خولێکی ڕێنووسی زمانی کوردی بە بەشداری کۆمەڵێک لە فێرخوازان و هۆگرانی زمانی کوردی لە شاری بۆکان، بەڕێوەچوو.
خولێکی ڕێنووسی زمانی کوردیی لە لایەن ناوەندی فەرهەنگی و فێرکاریی بەیان بە وانەبێژی "ناسر ناسری" لە ئاواییی کانێڕەشی سەر بە شاری بۆکان کۆتایی پێ هات.
ئەم خولە کە لەگەڵ پێشوازی گەرموگوڕی لاوانی ئەو گوندە بەرەوڕوو بووە و ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ۱۲ی ڕێبەندان دوای دوو مانگ کۆتایی پێ هات.
لەو خولەدا، زیاتر لە ۴۰ کەس لە لاوانی گوندی "کانێڕەشی" فێری خوێندنەوە و نووسینی زمانی زگماکیی خۆیان بوون.
لەو پەیوەندییەدا، بەهاری ڕابردووش خولێکی دیکەی ڕێنووس هەر لە ئاواییی کانێڕەش بەڕێوە چوو و ۱۲ کەس لە لاوان فێری زمانی زگماکی بوون.
ناوەندی فەرهەنگی و فێرکاریی بەیان لە درێژەی چالاکی و خزمەتەکانیدا جگە لە گوندی کانێڕەش لە گوندەکانی جەمۆغە و ئاغجیوان و کۆستە خولی تایبەتی فێرکاری ڕێنووسی بە شیوەی خۆبەخشانە و خۆڕایی داناوە و خزمەت بە زمان و ئەدەبییاتی کوردی دەکات.
ئەو ناوەندە لە چەندین شاری ڕۆژهەڵاتی کوردستان نوێنەرایەتی چالاکی هەیە.
3/2/2019