فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

لە بەرەبەری رۆژی جیهانیی زمانی دایک ، بەرەی یەکگرتووی کورد بەو بۆنەوە پەیامێکی بڵاو کردەوە.
لە بەشێک لە پەیامی “بەرەی یەکگرتوو کورد”دا بە ئاماژەدان سیاسەتی پاکتاوی کەلتووری و لە ناوبردنی شوناسی گەلانی دیکە لە ئێراندا هاتووە؛

بەدرێژی تەمەنی دیکتاتۆری پەھلەوی، کورد یەک لەم پێکھاتانەی ئێران بوو، کە کەوتبوە بەر ھێرشی سڕینەوەی شوناسەوە و بە شێوەیەکی غەیری ئینسانی ھەڵس و کەوتی لە گەڵ دەکرا. بۆ ئەو مەبەستە زمان یەک لەم چەمکانە بوو کە وەک گرینگترین کەرەسەی شوناسی نەتەوەیی، ئامانجی کۆتایی ئەم دەسەڵاتدارێتیە بوو بۆ پاکتاوی کلتووری. لە وەھا دۆخێکدا کورد سەرەڕای ئەم زەبر و زەختانە توانی زمان بکاتە بەستێنی سەرەکی پێناسەی خۆی لە ململانێ لەگەڵ ئەم مەبەستەی حکوومەتی پەھلەویدا و ئیزنی نەدا بسڕدرێتەوە.
لە درێژەی پەیامی بەرەی یەکگرتووی کورد با وەبیرهێنانەوەی خەبات و تێکۆشانی گەلی کورد بۆ گەیشتن بە مافە نەتەوەایەتیەکان ، بە تایبەتی دوای شۆڕشی ٥٧ی هەتاویی و هاتنەسەر کاری کۆماری ئیسلامی و چووککردنەوەی مافی نەتەوەکانی دیکە لە ژێر ناوی ئەسڵی ١٥ لە یاسای بنەڕەتی‌دا هاتووە؛
دوای سەرکەوتنی شۆڕش، حکوومەتی نا موتەمەرکز کە وەک ویست لە چوارچێوەی خودموختاریدا گەڵالە کرابوو نەگەیشتە ئامانج و لە لایەن دەسەڵاتی نوێیەوە بە ھەند نەگیرا. بەڵکوو تەنیا مادەیەکی یاسایی بە ناوی ئەسڵی پازدە تۆمار کرا، کە بە پێی ئەم ئەسڵە دەبوو ھەموو ئیتنیک و پێکھاتە جیاوازەکانی ئێران بە زمانی دایکیان بخوێنن و ئەم زمانانە ئیزنی پەرەسەندەن و کار پێکردنیان بدرێتێ، کە ئەویش لەبیر کرا.
“بەرەی یەکگرتووی کورد” لە کۆتایی‌دا باس لە جێبەجێ نەکرانی ئەسڵی ١٥ کردوەو ڕەخنەشی لە بەرپرسان بەتایبەتی نوێنەرانی کورد لە مەجلیس گرتووە کە بەدواداچوونیان بۆ ئەو پرسە گرینگە نەکردووە.

20/2/2019

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان