێزەی هەیە کە ئازاد بە ئێمە بدات، بەڵی ئەمە ڕاستییەکی حاشاهەڵنەگرە.

3/2/2019

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان