سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی گشتیی پێشووی پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) لەبارەى دۆخى مانگرتووانى هەدەپە نامەیەکى بۆ په‌رله‌مانی ئه‌وروپا و ئه‌نجومه‌نی په‌رله‌مانتارانی كۆنسه‌ی ئه‌وروپا نارد.
سەلاحەدین دەمیرتاش لە نامەکەیدا ئاماژەى بەوەکردووە،"من پێم وایه ئێوه ئه‌م هاواره ده‌بیستن. له دڵه‌وه باوه‌رم وایه كه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته ببێته ڕۆژی ڕای گشتی و كۆتایی به مانگرتنه‌كان بهێنرێت و ده‌موده‌ست وه‌ڵامی داواكارییه ڕه‌واكانی مانگرتووان بدرێته‌وه، ئێوه هه‌ر شتێك له ده‌ستان بێت به گوێره‌ی ده‌رفه‌ته‌كانی خۆتان ده‌بنه هاریكار."
لەبەشێکى دیکەى نامەکەیدا هاوسەرۆکى پێشووى هەدەپە دەڵێت،" تاكه داواكاریی هه‌ڤاڵانی مانگرتووم كه له چاوه‌ڕوانی مردندان، كۆتایی هێنانه به گۆشه‌گیركردنی عه‌بدوڵا ئۆجالان كه ئه‌مه ده‌بێته هۆی كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌یه‌ك بۆ سه‌روه‌ری یاسا و كه‌شوهه‌وای ئاشتی و گفتوگۆ له توركیا."
دەمیرتاش لە نامەکەدا ئەوەشی نووسیوە، "حكومه‌ت چاوپۆشی له‌م بابه‌ته گرنگه ده‌كات، ئه‌مه‌ش مه‌ترسی و جددیبوونی بابه‌ته زیاتر ده‌كات. سه‌دان مرۆڤ له ڕێی ئاشتی و دیموكراتیدا خۆیان ڕووبه‌ڕووی مردن كردووه‌ته‌وه و ده‌ستیان به مانگرتن له خواردن كردووه. ملیۆنان مرۆڤیش پشتگریییان ده‌كه‌ن."
ئەوە لەکاتێکدایە زیاتر لە ١٠٠ ڕۆژە لەیلا گیوڤەن پەرلەمانتارى هەدەپە و زیاتر لە ٣٠٠ کەس دژى گۆشەگیرى عەبدوڵا ئۆجالان مانیان لەخواردن گرتووە و بەو هۆیەشەوە بەشێکیان ڕەوشى تەندروستییان بەرەو خراپ بوون دەڕوات.
20/2/2019