فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

هاوکات لەگەڵ تەشەنەکردنی گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئێران و سعوودیە، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، حکوومەتی سعوودیەی بە "باوکی تیرۆریزمی تەکفیری لە جیهان" لە قەڵەم داوە.

بەهرام قاسمی لە کاردانەوە بە قسەکانی عادل ئەلجوبێر، وەزیری دەوڵەتی سعوودیە بۆ کاروباری دەرەوە، کە دژی ئیران کردبووی، گوتوویەتی: "دەوڵەتی سعوودیە وەک سەرچاوەی بیرۆکەی توندوئاژۆیی و بنەمای تیرۆریزمی ڕێکخراوەییە لە ئاستی جیهاندا".

عادل ئەلجوبێر دوێنێ دووشەممە 2019.2.18 لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنوووسیدا لە پاکستان ئێرانی بە "پشتیوانی سەرەکیی تیرۆریزم لە ماوەی چەند دەیەی دەوایی" لەقەڵەم دابوو.

ئەو بەرپرسە باڵایەی سعوودیە لە کاردانەوەی بە تۆمەتی ئێران بە سعوودیە لە پەیوەندی لەگەڵ دەستێدابوون لە تەقینەوەی خۆکوژیی پاسێکی هەڵگری چەکدارانی سوپای پاسداران، ڕۆڵی ئێرانی بە تێکدەرانە زانیوە و گوتی: "هەموو هەوڵی ئێران لەو تۆمەتداتاشینانە بۆ بەلاڕێدابرنی بیروڕای خەڵکی و شاردنەوەی راستییەکانە".

پاش ئەو تەقینەوەیە کە لەسەر جادەری خاش بۆ زاهیدان لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان ڕووی دا و تێیدا 27 فەرماندە و چەکداری سوپای پاسداران کوژران، ئێران هۆشداریی دایە پاکستان و سعوودیە و ئیماراتیشی تۆمەتبار کرد کرد دەستیان لەو کردەوانەدا هەیە و پشتیوانی گرووپە چەکدارەکان دەکەن.

20/2/2019

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان