فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

هێرش عەبدوالرحمان

گەورەترین کێشەی ترامپ ئەوەیە کە لەخێزانێکی سیاسیەوە نەھاتوە، چی بەخەیاڵدابێت بێ بیرکردنەوە تویتی دەکات. ھەر ئەو شیوازی کارکردنەی وایکردوە بەتویت قیامەت ھەڵسێنێت.! لە سەرەتای یەکەم ساڵی سەرۆکایەتیەکەی، کۆماریەکان بەس فریای ئەوە دەکەوتن خەریکی تویتە ھەڵەکانی ترامپ بن، پاساو و لێکدانەوەی جیاواز پینەیان دەکرد تا ڕای گشتی و ئەنداماکانیان توڕەنەبن و، لەسەر حزبەکەیان نەکەوێت. بۆ ماوەیەک توانیان، بەڵام دوای ئەوە وازیانھێنا، کە ھەوڵدان لەگەڵ ترامپ بێ سودە و، ئەو لە تویتی خۆی ناکەوێت.

دیموکراتەکان دەمێکە لە بۆسەدابوون تا کەیسکی یاسایی بدۆزنەوە تا ترامپ لە سەرۆکایەتی دوور بخەنەوە، لەیەکەم ڕۆژی دەسبەکاربونی ترامپ کەوتنە دوای خاڵە لاوازەکانی، کۆمەڵی دۆسێیان جوڵاند، گەورەتریان لێکۆڵینەوەی "مۆلەر" بوو کە جگە لە کەیسی ڕوسیا کە لەکەناڵی جیاوازەوە دەستی خستۆتە ھەڵبژاردنەکانی ئەمریکاوە، ڕاپۆرتێکیشی ئامادەکرابوو کە بە دە خاڵ ترامپ تاوانبارکراوە بەشکاندنی یاسا، وە پێویستە متمانەی لێوەرگیرێتەوە. بۆ ماوەیەک دیموکراتەکان بێدەنگیان لێکرد، تا ئەو پەیوەندیە تەلەفۆنییەی نێوان ترامپ و سەرۆکی ئۆکرانیا ئاشکرابوو، ئیتر دیموکراتەکان بەهەلیانزانی کە ئێستا کاتیەتی ترامپ دورخرێتەوە.

سێ ھەفتە پێش ئەوەی کە کۆنگرس و ئەنجومەنی پیران بۆ دوو ھەفتە بچنە پشووە، سەرۆکی کۆنگرس "نانسی پلۆسی" بڕیاری لێسندنەوەی متمانەی لە کۆنگرس واژۆکرد، ئەوە وای لە ترامپ کرد دوو ھەفتەی پشووی ئەو دوو دەزگایە بە ھەل بزانێت، تا بڕیار و کۆمەڵێک یاسا واژۆ بکات، تا ئەوان نەگەڕاونەتەوە واشنتن و کێشەی بۆ دروست بکەن، لە یەکەم ڕۆژی گەڕانەوەی کۆنگرسمانەکان بۆ وویلایەتەکانی خۆیان، ترامپ لێدوانیدا کە ھەر پڕۆژە یاسایەک بێتە بەردەمی واژۆی دەکات و، پێویست ناکات بە فلتەری کۆنگرس و ئەنجومەنی پیراندا بڕوا. بۆیە کۆمەڵێک بڕیاریدا،،تەواوی دامودەزگاکان و ڕای گشتی ئەمریکی توشی کاردانەوەکرد.

بڕیاری پاشەکشەی سەربازە ئەمریکیەکان لە ڕۆژئاوای کوردستان، و ڕێگادان بە تورکیا تا ئۆپەراسێۆنەکە بکات، کە چەندین مانگە ئەردۆغان داوای دەکات بە تەلەفۆنێک ئەردۆغان ڕازیکردبوو، ترامپیش ڕەزامەندی نیشاندابوو، دواجار ئەو کارەساتەی ئێستای لی کەوتوە. لەو ڕۆژەوە ئەمریکیەکان بە تویت و نوسین وەک نوکتەیەک دەڵێن کەسێک نیە ئەو تەلەفۆنەی لێ بسێنێت و تەلەفۆنێکی مناڵانەی بداتێ ؟! تا بە تویت و تەلەفۆنی تر توشی کارەساتی قوڵتری نەکردوین.!

سەرەڕای ئەو کەیسانەی ترامپی پێ تۆمەتبار دەکرێت، دیموکراتەکان بەڵگەی پشتکردن لە کوردەکانی ڕۆژئاواشیان کردوە بە کارتێکی تازە بۆ لێسندنەوەی متمانە لە ترامپ، وە دەڵێن ھاوپەیمانێکی ئەمریکای داوەتە دەست گورگێک کە ھاوشانی ئێمە شەڕی جیھانی تیرۆریکردوە، دەبێت باجی ئەوەش بدات. ھەفتەی داھاتودا مانۆڕی لێسەندنەوەی متمانە لە ترامپ دەست پێدەکات، ئێستا وەک گاڵتەکردن دیموکراتەکان دەڵێن ھەرچی دەوروبەری ترامپە یان دەست لەکاردەکێشێتەوە، یان زیندانییە یان لەژێر لێکۆڵینەوەدایە، خۆشی زۆری نەماوە، تا ڕاستیەکان بە دەنگدەر بڵێن و کۆتایی بەسەرۆکایەتیەکەی دێنن.

16/10/2019

 

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان