محەمەد ئەحمەد
قه‌یرانه‌كانی سوریا زیاتر له هه‌شت ساڵه به‌رده‌وامی هه‌یه، كه ڕووداو و گۆڕانكارییه‌كانی ئه‌و وڵاته هێند به خێرایی رووده‌ده‌ن، پێشبینیكردن و شرۆڤه‌كردنیان بۆ چاودێران و لێكۆڵه‌رانی سیاسی كارێكی سه‌خت و دژواره. به‌هۆی به‌ریه‌ككه‌وتنی به‌رژه‌وه‌ندی چه‌ندین هێزی هه‌رێمی و سه‌رووهه‌رێمی له ململانێ و ناكۆكییه‌كانی سوریا، تاوه‌كو ئێستا ئاسۆی چاره‌سه‌ره سیاسییه‌كان له‌و وڵاته‌دا به ناڕوونی و ئاڵۆزی ماونه‌ته‌وه. ئه‌گه‌رچی به‌هێزبوونه‌وه‌ی حكومه‌تی سوریا و گێڕانه‌وه‌ی به‌شێكی به‌رچاو له‌و ناوچانه‌ی كه پێشتر له‌لایه‌ن هێزه ئۆپۆزسیۆنه‌كانه‌وه دهستیبهسهرداگیرابوون، گرژی و ناكۆكییه‌كانی به‌ره‌و لێواری ئارامییه‌كی ڕێژه‌یی بردبوو، به‌ڵام له دواین پێشهاتدا و به ڕاگه‌یاندراوی ده‌ستپێكی پاشه‌كشه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له سوریا و، یه‌كلاكردنه‌وه و كۆتایهێنان به ناكۆكییه‌كان ئه‌و وڵاته، له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته دهستێوهردهرهكانیدی و، ئاماده‌گی توركیا بۆ ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی له باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته‌دا (ڕۆژئاڤا)، جارێكی‌تر پرسی قه‌یرانی سوریا بووه به یه‌كێك له گرنگترین مژاره سیاسییه‌كانی ئه‌مڕۆ له ناوه‌نده میدیایی و سیاسییه‌كانی جیهان.
تا ئیستا ڕوون نیه كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له سوریا كه‌ی و چۆن جێبه‌جێده‌كرێت، هه‌روه‌ها ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی توركیا له ڕۆژاڤا به ئامانجی دروستكردنی ناوچه‌یه‌كی ئارام یان پاككردنه‌وه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی فوراته له هێزه‌كانی سوریای دیموكرات و پاراستنی گه‌ل، ئه‌وه‌ی له‌و نێوه‌نده‌دا ڕوونه ئاڵۆزبوونی قه‌یرانه‌كان و ده‌ستپێكردنی گهڕێكیتریتری ناكۆكی هێزه له‌و وڵاته‌دا.
ئه‌مریكا هه‌ر له ده‌ستپێكی قه‌یرانه‌كانی سوریا، له‌پێناو به‌دیهێنانی چه‌ندین ئامانجی ستراتیژیی، له ڕووی سیاسی و سه‌ربازییه‌وه ده‌ستێوه‌ردانی له كاروباری ناوخۆیی ئه‌و وڵاته كردووه. پرسی گۆڕینی ڕژێم، ڕێگری له گه‌یشتنی چه‌ك به حزب الله و بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس و پاراستنی ئاسایشی ئیسرائیل، دروستكردنی به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م هه‌ژموون و پێشڕه‌وی ڕوسیا، هه‌روه‌ها بابه‌تی كۆنترۆڵكردن و قۆرغكاری وزه له گرنگترین ئامانجه‌كانی ئه‌مریكا بوون، كه به كشانه‌وه‌ی هێزه سه‌ربازییه‌كانی له‌و وڵاته‌دا ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسی ده‌بنه‌وه، له كاتێكدا توركیا ناتوانرێت وه‌ك پارێزه‌ری به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا (له مه‌ودا دوودا) له سوریا بژمێردرێت به‌هۆی سیاسه‌تی پراگماتی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئۆردوگان و، هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ واشینگتۆن.
ئه‌گه‌ری ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی توركیا ده‌كرێت چه‌ندین ئاكامی نه‌رێنی به‌دوادا بێت و، گۆرانكاری به‌رچاو له په‌یوه‌ندییه‌كانی هێز له سوریا بهێنێته ئاراوه. له نزیك مه‌ودادا و، له ڕه‌هه‌ندی ناوخۆییدا ده‌كرێت تێبینی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی جارێكیتری ڕێكخراوه تیرۆریستییه‌كان بكرێت. به‌رپرسانی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات له ماوه‌ی پێشوودا به‌شێوه‌یه‌كی نافه‌رمی ئه‌وه‌یان ڕاگه‌یاندبوو كه ئه‌و (12000) زیندانییه‌ی ڕیكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ئازاد ده‌كه‌ن له ئه‌گه‌ری پشتتێكردنی هێزی هاوپه‌یمانان، كه ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی ناسه‌قامگیربوونی ژینگه‌ی سیاسی و سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی تیرۆر له‌و وڵاته‌دا. له‌لایه‌كیتر هۆكارێك ده‌بێت بۆ به‌هێزتربوونی حكومه‌تی سوریا. وه‌ك چاوه‌ڕوان ده‌كرێت، به‌رپرسانی ڕۆژئاوا بۆ خۆپاراستن له هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا بكه‌ونه دیالۆگ و گفتووگۆكردن له‌گه‌ڵ دیمه‌شق تاوه‌كو بتوانن ڕووبه‌ڕووی ئه‌گه‌ری هێرشی سه‌ربازی توركیا ببنه‌وه، ئه‌ویش به ڕێگه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ند و سووپای سوریا بۆ ناوچه كوردییه‌كان. له ئه‌گه‌ری به‌ریه‌ككه‌وتنی هێزی كوردیی_سووپای سوریا له‌گه‌ڵ سووپای توركیا، په‌یوه‌ندییه‌كانی ڕوسیا (كه پاڵپشتیكارێكی سیاسی_سه‌ربازی ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌ده) و توركیا به‌ره‌و ئاڵۆزی و ناكۆكی ده‌چن، چوونكه ڕوسیا بوونی هه‌ر هێزێكی ده‌وڵه‌تی بێگانه له خاكی سوریادا ڕه‌د ده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌ش هۆكارێك ده‌بێت بۆ ئاڵۆزتربوونی قه‌یرانه‌كان.
له دوو مه‌ودادا، كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا و ناسه‌قامگیری زیاتری سوریا خزمه‌ت به به‌هێزتربوونی پێگه و چالاكتربوونی ڕۆڵی ئیران ده‌كات له‌و وڵاته‌دا، ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه كه ئیسرائیل نایه‌وێت سوریا ببێت به ناوه‌ندێك بۆ فشاره‌كانی ئێران و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ ئاسایش و به‌ر ژهوهندییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی. له‌لایه‌كیتر فراوانتربوونی ده‌ستی ئیران له ناوچه‌كه‌دا ڕۆڵی ده‌بێت له كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌ری فشاری سزا ئابوورییه‌كانی ئه‌مریكا له‌سه‌ر ئێران. هه‌ڵبه‌ت، به‌هێزبوونی ئێران ده‌توانێت ده‌رده‌سه‌ری بۆ ئیسرائیل دروست بكات له دیوی به‌رزاییه‌كانی جۆلانه‌وه، ئه‌ویش له ڕێگه‌ی هێزه میلیشاكانی سه‌ر به‌و وڵاته له خاكی سوریا، بۆیه كیشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌توانێت زیانێكی گه‌وره بێت بۆ سه‌ر ئاسایشی ئیسرائیل. هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی جدی و هێرشێك له‌لایه‌ن بریكاره‌كانی ئیران ده‌كرێت ئاڵۆزییه‌كانی سوریا هێنده‌یتر قوڵتر بكاته‌وه و سه‌ر بكێشێت بۆ جه‌نگێكی ئاسمانی سنوردار له نێوان ئیران و ئیسرائیل_ئه‌مریكا. بۆیه پێشبینی ده‌كرێت، كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا چه‌ندین لێكه‌وتی نه‌رێنی لێبكه‌وێته‌وه و گۆڕانێكی ڕیشه‌یی بێت له هاوكێشه سیاسییه‌كانی ناوچه‌كه و بوونیادنانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی هێز له چوارچێوه‌یه‌كی نوێ‌دا.
ئه‌گه‌رچی ئه‌مریكا به‌دوور ده‌زانرێت به‌بێ زامنكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی له سوریا بكێشێته‌وه، تاكه هێزێك له ئێستادا جێگه‌ی متمانه‌ییه‌كی ناچاره‌كی ئه‌مریكا بێت توركیایه، بۆیه پێشبینی ده‌كرێت په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا و توركیا دوای كشانه‌وه‌ی هێزه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا ئاسایی ببنه‌وه و به‌ره‌و باشتر بچن، به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ردا په‌یوه‌ندییه سیاسییه‌كانی ئه‌نقه‌ره و كریملین ئاڵۆزی و ناكۆكی به‌خۆیه‌وه ببینێت. هه‌روه‌ها له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی له‌لایه‌ن توركیا بۆ سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی فۆرات، پێده‌چێت ته‌نیا له چوارچێوه‌ی دروستكردنی ناوچه‌یه‌كی ئارام و له سنورێكی دیاریكراودا بێت، چوونكه هه‌وڵی ده‌ستگرتن به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و ناوچانه‌ی كه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزه كوردییه‌كان و هێزه‌كانی سوریای دیموكراتدایه هه‌م كارێكی سه‌خته و هه‌میش جه‌نگێكی درێژخایه‌نی به‌دوادا دێت، كه ده‌كرێت له ئه‌نجامدا به زیان بۆ سه‌ر هێز و ئاسایشی توركیا بكشێته‌وه
١٠/١٠/٢٠١٩