فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

لەتیف فاتێح فەرەج

هیچ كات هێنده‌ی ئێستا رۆژئاوای كوردستان له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌دا نه‌بووه‌، ئه‌ردۆغان و توركیا ده‌یانه‌وێت به‌ته‌واوه‌تی ئه‌و خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریه‌ نه‌هێڵن، ئه‌مه‌ریكاش به‌رژه‌وه‌ندی خستوه‌ته‌ سه‌روو دۆستایه‌تی و ئه‌و قوربانیدانه‌ی كورده‌وه‌، ئێستا له‌ هه‌ركات زیاتر پێویسته‌ كورد له‌ هه‌موو دنیا و له‌ ڕێگه‌ی ئازادیخوازانه‌وه‌ فشار له‌ سه‌ر بڕیار به‌ده‌ستان دروستبكه‌ن بۆ دروستكردن و پاراستنی ناوچه‌ی ئارام، ئه‌مه‌ریكیه‌كان تا ئێره‌ ئه‌وه‌ی له‌ سه‌ریان بووه‌ كردوویانه‌، به‌ڵام له‌ ناكاوا جێهێشتن جۆرێكه‌ له‌ بێئه‌مه‌كی، دیبلۆماتێكی فه‌ڕه‌نسی پێی ووتم هه‌رگیز ئه‌مه‌ریكیه‌كان تا سه‌ر كورد ناپارێزن، ئه‌مه‌ قسه‌ی نزیكه‌ی ساڵێك له‌مه‌وبه‌ره‌، ئه‌و كاته‌ وای وت كه‌ من داوام لێكرد فه‌ڕه‌نسیه‌كان كوردی رۆژئاوا بپارێزن، ئه‌و زۆر دیبلۆماسیانه‌ خۆی له‌ وه‌ڵامه‌كه‌ پاراست و وتی هه‌ر ئێمه‌ نین.ئه‌وروپیه‌كان فه‌ڕه‌نسای لێده‌ربچێت ئه‌وانی تر به‌ تایبه‌ت ئه‌ڵمانیا و به‌ریتانیا زۆر بێهه‌ڵوێستن به‌رانبه‌ر كوردانی رۆژئاوا و هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا، ئه‌وان ته‌نانه‌ت تا ئێستا وه‌ك پێویست ئه‌و داعشانه‌شیان وه‌رنه‌گرتوه‌ته‌وه‌ كه‌ ناسنامه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپیان هه‌یه‌، فه‌ڕه‌نسا كه‌م و زۆرهاوكاری كردووه‌، به‌ڵام گه‌ر مه‌به‌ستی بێت ده‌توانێ‌ زۆر له‌وه‌ زیاتر بكات، هه‌ڵبه‌ت هه‌موو ئه‌وروپا ده‌زانن كه‌ توركیا سڵ له‌ جینۆساید و كوشت و بڕی به‌ كۆمه‌ڵ ناكاته‌وه‌، بۆ هه‌ڵوێستیان نیه‌ ئه‌مه‌یان مایه‌ی پرسیاره.له‌ دۆخی وه‌ك ئێستای رۆژئاوای كوردستاندا ئه‌ركی هه‌موو كورد و به‌ تایبه‌ت هه‌رێمی كوردستان و پارله‌مانی كوردستان و ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێره‌یه‌ داوا له‌ ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا بكه‌ن، رێگه‌ نه‌ده‌ن ئه‌و ناوچه‌یه‌ ببێته‌ گۆمی خوێن له‌و باره‌یه‌وه‌ جوڵاندنی كوردانی تاراوگه‌ له‌ لایه‌ك و له‌ ناوه‌وه‌ش دروستكردنی رای گشتی بۆ به‌ گژاچوونه‌وه‌ی سیاسه‌تی پاكتاوكردن زۆر پێویسته.ماوه‌یه‌كی زۆر له‌مه‌وبه‌ر دۆگلاس سیلمانی باڵیۆزی پێشوی ئه‌مه‌ریكا له‌ عیراق ئاوا باسی یه‌په‌گه‌ی بۆ كردین كه‌ دۆست و هاوپه‌یمانی ئه‌مه‌ریكایه‌، قسه‌كه‌ له‌ سه‌ر ئه‌وه‌یه‌ ئایه‌ ده‌كرێت ده‌وڵه‌تێك هه‌روا به‌ ئاسانی دۆست و هاوپه‌یمانه‌كه‌ی به‌ جێبهێڵێت و بڕوات، بۆ ئه‌مه‌ریكا گرنگه‌ به‌رهه‌می پاراستنی ئه‌و ناوچه‌یه‌ ببینێت كه‌ تێیدا هاوپه‌یمانه‌كه‌ی شه‌ڕی ده‌سته‌و یه‌خه‌ی داعشی كرد، ئه‌مه‌ش به‌ هه‌مان ئه‌و سیاسه‌ته‌ ئاكاریه‌ ده‌بێت كه‌ ئه‌مه‌ریكا په‌یڕه‌وی ده‌كات یان بڕوای پێیه‌تی " ئیداره‌ دانی جیاوازی بێتوندوتیژی و قوڵكردنه‌وه‌ی دیموكراتی له‌ ناوچه‌كه‌".هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه‌ بۆ ئه‌ڵمانیاو فه‌ڕه‌نساو وڵاتانی ئه‌وروپیش گرنگه‌، ئارامی ناوچه‌كه‌ رۆڵی زۆری ده‌بێت له‌ سه‌ر دورخستنه‌وه‌ی فشاری كۆچبه‌ران له‌ سه‌ر ئه‌وروپا، گرنگترین كار له‌ ئێستادا دوورخستنه‌وه‌ی كه‌ڵبه‌ی ئه‌ردۆغانه‌ له‌ رۆژئاوای كوردستان، ئایه‌ ناتوانرێت ئه‌وه‌ بكرێت، بێگومان ده‌توانرێت.

16/10/2019

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان