- وەک بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەڵاتی کوردستان داواکارین لە هەموو حیزب، لایەن و کەسایەتی سیاسی و ئاکادێمی و ئایینی و بەتێکرای خەڵکی کورد لە دەرەوە و ناوخۆی رۆژهەڵاتی کوردستان کە بە یەکگرتووی و یەکگوتاری هەوڵ بدەن بۆ دروست کردنی سازی و سیستەمێکی کوردستانی بۆ رۆژهەڵاتی کوردستان، واتە بە سوود وەرگرتن لە نەخشەرێگای بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەڵاتی کوردستان/ حکومەتی دیفاکتۆی تەوافقی و راگوێزەر وەک ئادرەسێکی موشەخەس و موحەد، بە چوارچێوە و ساختارێکی ئۆرگانیزەکراو و دەستووری فۆرموولەکراوەی سەردەم، کە ببێت بە مەرجەعێکی گەورەی نەتەوەیی،سیاسی و مودیریەتی بە نیسبەت بریاراتی کەلان سەبارەت بە پرسی کورد لە ئێران دا، هەربۆیە پێویستە کە گشت لایەک بە چڕی تێبکۆشن و راشکاوانە روو بە یار و نەیار ئەم حکومەتە رایبگەیەنن و بیکەین ئەمری واقع کە لە ئەنجام دا توانیبێتمان ئەسڵی سەروەری سیاسی بۆ کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەستەبەر بکەین.
-شکل گەلی سەروەری سیاسی یا حکومەت بۆ رۆژهەڵاتی کوردستان بە پێی بارودۆخ و توانایی و خواستی کورد، مومکین بوون و جێ بە جێ بوونی لە شەرایەتی ئێستادا« خۆدگەردانی، خودموختاری، فیدراڵی، سەربەخۆیی» .
-بە هۆکاری داخراو بوونی کەشی ئازادی سیاسی و نەبوونی دێموکراسی لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان دا، هەروەها رێگەنەدان بە بەشداری خەڵک بە شێوەی ئازاد کە پەیوەندی بە چارەنووسی سیاسی و نەتەوەییانەوخ هەیە، پاشان بە هۆکاری بوونی سیاسەتی سەرکوت و داپڵۆسین، ئینکار و میلیتاریستی لە لایەن حاکمیەتی تۆتالیتەر و سەرەرۆی کۆماری ئیسلامی، لەگەڵ دروست کردنی بەربەست بۆ ئازادی رادەربڕین و پاشا ئەوەی کە هێزە سیاسیەکانی کوردستان لە لایەن یاسای داسەپاوی رێژیمی کۆماری ئیسلامیەوە لەگەڵ لەمپەری یاسایی بەرەوروون. بەم پێیە پێویستە کە بە خێرایی هێز و لایەنە سیاسیەکان، کۆی رێکخراو و دامەزراوە فکری و نەتەوەیی و مەدەنیەکان، هاوکات بە شداری چالاکانەی کەسایەتیە شارەزا، پسپۆر و خاوەن پێگە لە رووی فکری، سیاسی، کۆمەڵایەتی و ئایینی، ئاکادێمی و بە گشتی لە دەرەوەی کوردستان دا، هەوڵ بۆ بەستنی «کۆنفرانسی ئاشتی نەتەوەیی»، دواتر «کۆنگرە یا پارلمانی نەتەوەیی کوردستان» لە دەرەوە، لە کۆتایی دا دامەزراندن و راگەیاندنی «حکومەتی دیفاکتۆی تەوافقی، ئێتلافی و راگوێزەر» لە تاراوگە دا لە شکلی مومکین دا بدەن کە هاوتەراز لەگەڵ ئاستی توانایی و خواست و هاوتەریب لەگەڵ دۆخی سیاسی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان دا بێت.
سەبارەت بە شێوە و جۆری حکومەت لە خوارەوە لە خاڵە ئاماژە پێکراوەکان دا هەوڵ دەدەین بە وردی و بە پێ پێویست بۆ گشت لایەک شی بکەینەوە.
-بێشک حکومەتی دیفاکتۆ لەم چوار جۆرەی خوارەوەدا بە پێی واقعییەتی سیاسی رۆژ دەتوانێ چێ بکرێت، ئەوانیش « خۆدگەڕدانی، خۆدموختاری، فیدڕاڵی، سەربەخۆیی» کە دەتوانێ بە پێی تواناییی هێزی کورد دەستەبەربکرێت.
بەم پێیە حکومەتی دیفاکتۆ نوێنەرایەتی پرسی کورد دەکات تا قۆناغی گواستنەوە بۆ ناوخۆی رۆژهەڵات و دواتر هەڵبژاردنی ئازاد لە کەشێکی موناسب و دێموکراتیک دا، حکومەتی دیفاکتۆ کار دەکات بۆ هەرچی خێراتر کردنی رەورەوەی شۆرشی مافخوازی کورد لە رۆژهەڵات و بەرجەستەکردنەوەی دۆزی کوردی ئەو بەشە لە هاوکێشە سیاسی و ستراتیژیەکانی ناوچە و جیهان و ناوخۆی ئێران دا.
-ئەرکەکانی پارڵمان و حکومەتی دیفاکتۆ لە تەبعیددا بۆ رۆژهەڵاتی کوردستان:
پارڵمانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە تاراوگە گەورەترین مەرجەعی بریاردەری کەلانە لە مەڕ پرسەچارەنووسازەکانی کورد، ئەرکی پارڵمان نووسینەوەی دەستووری بنەڕەتی بۆ رۆژهەڵاتی کوردستان، پەسەندکردنی گەڵاڵە و راسپاردە پێشنیارکراوەکان، هەڵبژاردنی کابینەی حکومەتی دیفاکتۆ، دیاری کردنی ئاستی دەسەڵاتەکان، هەڵبژاردنی دەزگای دادی سەربەخۆ.
ئەرکە کانی حکومەتی دیفاکتۆ لە تەبعیددا:
١. پێکهێنانی هێزی پێشمەرگەی یەکدەستی نەتەوەیی کە لە ژێر بریاری فەرماندەیی هاوبەش و رێک و پێک دا بێت.
2. ژووری دیپڵۆماسی نەتەوەیی بۆکوردی رۆژهەڵات روو بە جیهان، واتە دیپڵۆماسی حیزبی و تاکی بگۆردرێت بۆ دیپڵۆماسی و لابی نەتەوەیی ، لەم چوارچێوەیەدا بانگهێشتی هەموو تاک و کەسایەتیەکانی کورد دەکرێت کە لە کاری دیپڵۆماسی و پەیوەندی دا شارەزاییان هەیە.
3. دامەزراندنی ناوەندێکی راگەیاندنی نەتەوەیی بە چەندین زمان، کردنەوەی میدیا نەتەوەیی روو بە رۆژهەڵاتی کوردستان، میدیایەک کە دەنگ و رەنگ و سیمای راستەقینە و ئاوێنەی باڵاونوێنی نەتەوەیی رۆژهەڵاتی کوردستان بێت و لە وشان دا روو بە هەموو چین و توێژ و بیر و زاراوەیەک و بۆگشت پرسەکان دەربکەوێت.
4.کردنەوەی ژوورێکی پەیوەندی ئێرانی لە لایەن حکومەتی دیفاکتۆ سەبارەت بە دیپڵۆماسی ناوخۆیی ئێران، بە مەبەستی پەیوەندی و نزیکایەتی، لێک تێگەیشتن و دیاڵۆگ و هاوک
اری، پێکەوە کارکردن،واته هاوپەیمانی لەگەڵ هێزە دێموکراتیک و هەروەها حیزب و گەلانی تری ناو چوارچێوەی ئێران دا.
5. سەندووقی ماڵی نەتەوەیی، حکومەتی دیفاکتۆ بۆ هەڵسووڕاندن و راپەراندنی ئەرک و کارەکان و هەزینەی ئۆرگانەکانی پێویستی بە سەندووقی دارایی هەیە، بودجەی ساڵانە لە لایەن پارلمانی تاراوگەوە پەسەند دەکرێت. سەرچاوەی داهات و ماڵی حکومەتی دیفاکتۆ لە پرۆژە ئابووریەکان و وەبەرهێنان هاوکاری و یارمەتی، پشتیوانی کەسانی سەرمایەدار، پشتیوانی دۆستان و وڵاتانی دێموکراتیک کە پشتیوانی دۆزی کوردن
دابین دەکرێت.
6. حکومەتی دیفاکتۆ لە تاراوگە هەڵدەستێت بە گرینگی دان، دیاری کردنی سیمبۆڵ و مۆرکە مێژوویی و نەتەوەییەکان، کە بە کەڵک وەرگرتن لە ئەزموون و دەستکەوتەکانی کۆماری کوردستان لەساڵی 1945 دا، تێدەکۆشێت بۆ بەرجەستە کردن و نەخشاندنەوەی و بەهێزکردنی کاراکتەری نەتەوەیی و سیاسی کورد.
7. حکومەتی دیفاکتۆ لە تەبعییدا لەمەر کۆماری ئیسلامی کە ئێستا تەواو هێژموونی بەسەر ئێران سەپاندووە و هەموو جومگەکانی دەسەڵاتی قورخ، بەگشتی مافە دێموکراتیک و نەتەوەیی و مرۆییەکانی گەلانی ئێرانی پێشێل و زەوت کردووە، بۆیە حکومەتی دیفاکتۆ بریاری خەباتی فرەرەهەندی و خۆراگری تەواو بە هەموو مێتۆدەکانی بە جایز و مەشروع دەزانێت،لەوانە سەخت ئامێری واتە «دیاڵۆگی مسلحانە» چەکدار،ی خۆراگری مەدەنی، خەباتی نەرم ئامێری و «دیاڵۆگی ئاشتیانە» لە بەرنامەی کاری خۆیدا دەگونجێت.
8. حکومەتی دیفاکتۆ لە تاراوگە لە هەموو هێز و دینەمۆی مرۆیی و پۆتانسێلەکانی بەردەست و بەشدار لە کەیسی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان کەڵک وەردەگرێت ، هەروەها لە بەرێوەبردنی و ئۆرگانیزەکردنی هێزی تێکۆشەر و ئازادیخواز لە ناوچوارچێوەی جوغرافیایی کوردستانی ژێر دەسەڵاتی ئێران دا ، لە گشت دامەزراوە مەدەنی، جەریانە سیاسی و ئایینییەکان، چین و توێژەکان، ژنان و لاوان، مامۆستایان و خوێندکاران، خەڵکی گوند و شار، بە شێوەی یەک هەنگاو و پۆشتە و پەرداخ بە رێکخستن و یەکانگیرانە سوود وەردەگرێت، لە پێناو یەکگوتاری و یەکگرتووی نەتەوەیی و ئاراستەدانی رێگای تێکۆشانی کەمتێچووی سەردەمیانە بۆ پێشەوەچوون و چارەسەرکردنی دۆزی سیاسی و نەتەوەیی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان دا.
9. حکومەتی دیفاکتۆ لە تاراوگە هەڵدەستێت بە دامەزراندنی ناوەندگەلی جۆراوجۆر، دامەزراوە و رێکخراوەی گرینگ، سەکۆ و ژووری توێژینەوە و لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون بۆ بابەتگەلی فکری، سیاسی، ئابووری، کۆمەڵایەتی، ئەمنی، زمانەوانی، کۆمەڵناسی، ژینگەیی، جوگرافی، مێژوویی، زانستی، هزری و ئەدەبی..و.. کە بە هەزاران کەسایەتی پسپۆر و لێهاتوو و بەتوانا و شارەزا و خاوەن ئەزموون و ئاکادێمی لەم بوارانەدا لەدەرەوە راستەوخۆ و له ناوخۆش ناراستەوخۆ تێیان دا کار و چالاک بن و رۆڵی بەهێز و دیار بنوێننن.
...................
نقشه راه، راه کارهای رسیدن بە حاکمیت سیاسی و تشکیل حکومت دفاکتو اتلافی، تەوافقی و انتقالی در تبعید به عنوان یک مرجعیت سیاسی و ملی و اداری برای کوردستان تحت حاکمیت ایران
فارسی
http://www.komarixwaz.com/fa/index.php/2011-10-20-08-15-58/7247-2018-12-03-04-51-23
لینک منشور جنبش جمهوریخواه شرق کوردستان
http://www.komarixwaz.com/fa/index.php/2011-10-20-08-16-42/1927-2014-01-09-10-38-06
.........................
کوردی
نەخشە رێگا
رێکارەکانی دەستەبەرکردنی سەروەری سیاسی و ساغکردنەوەی حکومەتی دیفاکتۆی، ئێتلافی و راگوێزەر لە تەبعیددا وەک مەرجەعێکی سیاسی و نەتەوەیی و بەرێوەبەری بۆ رۆژهەڵاتی کوردستان
http://www.komarixwaz.com/ku/index.php/2011-10-20-07-47-07/9594-2018-11-10-00-00-27
لینکی مەنشووری بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەڵاتی کوردستان
http://www.komarixwaz.com/bername.php
ایمیل و آدرس ارتباط با جنبش جمهوریخواه شرق کردستان
This e-mail address is being protected from spambots. You need JavaScript enabled to view it.
This e-mail address is being protected from spambots. You need JavaScript enabled to view it.