ئەنجومەنی فەرهەنگی ئەدەبیی مەریوان بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکی سیمینارێکی بۆ دوکتور بەختیار سەججادی سەرۆکی بەشی زمان و وێژەیی کوردی زانستگەی کوردستان ساز کرد.
بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکی، ئەنجومەنی فەرهەنگی ئەدەبیی مەریوان، ڕۆژی چوارشەممە ۱ی ڕەشەمەی سیمینارێک لە ژێر ناوی "زمانی کوردی و جیهانی مودێڕن" بۆ "دوکتور بەختیار
سهڵاحهدین دهمیرتاش هاوسهرۆكی گشتیی پێشووی پارتیی دیموكراتیی گهلان (ههدهپه) لەبارەى دۆخى مانگرتووانى هەدەپە نامەیەکى بۆ پهرلهمانی ئهوروپا و ئهنجومهنی پهرلهمانتارانی كۆنسهی ئهوروپا نارد.
سەلاحەدین دەمیرتاش لە نامەکەیدا ئاماژەى بەوەکردووە،"من پێم وایه ئێوه ئهم هاواره دهبیستن. له دڵهوه باوهرم وایه كه بۆ ئهوهی ئهم بابهته ببێته ڕۆژی ڕای گشتی و كۆتایی به مانگرتنهكان بهێنرێت و دهمودهست وهڵامی داواكارییه ڕهواكانی مانگرتووان بدرێتهوه، ئێوه ههر شتێك له دهستان بێت به گوێرهی دهرفهتهكانی خۆتان دهبنه هاریكار."
لەبەشێکى دیکەى نامەکەیدا هاوسەرۆکى پێشووى هەدەپە
هاوکات لەگەڵ تەشەنەکردنی گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئێران و سعوودیە، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، حکوومەتی سعوودیەی بە "باوکی تیرۆریزمی تەکفیری لە جیهان" لە قەڵەم داوە.
بەهرام قاسمی لە کاردانەوە بە قسەکانی عادل ئەلجوبێر، وەزیری دەوڵەتی سعوودیە بۆ کاروباری دەرەوە، کە دژی ئیران کردبووی، گوتوویەتی: "دەوڵەتی سعوودیە وەک سەرچاوەی بیرۆکەی توندوئاژۆیی و بنەمای تیرۆریزمی ڕێکخراوەییە لە ئاستی جیهاندا".
عادل ئەلجوبێر دوێنێ دووشەممە 2019.2.18 لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنوووسیدا لە پاکستان ئێرانی بە "پشتیوانی سەرەکیی تیرۆریزم
بە پێی سەرچاوە هەواڵیە ناوخۆییەکانی رۆژهەڵات، رۆژی سێ شەممە ٣٠ ڕێبەندان، بە بۆنەی نزیک بوونەوە لە رۆژی ٢ی رەشەممە، رۆژی زمانی دایکی، لە لایەن ئەنجومەنی ئەدەبی "ڕەچەی لەیلاخ"ەوە رێ ورەسمێکی ئەدەبی بەڕێوەچوو.
لەو رێ و رەسمەدا کە ژمارەیەک لە چالاکانی ئەدەبی و کەلتووری و مەدەنی دێولان و دەورووبەری ئامادە بوون، بە خوێندنەوەی شیعر، پەخشان و گۆڕانی فۆلکلۆری کوردی، رێز لەم
بە هۆی گەمارۆوە ئابوورییەکانی سەر ڕێژیمی ئێران، نرخی دۆلار و ئەرز، لە بازاڕەکانی ئێراندا، ڕۆژ لەگەڵ ڕۆژ بەرەو هەڵکشانە.
ڕۆژی دووشەممە، ٢٩ی ڕێبەندان، جارێکی دیکە، نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی ئێراندا بەرز بووەوە و لە بەراورد لەگەڵ ڕۆژی ڕابردوودا، نزیک بە ٥٥٠ تمەن (٤/٥) و لە چاو ساڵی ڕابردوودا، نزیک سێ بەرانبەر چووەتە سەرەوە، نرخی دۆلار لە ٢٩ی ڕێبەندانی ساڵی ڕابردوودا، ٤٥٧٥ تمەن بووە.
بەپێی لێکدانەوەکان، پێدەچێت هەڵپساردنی گەڵاڵەی کونوانسیۆنی بەربەرەکانێ لەگەڵ تاوانە ڕێکخراوەییەکانی (پالرموو)، لە لایەن کۆڕی دیاریکردنی بەرژەوەندییەکانی ڕێژیمەوە، بووەتە
بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی دیموکراسی و مافی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی دووشەممە ٢٩ی ڕێبەندانی ١٣٩٧ی هەتاویی، کەیومەرس واعزی، جەبار حاجی مرادی و هادی باقری سێ هاونیشتمانی کوردی خەڵکی شاری سەنقوڕ کە لە لایەن سپای پاسدارانەوە دەسبەسەر کرابوون، بە بارمتە ئازاد کران.
جەبار مرادی و کەیومەرس واعزی بە بارمتەی ٢٠٠ میلیۆن تمەن ئازاد کراون.
ئەو دوو کەسە بە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیی و بێڕێزی بە خامنەیی ڕیبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی پێنجشەممە ٢٥ی ڕێبەندان دوای ئەوەی کە ماڵەکانیان پشکنین و
لە بەرەبەری رۆژی جیهانیی زمانی دایک ، بەرەی یەکگرتووی کورد بەو بۆنەوە پەیامێکی بڵاو کردەوە.
لە بەشێک لە پەیامی “بەرەی یەکگرتوو کورد”دا بە ئاماژەدان سیاسەتی پاکتاوی کەلتووری و لە ناوبردنی شوناسی گەلانی دیکە لە ئێراندا هاتووە؛
بەدرێژی تەمەنی دیکتاتۆری پەھلەوی، کورد یەک لەم پێکھاتانەی ئێران بوو، کە کەوتبوە بەر ھێرشی سڕینەوەی شوناسەوە و بە شێوەیەکی غەیری ئینسانی ھەڵس و کەوتی لە گەڵ دەکرا. بۆ ئەو مەبەستە زمان یەک لەم چەمکانە بوو کە وەک گرینگترین کەرەسەی شوناسی نەتەوەیی، ئامانجی کۆتایی ئەم دەسەڵاتدارێتیە بوو بۆ پاکتاوی کلتووری. لە وەھا دۆخێکدا کورد سەرەڕای ئەم زەبر و زەختانە توانی زمان بکاتە بەستێنی سەرەکی پێناسەی خۆی لە ململانێ لەگەڵ ئەم مەبەستەی حکوومەتی پەھلەویدا و ئیزنی نەدا بسڕدرێتەوە.
لە درێژەی پەیامی بەرەی یەکگرتووی کورد با وەبیرهێنانەوەی خەبات و تێکۆشانی گەلی کورد بۆ گەیشتن بە مافە نەتەوەایەتیەکان ، بە تایبەتی دوای شۆڕشی ٥٧ی هەتاویی و هاتنەسەر
نووسینگەی وەشانگەی "باشوور" لە شاری ئیلام کرایەوە.
بەپێی هەواڵەکان ، ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی ڕێبەندان، ڕێوڕەسمی کرانەوەی نووسینگەی وەشانگەی "باشوور"، بە بەشداریی کۆمەڵێک لە نووسەران، شاعێران و هۆگرانی زمانی کوردی لە شاری ئیلام بەڕێوە چوو.
بەشێک لەم ڕێورەسمە بۆ شێعرخوێندنەوە، وتووێژ و مۆسیقا تەرخان کرابوو، سەرنجدان و پێویستیی پێکهینانی ناوەندەکانی ڕاگەیاندن، ئەدەبی و فەرهەنگیی بە تەکووزیی لەسەر زمانی دایکی جەختیان
بە دەستپێشخەریی ئەمریکا و پۆلۆنیا، شەست وڵاتی جیهان کۆبوونەوتەوە بۆ ئەوەی باس لە ئاشتی و ئاسایش لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکەن.
ئێران و بەشێك لە هاوپەیمانەکانی کۆنفرانسەکەیان بایکۆت کردووە، بەڵام وڵاتانی عەرەبی و ئیسرائیل بەشداریی چالاکانەیان تێیدا هەیە.
چاوەڕێ دەکرێ سەرجەم تەوەرە دیاریکراوەکانی ئەم کۆنفرانسە لەسەر ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە جۆرێك بەرۆکی ئێرانیش بگرێتەوە و بەرپرسێکی ئەنجوومەنی ئەوروپاش
سەرچاوەکانی هەواڵ باس لەوە دەکەن کە بەشێک لە سەرکردە مەترسیدارەکانی گرووپی ئەلقاعیدە نیشتەجێی ئێرانن.
بە پێی ئەو ڕاپۆڕتەی دانیەل کۆتس سەرۆکی کۆمەڵگەی زانیاریی ئەمریکا بڵاوی کردۆەتەوە بە پێچەوانەی بانگەشەی دەوڵەتی ئەمریکا داعش کۆتایی پێ نەهاتوەو پێوەندی تەشکیلاتی ئەو گرووپە لە گەڵ وڵاتانی ناوچە بەردەوامە.
بە پێی هەمان سەرچاوە ڕێکخڕاوی ئەلقاعیدە بە شێوەیەکی چالاکانە لە ڕێگەی ئەندامان و ڕێبەرانییەوە لە ئێران خەریکی کارکردنە و، کۆماری ئیسلامی بۆ پیلان و مەبەستی جۆراجۆر بەکاریان دێنێ.
ماوەیەک لەمەو پێش بەرپرسانی ئەفغانستان ئاشکرایان کرد کە ئێران لە دەوروبەری پارێزگای خوراسان بنکەی ڕاهێنانی سەربازیی بۆ ئەندامانی گرووپی تاڵبان کردوتەوەو لە
ڕێکخراوی UNPO بە هاوكاریی چەند پارلەمانتارێكی پارلەمانی ئورووپا کەمپەینێکیان بۆ ڕاكێشانی سەرەنجەكان بۆ پرسی كۆڵبەرەكان لە کوردستان ڕێك خستووە.
ڕێکخراوی UNPO بە هاوكاریی چەند پارلەمانتارێكی پارلەمانی ئورووپا بۆ ڕاكێشانی سەرەنجەكان بۆ پرسی كۆڵبەرەكان لە کوردستان کەمپەینێکیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتر دامەزراندووە.
بەڕێوەبەرانی ئەم کەمپەینە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران لە کۆڵبەران "پێشێلکردنی یاسا و پێبەند نەبوون بە یاسای نێونەتەوەیی" دەزانن.
بەکارهێنەرانی
ڕێکخراویی ڕاپۆرتێرانی بێسنوور ڕایگەیاند، فایلێکی دەزگای قەزایی ئێرانی دەسکەوتووە کە یەک میلیۆن و حەوسەد هەزار پەروەند لەخۆی دەگرێ. ئەو پەروەندانە دەگەڕێنەوە بۆساڵەکانی ١٣٥٨ هەتا ١٣٨٨ی هەتاویی کە زانیاریی لە سەر هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵ واتە ژن، پیاو، مناڵ، کەمایەتی دینی و نەتەوەیی، زیندانیانی ئاسایی و سیاسی، ڕۆژنامەنووسان و هەواڵنێرانی تێدایە.
بەپێی ڕاگەیەندراوی ڕێکخراوی ڕاپۆرتێرانی بێسنوور، لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون لەو پەروەندانە دەریدەخا کە دەزگای قەزایی ئێران هەوڵیداوە ڕاستیەکان لە بارەی تۆمەتی ڕۆژنامەنووسان و زیندانیانی سیاسی دەسکاری بکا و بیانگۆڕێ.
ئەو ڕێکخراوە ڕایگەیاند کە کە ئەو فایلە نهێنییە هەڵگری زانیاریی
مەسعود شەمسنژاد، پارێزەری کوردی خەڵکی شاری ورمێ بە تۆمەتی "پرۆپاگاندە دژی نیزام و هەوڵدان دژی یەکیەتی نەتەوەیی" لە لایەن لقی ٣ی دادگایی ئینقلابی ئەو شارە بە ٦ ساڵ زیندان مەحکووم کراوە.
ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی ڕێبەندان، ئەم پارێزەرە کوردە بانگ کرایە لقی جێبەجێ کردنی سزاکانی دادگایی ئینقلابی ورمێ و ئەو سزایەی پێ ڕاگەیەندراوە.
دادگایی کردنی مەسعود شەمسنژاد ١١ی ڕێبەندان بێبوونی پارێزەر
بە پێی هەواڵەکان، ئەو پیاوە ٥٠ ساڵە لە گوندێکی لای ئیلام، "ڕەها"ی تەمەن ١١ ساڵی لە بەرامبەر ١٥ میلیۆن تمەندا لە باوکی سەندبوو و بە زۆر مارەی کردبوو، دوای ناڕەزایەتی لایەن و ناوەندەکانی پارێزەری مافی مناڵان و دەنگدانەوەی دۆسیەکەی، رۆژی دووشەممە ٢٢ی رێبەندان لە لایەن پۆلیسەوە دەستگیر کرا.
جێگەی ئاماژەیە دوای دەنگدانەوەی ئەم دۆسیەیە، رەهای
دەزگاکانی ڕاگەیاندنی فەرمی ئێران دەڵێن لە ئەنجامی تەقینەوەیەکی خۆکوژی لە ناوچەیەکی باشوری ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکەیان بە لایەنی کەم 20 پاسدار کوژراون و 10 ی دیکە برینداربوون.
سوپای پاسدارانیش لە بەیاننامەیەکدا نووسیویەتی هێرشەکە ئەمڕۆ چوارشەممە لە جادەیەکی نێوان هەردوو شاری خاش و زاهیدان لە ئوستانی سیستان بلوچستان ڕوویداوە و کراوەتە