فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

فه‌رمانده‌یه‌كی پله‌ باڵا له‌ سوپای پاسدارانی ئێران جه‌خت ده‌كاته‌وه‌، ستراتیژیه‌تی تاران به‌رامبه‌ر ته‌لئه‌ڤیڤ جێگیره‌ و ئێران كار بۆ سڕینه‌وه‌ی ئیسرائیل له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی سیاسی ده‌كات.

به‌گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵده‌ری رۆیته‌رز، ژه‌نه‌راڵ حوسێن سه‌لامی، جێگری فه‌رمانده‌ی گشتی سوپای پاسدارانی ئێران له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا دووپاتیكرده‌وه‌، "ستراتیژیه‌تی ئێران بریتییه‌ له‌ سڕینه‌وه‌ی "رژێمی سه‌هیۆنیه‌ت" له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی سیاسی".

ئه‌و فه‌رمانده‌ی سوپای پاسداران ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ئه‌گه‌ر ئیسرائیل هه‌ر هه‌وڵێك بۆ راگه‌یاندنی جه‌نگ له‌ دژی ئێران بدات، به‌دڵنیاییه‌وه‌ له‌ناویان ده‌به‌ین و ئه‌و خاكه‌ش لێیان ده‌سه‌نینه‌وه‌"، كه‌ به‌ قسه‌ی خۆی، "خاكێكی داگیركراوه‌".

دوای ئه‌وه‌ی ته‌ل ئه‌ڤیڤ پێگه‌كانی ئێرانی له‌ ناو خاكی سووریا كرده‌ ئامانج و چه‌ند هه‌واڵێكیش له‌ میدیاكانه‌وه‌ بڵاوكرانه‌وه‌، گوایا ئیسرائیل ئاماده‌یه‌ پێگه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ناو خاكی عێراق بكاته‌ ئامانج، به‌م دواییانه‌ گرژییه‌كانی نێوان ئێران و ئیسرائیل له‌ لێواری ته‌قینه‌وه‌ نزیك بوونه‌ته‌وه‌.

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌، ئه‌مڕۆ ئه‌نگێلا مێركل، راوێژكاری ئه‌ڵمانیا دووپاتیكرده‌وه‌، ئيسرائيل "مافى ته‌واوى هه‌يه" له‌ دژى مه‌ترسييه‌كانى ئێران ‌ به‌رگرى له‌ خۆى بكات.

مێركڵ گوتيشى: "كار بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ين رێگرى بكه‌ين له‌ نزيككه‌وتنه‌وه‌ى هێزه‌ ئێرانييه‌كان له‌ سنوورى جۆلان".

له‌ لێدوانێكيدا بۆ راديوى ئيسرائيل، مێركڵ گوتيشى: "تاران سياسه‌تێكى گرتووه‌ته‌ به‌ر كه‌ مه‌ترسى بۆ سه‌ر ئيسرائيل درووست كردووه"‌.

سه‌باره‌ت به‌ هێرشه‌ ئاسمانييه‌كانى ئيسرائيل بۆ سه‌ر سووريا، مێركڵ رايشگه‌ياند، "پێويسته‌ ئيسرائيل به‌رگرى له‌ بوون و مانه‌وه‌ى خۆى بكات و ئه‌و ره‌وشه‌ى له‌ سوورياش هه‌يه‌ بێگومان كاريگه‌رى له‌سه‌ر ئيسرائيل هه‌يه"‌.

3/2/2019

 

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان