فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

سەرچاوەکانی هەواڵ باس لەوە دەکەن کە بەشێک لە سەرکردە مەترسیدارەکانی گرووپی ئەلقاعیدە نیشتەجێی ئێرانن.
بە پێی ئەو ڕاپۆڕتەی دانیەل کۆتس سەرۆکی کۆمەڵگەی زانیاریی ئەمریکا بڵاوی کردۆەتەوە بە پێچەوانەی بانگەشەی دەوڵەتی ئەمریکا داعش کۆتایی پێ ‌نەهاتوەو پێوەندی تەشکیلاتی ئەو گرووپە لە گەڵ وڵاتانی ناوچە بەردەوامە.
بە پێی هەمان سەرچاوە ڕێکخڕاوی ئەلقاعیدە بە شێوەیەکی چالاکانە لە ڕێگەی ئەندامان و ڕێبەرانییەوە لە ئێران خەریکی کارکردنە و، کۆماری ئیسلامی بۆ پیلان و مەبەستی جۆراجۆر بەکاریان دێنێ.
ماوەیەک لەمەو پێش بەرپرسانی ئەفغانستان ئاشکرایان کرد کە ئێران لە دەوروبەری پارێزگای خوراسان بنکەی ڕاهێنانی سەربازیی بۆ ئەندامانی گرووپی تاڵبان کردوتەوەو لە رێگایەوە خەریکی دەستێوەردان لە کاروباری ئەو وڵاتایە.
دانیەل کۆتس ڕۆژی سێ شەممەی ڕابڕدوو ڕاپۆڕتی خۆی پێشکەش بە سەنای ئەمریکا کرد و گووتی: داعش و ئەلقاعیدە تۆڕە جیهانییەکانی خۆیان پاڕاستووە و بەشێک لە سەرکردەکانی ئەلقاعیدە پەنیان بۆ ئێران و پاکستان بردوەو خەریکی خۆڕێکخستنن.
هەر بە پێی ئەو ڕاپۆڕتە هێزەکانی ئەلقاعیدە لە وڵاتانێکی دیکە وەک سووریە و تورکیە و یەمەن بوونیان هەیە و چالاکن.
جێی‌وەبیرهێناەوەیە سەردانی هەیئەتێکی گرووپی تاڵبان لە ئێران و دیدارکردن لەگەڵ بەرپرسانی دەوڵەتی تاران تووڕەیی و نیگەرانی کاربەدەستانی ئەفغانستانی لێکەوتووەتەوە.

14/2/2019

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان