د. جەعفەر عەلی
چەندین ساڵە سەرزەمینی سوریا، مەیدانێکی گەرمی رووبەڕووبوونەوە و ململانێی نێوان دەوڵەتانی دونیا و ناوچەکەیە. لەگەڵ سەرھەڵدانی بەھاری عەرەبی لە (٢٠١١)دا ئەگەرەکان بەرەو ئەوە بوون، کە سوریا روو لە کەوتن و خۆری بنەماڵەی ئەسەدیش روو لە ئاوابوون بێت، بەڵام رووداوەکان ئاراستەیەکی دیکەیان وەرگرت، ئاراستەیەک کە رەنگە بۆ خودی ئەسەد و ھاوپەیمانەکانیشی پێشبینیکراو نەبووبێت.
کاتێک خەڵکی سوریا بە جیاوازی پێکھاتە نەتەوەیی و ئایینییەکانییەوە دژ بە دیمەشق راپەڕین، بەشێکی گەورە لە دەوڵەتانی بڕیار بە دەستی دونیا لە ئەمریکاوە بۆ ئەوروپا، تەنانەت تورکیاش، داوای رۆیشتنی بەشار ئەسەدیان دەکرد، تەنانەت بڕوایان وابوو، کە چارەسەری ئاشتیانەی دۆخی سوریا لە ئامادەبوونی ئەسەددا، کارێکی نەکردەیە.
دیمەشق تا دوو ساڵیش بەر لە ئێستا، بەشی ھەرە گەورەی جوگرافیاکەی بۆ گروپە جیاوازەکانی سوریا لە دەستدابوو، چ گروپەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سوریا، یان داعش، وێڕای ئەوەی کە ناوچەکانی ھاوسنور لەگەڵ تورکیاش، تایبەت ئەو ناوچانەی کە زۆرینەی کوردنشینن، بە واقیعی لە بندەستی کوردەکاندا بوون و سوپای دەوڵەتی سوریا لەو ناوچانەدا پاشەکشەی کردبوو. کوردەکان جیاواز لە ناوچەکانی دیکە، جۆرێک لە بەڕێوەبردنی سەربەخۆیان لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتیان
لوقمان غەفوور
ڕۆژنامە و سایت و تەلەفزیۆنەکانی ئەمریکا رۆژی ١٨ی ئۆکتۆبەر، باسیان لە ئەگەری بەکارھێنانی چەکی فسفۆر و کیمیاویی دەکرد کە تورکیا لەم دوو ڕۆژەدا بەکاری ھێنابێت. ئەویش دوای ئەوەی پشکنینی پسپۆرانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نێو سوریاوە ڕاپۆرتێکی لەو ڕووەوە پێشکەش بە کۆشکی سپی کردووە و کۆشکی سپی - یش ڕادەستی دەسەڵاتی چوارەمی ئەمریکا و ئەوروپای کردووە.
تورکیا بەم کارە نامرۆییەی دەکەوێتە ناو قەفەزی تاوانی جەنگ دژی مرۆڤایەتی. دەکەوێتە بەر لێپێچینەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کە ئەمەش وادەکات کاری ھێرشکردنە سەر ڕۆژئاوا لەسەری قورس تر بێت.
مەسەلەی ساغبوونەوەی چەکی کیمیاوی لەسەر تورکیا ئەگەر لەئێستاشدا نەبێت بە کێشەیەکی گەورەی تاوانی جەنگ، ئەوا ئەمریکا ھەمووی بۆ کۆدەکاتەوە بۆ
رێبینی محامی
لەسەرەتادا پێناسەی جۆراوجۆر بۆ یاسای نێودەوڵەتی کراوە نەتوندراوە بەشێوەیەکی دیاریکراو چوارچێوە بۆ ئەم یاسایە دابنرێت لەدیارترین و باوترین پێناسە نێودەوڵەتیەکان.
یاسای نێودەوڵەتی کۆمەڵێک بنەمای یاساییە کە پەیوەندی لەنێوان کەسەکانی یاسای نێودەوڵەتی گشتی رێک دەخات کە لەدەوڵەتەکان و رێکخراوە نێودەوڵەتیەکان پێکدێت کە ئەرک ومافەکانی هەر یەکێکیان بەرامبەر ئەوی تریان دیاری دەکات لەگرنگترین و لەپێشینەترین ئەرکەکانی وڵاتان بەپێی ئەم یاسایە خۆی دەبینێتەوە لەپاراستنی ئاسایشی نێو دەوڵەتی و رێگری لە ئەنجامدانی داگیرکاری و هێرشکردنەسەر سیادەو سەربەخۆیی بۆ سەر وڵاتانی تر.
چونکە هەر وڵاتێک ئەم کارە بکات توشی لێپێچینەوەی نێودەوڵەتی دەبێت و بەپێی بنەماکانی ئەم یاسایە سزا دەدرێت. ئەوەی کەئێستا لەڕۆژئاوادا دەیبینین گەر بەمانا نەتەوەییەکەی سەیری بکەین هێرشکردنی داگیرکاریە بۆسەر بەشێک لەخاکی کوردستانە لەلایەن دەوڵەتێکی زلهێزی وەک تورکیا لەبەرئەوەی کوردستان تاوەکو ئێستا خاوەن کیانێکی سەربەخۆ نیەو ناتوانێت وەک کەسێکی یاسای نێودەوڵەتی داوای مافە رەواکان و راگرتنی هێرش و داگیرکاریە بکات بۆسەری. بەڵام ێەگەر بێت و لەڕوویەکی ترەوە سەیری روداوەکانی رۆژئاوا بکەین ئەیبینین ئەوەی کە روودەدات هێرشکردن و بەزاندنی سنووری
هێرش عەبدوالرحمان
گەورەترین کێشەی ترامپ ئەوەیە کە لەخێزانێکی سیاسیەوە نەھاتوە، چی بەخەیاڵدابێت بێ بیرکردنەوە تویتی دەکات. ھەر ئەو شیوازی کارکردنەی وایکردوە بەتویت قیامەت ھەڵسێنێت.! لە سەرەتای یەکەم ساڵی سەرۆکایەتیەکەی، کۆماریەکان بەس فریای ئەوە دەکەوتن خەریکی تویتە ھەڵەکانی ترامپ بن، پاساو و لێکدانەوەی جیاواز پینەیان دەکرد تا ڕای گشتی و ئەنداماکانیان توڕەنەبن و، لەسەر حزبەکەیان نەکەوێت. بۆ ماوەیەک توانیان، بەڵام دوای ئەوە وازیانھێنا، کە ھەوڵدان لەگەڵ ترامپ بێ سودە و، ئەو لە تویتی خۆی ناکەوێت.
دیموکراتەکان دەمێکە لە بۆسەدابوون تا کەیسکی یاسایی بدۆزنەوە تا ترامپ لە سەرۆکایەتی دوور بخەنەوە، لەیەکەم ڕۆژی دەسبەکاربونی ترامپ کەوتنە دوای خاڵە لاوازەکانی، کۆمەڵی دۆسێیان جوڵاند، گەورەتریان لێکۆڵینەوەی "مۆلەر" بوو کە جگە لە کەیسی ڕوسیا کە لەکەناڵی جیاوازەوە دەستی خستۆتە ھەڵبژاردنەکانی ئەمریکاوە، ڕاپۆرتێکیشی ئامادەکرابوو کە بە دە خاڵ ترامپ
لەتیف فاتێح فەرەج
هیچ كات هێنده‌ی ئێستا رۆژئاوای كوردستان له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌دا نه‌بووه، ئه‌ردۆغان و توركیا ده‌یانه‌وێت به‌ته‌واوه‌تی ئه‌و خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریه نه‌هێڵن، ئه‌مه‌ریكاش به‌رژه‌وه‌ندی خستوه‌ته سه‌روو دۆستایه‌تی و ئه‌و قوربانیدانه‌ی كورده‌وه، ئێستا له هه‌ركات زیاتر پێویسته كورد له هه‌موو دنیا و له ڕێگه‌ی ئازادیخوازانه‌وه فشار له سه‌ر بڕیار به‌ده‌ستان دروستبكه‌ن بۆ دروستكردن و پاراستنی ناوچه‌ی ئارام، ئه‌مه‌ریكیه‌كان تا ئێره ئه‌وه‌ی له سه‌ریان بووه كردوویانه، به‌ڵام له ناكاوا جێهێشتن جۆرێكه له بێئه‌مه‌كی، دیبلۆماتێكی فه‌ڕه‌نسی پێی ووتم هه‌رگیز ئه‌مه‌ریكیه‌كان تا سه‌ر كورد ناپارێزن، ئه‌مه قسه‌ی نزیكه‌ی ساڵێك له‌مه‌وبه‌ره، ئه‌و كاته وای وت كه من داوام لێ‌كرد فه‌ڕه‌نسیه‌كان كوردی رۆژئاوا بپارێزن، ئه‌و زۆر دیبلۆماسیانه خۆی له وه‌ڵامه‌كه پاراست و وتی هه‌ر ئێمه نین.ئه‌وروپیه‌كان فه‌ڕه‌نسای لێده‌ربچێت ئه‌وانی تر به تایبه‌ت ئه‌ڵمانیا و به‌ریتانیا زۆر بێهه‌ڵوێستن به‌رانبه‌ر كوردانی رۆژئاوا و هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا، ئه‌وان ته‌نانه‌ت تا ئێستا وه‌ك پێویست ئه‌و داعشانهشیان وه‌رنه‌گرتوه‌ته‌وه كه ناسنامه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپیان هه‌یه، فه‌ڕه‌نسا كه‌م و زۆرهاوكاری كردووه، به‌ڵام گه‌ر مه‌به‌ستی بێت ده‌توانێ زۆر له‌وه زیاتر بكات، هه‌ڵبه‌ت هه‌موو ئه‌وروپا ده‌زانن كه توركیا سڵ له جینۆساید و كوشت و بڕی به كۆمه‌ڵ ناكاته‌وه، بۆ هه‌ڵوێستیان نیه ئه‌مه‌یان مایه‌ی پرسیاره.له دۆخی وه‌ك ئێستای رۆژئاوای كوردستاندا ئه‌ركی هه‌موو كورد و به تایبه‌ت هه‌رێمی كوردستان و پارله‌مانی كوردستان و ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێره‌یه داوا له ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا بكه‌ن، رێگه نه‌ده‌ن ئه‌و ناوچه‌یه ببێته گۆمی خوێن له‌و باره‌یه‌وه جوڵاندنی كوردانی تاراوگه له لایه‌ك و له ناوه‌وه‌ش دروستكردنی رای گشتی بۆ به گژاچوونه‌وه‌ی سیاسه‌تی پاكتاوكردن زۆر پێویسته.ماوه‌یه‌كی زۆر له‌مه‌وبه‌ر دۆگلاس سیلمانی باڵیۆزی
نەریمان ئاغالى
فکر و فەلسەفەی ڕۆژئاوا بەدیلە بۆ گۆڕینی جیھانی کاپیتالیزم و ھۆشی ناسیۆنالیستی.
واتە: سیستێمی بەڕێوەبردنی ڕۆژئاوا نەک ھەر بۆ ڕۆژئاوا، بەڵکو بۆ باشووری کوردستان و تەواوی ڕۆژھەڵاتی نێوەڕاست و دوورتر و چارەسەری زۆربەی کێشەکانی ھەموو دونیاش دەکات.
کاتێک گەلانی جیاواز لە ھەر ناوچەیەکدا بەفکری ڕۆژئاوا دەگەن، ئیدی جەنگ کۆتایی دێ، ئیدی وڵاتان بازاڕی فرۆشتنی چەکیان نامێنێ، دواتر بازاڕی دەرمانسازی و کاڵای ڕووکەشیش نامێنێ!
لەنمونەی بچووکدا: ژنێک پاککردنەوەی نینۆکەکانی و ئازادی ڕاستەقینەی لە ئاڵتوون و پەردە پەنجەرەو فیلەری لچ و لووتی بچووک پێ بەنرختر دەبێ، ژیانێکی شایستە بە ھەرچی کاڵای بریقەداری دنیا ناگۆڕێتەوە.
پیاوێک: پاراستنی کەرامەتی خۆی و ژیانێکی سەربەرزانە و ئازادی لە ئۆتۆمبێلی بەنرخ و شەتڵکردنەوەی پرچ و بچووکردنەوەی لووتی لا بە بەھاتر دەبێ.
بەگشتی پەروەدە دەبێتە سەرچاوەی ژیانکردن، نەک درامای ھاوردە و زمانی بازاڕی مێدیای بێ فلتەر.
کاتێک گەلان بە فکری ڕۆژئاوا دەگەن، ئیدی وڵاتێک ناتوانێ ببێتە کۆڵۆنیالی تۆ و بەڕاست و چەپدا مامەڵە بەسامانی سروشتی و وەبەرھێنانتەوە بکا، وەک ئەوەی
محەمەد ئەحمەد
قه‌یرانه‌كانی سوریا زیاتر له هه‌شت ساڵه به‌رده‌وامی هه‌یه، كه ڕووداو و گۆڕانكارییه‌كانی ئه‌و وڵاته هێند به خێرایی رووده‌ده‌ن، پێشبینیكردن و شرۆڤه‌كردنیان بۆ چاودێران و لێكۆڵه‌رانی سیاسی كارێكی سه‌خت و دژواره. به‌هۆی به‌ریه‌ككه‌وتنی به‌رژه‌وه‌ندی چه‌ندین هێزی هه‌رێمی و سه‌رووهه‌رێمی له ململانێ و ناكۆكییه‌كانی سوریا، تاوه‌كو ئێستا ئاسۆی چاره‌سه‌ره سیاسییه‌كان له‌و وڵاته‌دا به ناڕوونی و ئاڵۆزی ماونه‌ته‌وه. ئه‌گه‌رچی به‌هێزبوونه‌وه‌ی حكومه‌تی سوریا و گێڕانه‌وه‌ی به‌شێكی به‌رچاو له‌و ناوچانه‌ی كه پێشتر له‌لایه‌ن هێزه ئۆپۆزسیۆنه‌كانه‌وه دهستیبهسهرداگیرابوون، گرژی و ناكۆكییه‌كانی به‌ره‌و لێواری ئارامییه‌كی ڕێژه‌یی بردبوو، به‌ڵام له دواین پێشهاتدا و به ڕاگه‌یاندراوی ده‌ستپێكی پاشه‌كشه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له سوریا و، یه‌كلاكردنه‌وه و كۆتایهێنان به ناكۆكییه‌كان ئه‌و وڵاته، له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته دهستێوهردهرهكانیدی و، ئاماده‌گی توركیا بۆ ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی له باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته‌دا (ڕۆژئاڤا)، جارێكی‌تر پرسی قه‌یرانی سوریا بووه به یه‌كێك له گرنگترین مژاره سیاسییه‌كانی ئه‌مڕۆ له ناوه‌نده میدیایی و سیاسییه‌كانی جیهان.
تا ئیستا ڕوون نیه كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له سوریا كه‌ی و چۆن جێبه‌جێده‌كرێت، هه‌روه‌ها ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی توركیا له ڕۆژاڤا به ئامانجی دروستكردنی ناوچه‌یه‌كی
ئەمڕۆ دو ساڵ بەسەر كۆچی دوایی مام جەلال-دا تێدەپەڕێ، ئەو لەهەڕەتی گەنجێتیدا چۆن ژیاوە؟
ئاوێنە رانانێك بۆ یاداشتەكانی دەكات كە لەتارانی پایتەختی ئێران بەزمانی فارسی لەلایەن عیرفانی قانعی فەرد-ەوە لەدووتوێی كتێبێكی قەبارە گەورەی 1056 لاپەڕەیدا بەناوی "پاش 60 ساڵ"ەوە بڵاوكراوەتەوە.
منداڵێكی هارو لاسار
ئامادەكاری ئەم یاداشتانە لەسەرەتای گێڕانەوەی یاداشتەكانی تاڵەبانیدا ئاماژە بەوە دەكات كە ساڵڕۆژی لەدایكبوونی "جەلال كوڕی حسامەدین نوروڵا" بەروونی دیار نییە، هەرچەندە لەناسنامەكەیدا یەكی ژوئیەی 1933 نووسراوە، بەڵام لەتۆماری خوێندنگەكەیدا ساڵی لەدایكبوونی 1934 نووسراوە، بەڵام ئەوە روونە كە ناوبراو لەدێی كلكانی نزیك دوكان لەدایكبووە".
تاڵەبانی خۆی دەڵێت "لەهاوینی 1933 لەدایكبووم.. كە لەقوتابخانە داغڵ كرام لەكۆیە، لەبەرئەوەی شێوەی قسەكردنم گوندییانە بوو، قوتابیەكان گاڵەتەیان پێدەكردمو ئەمەش زۆر كاری تێدەكردم، بۆیە هەمیشە لەشەڕدا بووم تا وردە وردە مامۆستاكان رایانهێنامو شێوەی قسە كردنم بوو بەشاریی".
هەروەها سەبارەت بەقۆناغی منداڵی خۆی دەڵێت "منداڵێكی زۆر هارو لاسار بووم، خەریكی شەڕە گەڕەكو لەكوتەك وەشاندنو كوتەك خواردنیشدا ئامادەو بەشدار بووم".
یەكێك لەو رووداوانەی كە لەیادەوەری تاڵەبانیدا ماوەتەوە وەك خۆی دەڵێت ئەوەیە كە "جارێكیان حەنا ئەفەندی مامۆستا‌م لەسەر رادەربڕینی سیاسی دوو داری
کەیوان فەرامەرزی
ئەرکی مێدیا دابەش، بڵاو کردنەوە و گەیاندنی زانیارییە بە هەموو شێوەیەکی رەخساو بە سەر کۆمەڵگادا، لە زۆر وڵات ڕاگەیاندنی سەربەخۆ وەک پاسەوانی دێموکراسی ناوی هاتوە لە بەر ئەوەی کە هاووڵاتی لە هەموو بڕیاڕ، ڕۆداو و بۆچونی جیاواز ئاگادار دەکاتەوە. کۆگایەکە لە زانیاری، واتە شوێنی کۆ کردنەوەی زانیاری جیاواز لە هەموو لایەکەوە، لە هەمان کاتدا کەرەسەی پەیوەندیی لە بەینی
ئارام مەحمود ئەحمەد
سەلەفییەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە چی بارێکدان؟ ئایا پێگە و کاریگەرییان هەیە؟ لەم ڕاپۆرتەدا باس لە مێژووی بوونی ئیسلامی سیاسی و سەلەفییەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکەین.
لە ماوەی ئەو ساڵانەی کە کورد لە ڕۆژئاوا و باشووری کوردستان شەڕی داعشی دەکرد، ماوە ماوە باسی چوونی کوردانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ ناو داعش یان کوژرانیان لەناو داعش دەکرا، زیاتر لەوەش لە گرتە ڤیدیۆییەکاندا لە کاتی شەهیدکردنی پێشمەرگە کوردەکاندا دەبینران.
لە مێژووی سیاسیی ئەو پارچەیەی کوردستاندا بوونی دوو بیری چەپ و ناسیۆنالیزم بەردەوام ڕێگر بوون لە بەردەم گەشەی ئیسلامی، هەرچەندە ژمارەیەک کەسایەتیی ئایینی پێیان ناوەتە ناو بواری سیاسەتەوە، بەڵام بە هۆی باڵادەستیی فەزای ناسیۆنالیستییەوە، زیاتر برەویان بە ناسیۆنالیزمی کوردی داوە.
مامۆستا شێخ عیزەدین حوسەینی وتاربێژی مهاباد تا پێش شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە زانایانی سوننە بوو، دوای شۆڕشی ئێران لەگەڵ حزبی دیموکراتی ئێران و کۆمەڵە کە چەپ بوو پەیوەندیی نزیکی هەبوو. حوسەینی کە خاوەنی بیرێکی پێشکەوتوو و خوازیاری جیاکردنەوەی ئایین لە دەوڵەت بوو، یەکێک لە ئەندامانی لیژنەی دانوستانکار لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ بەدەستهێنانی خۆبەڕێوەبەری بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوو. حوسەینی پێی وا بوو ژمارەیەک لە حوکمەکانی
ناسر باباخانی
جیاوازیی "ژینگه‌ی سیاسی" ناوخۆ و ده‌ره‌وه، بۆ ئێمه‌ی كورد هه‌ر له كۆنه‌وه بووەته هۆی مشتومڕی نێوان ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌م دوو دنیا جیاواز و دوو ژینگه ناوێكچووهدا ده‌ژین. هۆكاره‌كه‌شی ڕوونه، دنیایه‌ك ئازاد و دێموكراتیكه و به‌پێچه‌وانه‌وه، دنیایه‌كی تر پڕ له كۆتوبه‌ند و دیكتاتۆرییه‌ت! بۆیه ناكرێ قایل به‌مه بین به‌رده‌وام "شێوه‌ڕوانین"ه‌كان به نیسبه‌ت پرسه جۆربه‌جۆره‌كانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه یه‌ك بێ. به‌سروشتی پتانسییه‌له دێموكراتیكه‌كانی دنیای ده‌ره‌وه، مرۆڤی نیشته‌جێی ئه‌م ژینگه‌یه ڕادیكاڵتر و ئاڕمانخوازتر و ئایدیالیستتره، به‌ڵام ئه‌و كه‌سه‌ی له دنیایه‌كدا به ناوی ناوخۆ ده‌ژی، له‌به‌ر زه‌بروزه‌نگی ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆر هه‌وڵ ده‌دا خۆبوێرانهتر و واقعبینانه‌تر و ڕیالیستتر بجووڵێته‌وه.
به واتایه‌كی تر، لێره‌دا ئه‌م دوو مرۆڤه بۆ پرسێكی هاوبه‌ش به حوكمی جیاوازیی ژینگه، یه‌كێكیان ڕادیكاڵه و یه‌كێكیان خۆبوێره، یه‌كێكیان ئایدیالیسته یه‌كێكیان ڕیالیسته.
به هه‌ڵه نه‌چووبم شه‌هید دكتور قاسملوو له یه‌كێ لە دوایین گرتهڤیدیۆییهكانی له ناوچه‌ی ته‌رگه‌ڤه‌ر له‌ناو پۆلێك پێشمه‌رگه‌دا ده‌ڵێ: "ئه‌وانه‌ی كه دانیشتوون له ئەوروپا و له به‌غدا و نازانم له كوێ، به‌ڵێ ده‌ڵێن بۆ شه‌ڕ ناكه‌ن و بۆ فڵان ناكه‌ن و... له كه‌مپه‌كانی ئەوروپا دابنیشی و به
هێما نیازی حه‌مه‌عه‌زیز
سیمایەكی هەرە دیاری سیاسەت لە وڵاتانی گەورە و پەرەسەندوودا، ئەوەیە بە خێرایی مۆدێلەكانی سیاسەتكردن پیادە دەكەن، ئەو مۆدێلانەی هەڵگری دەیان تێگە و نموونەی فەلسەفین، بەڵام كورد زۆر درەنگ دەگاتە شوێنی مەبەست و كۆدەكانی سیاسەتكردنی دەروازەی بەرژەوەندی بە ڕوودا ناكەنەوە. شتێك كە لە سیاسەتی نێودەوڵەتیدا و لە دەورانی سەرمایەداری و فرەبوونی دەوڵەتی نەتەوەییدا یەكلا بووەوە، ئەوەیە سیاسەت لەسەر بنەمای بەرژەوەندی دادەڕێژرێت، جا ئەم داڕشتنە چ بنەما و ڕێسا و نۆرمێكی كۆمەڵایەتی و ڕەوشتی فەرامۆش دەكات، ئەوەیان بەلای سیاسەتەوە نابێتە كێشە، بەڵكو ئەوەی گرنگە، سیاسەتوان بە هەر ڕێیەك بێت، سوود بۆ نەتەوە و وڵاتەكەی وەچنگ دەخات.
سەدەی 19 و 20 زۆر ڕاشكاوانەتر لە پێشوو، لەڕێی تیۆر و تێزە سیاسی و فەلسەفییەكانەوە، پاراستن و گرنگیی "بەرژەوەندی"یان لە سەرووی هەموو بەهایەكی ترەوە ڕوون كردەوە. بەوەش سیاسەت بووبە خاوەن ڕەوشتێكی تایبەت، ئەویش بە مانا كۆمەڵایەتی و مرۆییەكەی بریتییە لە بێڕەوشتی.
واتا جۆرێك لە ڕەوشت كە هیچ لایەنێكی بە ڕەوشتی ئاینی یان مرۆیی یان ویژدانییەوە نایبەستێتەوە /مەگەر ئەوكاتەی ئەم جۆرە ڕەوشتانە پشتیوانی بەرژەوەندی بكەن/، هەر ئەوەیش وایكرد سیاسەت خۆی ببێتە كایە و ڕەوشتێكی سەربەخۆ و سەرنجی تەواو بخرێتە سەر ئەوەی كارەكتەری سیاسی و كردەی سیاسی چی بەدەست دێنن و چۆن لە واقیعێكی كۆمەڵایەتی و سیاسییی نێودەوڵەتیدا، بەرژەوەندی خۆیان هەڵدێنجن (نەك هەوڵ بۆ گۆڕینی بدەن).
بزووتنەوەی واقیعگەری (ریالیزم)، بە ئاشكرا داوای ئەوەی كرد سیاسەتوان ناشێت بۆ دنیایەكی جوانتر و بێ خەوشتر تەقەلا بدات، بەقەد ئەوەی لە هەموو ئەو كێشە
- وەک بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەڵاتی کوردستان داواکارین لە هەموو حیزب، لایەن و کەسایەتی سیاسی و ئاکادێمی و ئایینی و بەتێکرای خەڵکی کورد لە دەرەوە و ناوخۆی رۆژهەڵاتی کوردستان کە بە یەکگرتووی و یەکگوتاری هەوڵ بدەن بۆ دروست کردنی سازی و سیستەمێکی کوردستانی بۆ رۆژهەڵاتی کوردستان، واتە بە سوود وەرگرتن لە نەخشەرێگای بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەڵاتی کوردستان/ حکومەتی دیفاکتۆی تەوافقی و راگوێزەر وەک ئادرەسێکی موشەخەس و موحەد، بە چوارچێوە و ساختارێکی ئۆرگانیزەکراو و دەستووری فۆرموولەکراوەی سەردەم، کە ببێت بە مەرجەعێکی گەورەی نەتەوەیی،سیاسی و مودیریەتی بە نیسبەت بریاراتی کەلان سەبارەت بە پرسی کورد لە ئێران دا، هەربۆیە پێویستە کە گشت لایەک بە چڕی تێ‌بکۆشن و راشکاوانە روو بە یار و نەیار ئەم حکومەتە رایبگەیەنن و بیکەین ئەمری واقع کە لە ئەنجام دا توانیبێتمان ئەسڵی سەروەری سیاسی بۆ کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەستەبەر بکەین.
-شکل گەلی سەروەری سیاسی یا حکومەت بۆ رۆژهەڵاتی کوردستان بە پێی بارودۆخ و توانایی و خواستی کورد، مومکین بوون و جێ بە جێ بوونی لە شەرایەتی ئێستادا« خۆدگەردانی، خودموختاری، فیدراڵی، سەربەخۆیی» .
-بە هۆکاری داخراو بوونی کەشی ئازادی سیاسی و نەبوونی دێموکراسی لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان دا، هەروەها رێگەنەدان بە بەشداری خەڵک بە شێوەی ئازاد کە پەیوەندی بە چارەنووسی سیاسی و نەتەوەییانەوخ هەیە، پاشان بە هۆکاری بوونی سیاسەتی سەرکوت و داپڵۆسین، ئینکار و میلیتاریستی لە لایەن حاکمیەتی تۆتالیتەر و سەرەرۆی کۆماری ئیسلامی، لەگەڵ دروست کردنی بەربەست بۆ ئازادی رادەربڕین و پاشا ئەوەی کە هێزە سیاسیەکانی کوردستان لە لایەن یاسای داسەپاوی رێژیمی کۆماری ئیسلامیەوە لەگەڵ لەمپەری یاسایی بەرەوروون. بەم پێیە پێویستە کە بە خێرایی هێز و لایەنە سیاسیەکان، کۆی رێکخراو و دامەزراوە فکری و نەتەوەیی و مەدەنیەکان، هاوکات بە شداری چالاکانەی کەسایەتیە شارەزا، پسپۆر و خاوەن پێگە لە رووی فکری، سیاسی، کۆمەڵایەتی و ئایینی، ئاکادێمی و بە گشتی لە دەرەوەی کوردستان دا، هەوڵ بۆ بەستنی «کۆنفرانسی ئاشتی نەتەوەیی»، دواتر «کۆنگرە یا پارلمانی نەتەوەیی کوردستان» لە دەرەوە، لە کۆتایی دا دامەزراندن و راگەیاندنی «حکومەتی دیفاکتۆی تەوافقی، ئێتلافی و راگوێزەر» لە تاراوگە دا لە شکلی مومکین دا
یادگار واژەیی
تاکە میللەتین لە جیهاندا کە هیوایەتمان ئامۆژگاری کردنی بەرامبەرە و ڕێگە نیشانی هەموو کەسێک دەدەین کە چۆن ژیان بکات و چۆن بەختەوەری بەدەست بێنێت و ببێتە کەسێکی سەرکەوتوو، هەمیشە لای بەرامبەر وا بانگەشە بۆ خۆمان دەکەین کە خۆمان بەو شێوە سەرکەوتووین و خۆشبەختین دەمانەوێت تۆش وەک ئێمە سەرکەوتوو بیت بۆیە هەوڵ دەدەین لە هەموو بوارەکانی ژیاندا ڕێی درووست(ئەوەی کە خۆمان بە دروستی دەزانین) نیشانی بەرامبەرمان بدەین و ئامۆژگاری بەرامبەری پێ بکەین کە وا‌بکات و وا نەکات یان ئەوە بخوات و ئەوە نەخوات ، یان وا بژی و وا مەژی، یان وا بڕوا و وا نەڕوات، یان هاوژینی لەگەڵ ئەودا بکە و لەگەڵ ئەم مەیکە، یان پچۆ بۆ ئەوێ و مەچۆ بۆ ئەوێ، یان گوێ لەو بگرە و گوێ لەو مەگرە، یان سەیری ئەو بکە و سەیری ئەم مەکە یان ئەوە بکڕە و ئەوە مەکڕە ، یان ئەوە بخوێنەرەوە و ئەوە مەخوێنەرەوە، لەگەڵ ئەو هاوڕێیەتی بکە و لەگەڵ ئەم مەیکە، یان بەداخەوە وای لێهاتووە ئەم ئامۆژگاریە هەندێ جار چووەتە ناو هەست و لاشعوریشمانەوە بە نموونە پێمان دەڵین ئەمت خۆشبوێت و ئەوت خۆشنەوێت یان ڕقت لەم بێت و ڕقت لەمەیان نەبێت...هتد
لە ناو میللەتانی پێشکەوتوودا شتێک نیە بەناوی ئامۆژگاری کردن بەڵکو ڕێنومایی و پێدانی زانیاری یان ڕوونکردنەوە هەیە، واتە فەرمانەکان بە ئەمە بکە و ئەمە بخۆ نیە بەڵکو بە ڕاگۆڕینەوە و بە پرسیارە نەک فشارخستنە سەرت بە ئەنجامدانی کارێک، وەرگرتنی بۆچوونتە سەبارەت بەو زانیاریە، بە نموونە لە ناو ئەوروپیەکاندا هەموو فەرمانەکان بە ڕاوێژکردن بۆت نمایش دەکەن ، لە جیاتی بڵێ بخۆ دەڵێ دەتوانی بیخۆیت؟ یان لەجیاتی ئەوەی بڵێ ئەمە بکە دەڵێ دەتوانی ئەمە بکەیت؟ یان وا باشترە ئەمە بکەیت ئیتر ناچێت بە شێوەی ئامۆژگاری و تەداخولی ژیانت فەرمانەکەت پێ بڵێت.
بەداخەوە زۆرینەی کورد لە تاکێکەوە بیگرە هەتا خێزانێک یان کۆمەڵەیەک یان گروپێک هەر خەریکی ئامۆژگاری و نەسیحەتی بەرامبەرە و بەردەوام ڕێ بۆ بەرامبەر نیشان دەدات لە کاتێکدا بە هیچ جۆرێک لە جۆرەکان خەریکی خۆی نیە و خۆی لە بیر کردووە یان بەهیچ شێوەیەک گرنگی
ئیسماعیل زوورمه‌ند
هێستاکه و له دنیای ئه‌مڕۆ دا کاتێک باس له پێشێلکاری ماڤی مرۆڤ و دڕنده‌یی و سه‌رۆرۆیی وڵاتان ده‌کرێ که‌م وڵات و لایه‌ن و که‌س هه‌یه که باس له رژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران نه‌کا و له‌م بواره‌وه ئه‌م رژیمه نه‌ناسێ.
پێشێلکارییه‌کانی ماڤی مرۆڤ گه‌یشتۆته جێگایه‌ک که رێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌گرتووکان له ساڵی ١٩٨٤ زایینی به‌ولاوه، نوێنه‌ری تایبه‌تی بۆ کاروباری مافی مرۆڤ له ئێران دیاری ده‌کا و تاکوو هێستاش و هه‌ر چه‌ند ساڵ جارێک، به هۆی پێشێلکارییه‌کانی ماڤی مرۆڤ له لایه‌ن رژیم کۆماری ئسلامییه‌وه ئه‌م کاره‌ی درێژه ده‌دا. به‌ڵام کۆماری ئیسلامی نه‌ته‌نیا ناهێڵێ که ئه‌و نوێنه‌ره سه‌ردانی ئیران بکات، به‌ڵکوو ئاماده نییه هیج هاوکارییکیان له‌م بواره‌دا له گه‌ڵ بکات. هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا و ماوه‌یه‌ک له‌وه‌پێش، شووڕای ماڤی مرۆڤی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووکان \"جاوید ره‌حمان\" حقوق‌زانی پاکستانی وه‌ک هه‌واڵنێری تازه بۆ کاروباری ماڤی مرۆڤ له ئێران ناساند. نابراو بووه جێگری \"عاسمه جه‌هانگیر\" که ماوه‌یه‌ک له‌وه پێش به هۆی راوه‌ستانی دڵ کۆچی دوایی کرد.
پێشێلکارییه‌کانی ماڤی مرۆڤ ئێران ده‌بێته هۆی ئه‌وه