ئەنجوومەنی سەوزی چیای مەریوان بە دەرکردنی بەیاننامەیەک بە توندی تێکدانی ژینگەی ناوچەی ڕازاوەی کۆساڵانی مەحکوومکرد و داوای لە خەڵکی ناوچەکە کردوە کە ڕووبەڕووی ئەو خەسارە ژینگەییە ببنەوە.
لە بەشێک لە پەیامی ئەنجوومەنی سەوزی چیای مەریوان هاتووە؛ ساڵانێکە نە بوونی کەسانی بە مشوور و خەمخۆر لە ئاستی بەرپرسایەتیی ناوەندەکانی پێوەندیدار بە ژینگەی وڵات و هەروەها زێدەخوازی و نەفسنزمی هێندێک کەس بۆتە بەڵایەکی وێرانکەر بۆ سەر ژینگە وسروشتی کوردستان، ئەمەش دەستی دوژمن نیە بەڵکوو هەوڵی کەسانی ناتێگەیشتووە لە ئۆکۆسیستم و هەستیاریی ژینگە و سروشتە.
لە درێژەی پەیامی ئەنجوومەنی سەوزی چیای مەریوان بە نیگەرانییەوە باس لەوە کراوە کە دوای کارەساتی لە ناوبردنی دارستان و سەرچاوەکانی ئاو و لەوەڕگەکان، ئێستاکە بە بڕیارێکی نایاسایی و نازانستیانە خەرێکن لە دڵی جەنگەڵ و دارستانی کۆساڵانی مەریوان جادەیەک
شۆرای ڕێکخراوە مەدەنییەکانی کوردستان، سەبارەت بە دەسبەسەرکردنی "زارا محەمەدی"، بەیاننامەیەکیان بڵاو کردەوە.
ڕۆژی دووشەممە، ٦ی جۆزەردان، شۆرای ڕێکخراوە مەدەنییەکانی کوردستان، سەبارەت بە دەسبەسەرکردنی "زارا محەمەدی"، بەیاننامەیەکیان بڵاو کردەوە و خوازیاری ئازادیی بێ مەرجی ئەم چالاکە مەدنییەن.
دەقی ئەم بەیاننامەیە، بەم چەشنەیە:
هاووڵاتیانی بەڕێز!
وەک ئاگادارن، کەمپەینی "زاگرۆس چاوەڕێمانە"، بە مەبەستی گەیاندنی یارمەتی بە لێقەوماوانی لوڕستان و ئیلام، بە دوور لە هەر چەشنە هەڵاواردن یان لایەنگریی سیاسی و ئیدیۆلۆژیانە، بە بەشداریی هەموو شاران ڕاگەیەندرا و بە پشتیوانیی جەماوەری کوردستانەوە، هیوا بۆ زاگرۆس گەڕایەوە. لێرەوە وێڕای سپاس و پێزانین بۆ ئەمەگناسیتان، بۆ ئاگاداریتان یارمەتییەکانتان بە دەستی ڕۆڵەکانی خۆتان گەیشتە دەست لێقەوماوان و تا هێزێک لە کەمپەینەکەدا مابێت، هەڵمەتی فریاکەوتن درێژەی دەبێت و کار و ئەرکەکان بە پێی دەسەڵاتی شارەکان لە باری ماڵی و شتومەک و هێزی مرۆڤییەوە، دابەش کراوە.
خاڵی گرنگ ئەوەیە کە لەم ڕۆژانەی دواییدا، سێ کەس لە هاوڕێیانی چالاکی کەمپەین بە هۆکاری نادیار لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کران، کە دوو کەسیان ئازاد بوونە و خاتوو زارا هێشتا دەستبەسەرە. ئەمەش بۆ چالاکییەکانی کەمپەین بەربەستی
وەزیری دەرەوەی ئێران محەمەد جەواد زەریف وتی ئێران هەوڵی بەدەستهێنانی چەکی ناوەکیی نادات و ڕوونی کردەوە ڕابەری باڵای ئێران ئایەتوڵا عەلی خامنەئی لە فەتوایەکدا قەدەغەی کردووە.
وەزیری دەرەوەی ئێران محەمەد جەواد زەریف لە تۆڕی کۆمەڵایەتی
ئەنجوومەنی فەرهەنگی و کۆمەڵایەتیی نۆژین لە ڕاگەیەندراوێكدا هەواڵی دەسبەسەرکرانی سێ کەس لە ئەندامانی ئەو ئەنجوومەنەی پشتڕاست کردۆتەوەو داوایان لە خەڵکی کوردستان کردووە کە لە ڕۆڵەکانی خۆیان پشتیوانی بکەن.
لە بەشێک لە ڕاگەیەندراوی ئەنجوومەنی نۆژیندا هاتووە
کە رۆژی پێنجشەممە ٢ی جۆزەردانی ٩٨ی هەتاوی سێ کەس لە ئەندامانی ئەو ئەنجوومەنە بە ناوەکانی زارا محەممەدی، ئیدریس منبەری، رێبوار منبەری کە لە لە بەڕێوەبەرانی ئەنجوومەنی فەرهەنگی و کۆمەڵایەتیی نۆژینن بە هۆکاری ناڕوون لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەرکراون و دوای بەداوداچوونی زۆر بڕیارە ئەمرۆ شەممە ٤ی جۆزەردان هۆکاری دەسبەسەرکرانی ئەو سێ چالاکە فەرهەنگییە ڕوون ببێتەوە.
جێیئاماژەیە ئەنجوونی فەرهەنگی و کۆمەڵایەتیی نۆژین لە
هێزە ئینتزامییەکان لە سنووری شاری پیرانشاردا لەگەڵ یەکتر تووشی شەڕ و پێکدادان بوون.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا، ئێوارەی ڕۆژی هەینی، ٣ی جۆزەردان، هێزەکانی هەنگی سنووریی شاری پیرانشار لە شوێنێک بە ناوی "شینک"، دەکەونە بۆسەی یەکتر و تەقە لە یەکتر دەکەن.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە نەخۆشخانەی شاری پیرانشار، وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە، بە هەواڵنێری کوردپای ڕاگەیاند: "لەو شەڕ و تێکەڵچوونەدا، چوار کەس لە هێزەکانی هەنگی
محهمهد جهواد زهریف، وهزیری دهرهوهی ئێران، به سهردانێك گهیشته بهغدای پایتهختی عێراق و بڕیاره لهگهڵ بهرپرسانی باڵای عێراق كۆببێتهوه.
تاووتوێكردنی گرژییهكانی ناوچهكه، بهتایبهتیش نێوان ئێران و ئهمهریكا و هاوكات پهیوهندییهكانی تاران و بهغدا، بهشێكی سهرهكی كۆبوونهوهكانی زهریف دهبێت لهگهڵ بهرپرسانی عێراق.
میدیاكانی ئێرانیش لهبارهی سهردانهكهی زهریف بۆ عێراق ئاماژهیان بهوهكردووه، سهردانهكه رۆژێك دهخایهنێت و كۆمهڵێك دیداری چڕوپڕی لهگهڵ بهرپرسانی عێراقی دهبێت.
به گوێرهی زانیارییهكان، سهردانهكهی زهریف بۆ ئهوهیه، پهیامێك
لە گوتارێکدا تێریزا مەی دەستلەکارکێشانەوەی خۆی لە پۆستی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا و سەرۆکی پارتی پارێزگاران راگەیاند و ئاماژەی بەوە کرد، بۆ بەریتانیا وا باشترە سەرۆکوەزیرانێکی دیکە هەڵبژێرێت.
لە گوتارەکەیدا مەی باسی لەوە کرد، هەوڵی تەواوم بۆ پرۆسەی برێکزیت دا، بەڵام سەرکەوتوو نەبووم.
پێشتر میدیاکانی بەریتانیا هۆکاری دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆکوەزیرانی
هسهن رۆحانی سەرۆك كۆماری ئێران، دوایین ههڵوێستی وڵاتهكهی له بارهی گرژییهكانی نێوان وڵاتهكهی و ئهمهریكا راگهیاند و دووپات لهوه دهكاتهوه، تەنانەت ئەگەر بۆمبارانیش بكرێن، گەلی ئێران تەسلیم نابێت.
حەسەن رۆحانی، سهرۆككۆماری ئێران، شەوی رابردوو لە كۆبوونەوەیەكدا بە ئاماژەدان بە ئەو گوشارانەی لەسەر ئێرانە رایگەیاند، پێویستیان بە خۆڕاگری زیاترە بۆ ئەوەی دوژمنانی
سوپای ئهمهریكا، تۆمهتی هێرشكردنه سهر كهشتییه نهوتههڵگرهكانی كهنداو، ئاراستهی سوپای پاسدارانی ئێران دهكات و رایدهگهیهنێت، بهشێكه له ههڵمهتهكانی تاران كه لهناوچهكه دهستیپێكردووه.
ئهدمیراڵ مایكل جێلدای، فهرماندهی هێزه هاوبهشهكان، رایگهیاند، تۆمهتی هێرشكردنه سهر كهشتییه نهوتههڵگرهكان، له بهندهری فوجهیرهی ئیمارات، دهگهڕێننهوه بۆ سوپای پاسداران.
جێلدای دهشڵێت: "وهزارهتی بهرگری ئهمهریكا (پنتاگۆن)، گهیشتووهته
تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك رایگەیاند لە سێ مانگی سەرەتای 2019 دا ژمارەی پێوانەیی شكاندووە و تێیدا 2 ملیار و 200 ملیۆن هەژماری ساختەی داخستووە.
لە راگەیەندراوێكی فەیسبووكدا هاتوە لە چارەكی یەكەمی ساڵی 2019 دا نزیكەی 2 ملیار و 200 ملیۆن هەژماری ساختەی سڕیوەتەوە.
لە ٦ مانگی دواییدا تۆڕەكە كە رووبەڕووی هەڕەشەی
وەزیری دەرەوەی سەڵتەنەتی عومان دەڵێت وڵاتەکەی لەگەڵ لایەنی دیکە هەوڵی هێورکردنەوەی گرژیـیەکانی نێوان ئەمەریکا و ئێران دەدەن.
یوسف بن عەلەوی بن عەبدوڵڵا لە لێدوانیدا بۆ ڕۆژنامەی (الشرق الأوسط) ئەمەی ئاشکراکردووە و گوتویەتی هەوڵێکی زۆر بۆ ئەم مەبەستە دەدەن و لە ئێستادا پەیوەندیەکی چڕی بۆ ئەنجام دەدەن. داواشی کرد کۆمەڵی نێودەوڵەتی لەگەڵ عوماندا بەشداری بکات تاوەکو ڕێگری بکەن لە هەڵگیرساندنی شەڕ.
هۆشداریشی دا کە ئەگەربێت و شەڕ هەڵبگیرسێت ڕەنگە زیان
دۆخی تەندروستی ١١ بەندکراوی سیاسی لە بەندیخانەی ڕەجایی شاری کەرەج ناجێگرە و لە لایەن بەرپرسانی بەندیخانەکەوە ڕێگە نادرێ سەردانی نەخۆشخانە بکەن یا دوکتۆری تایبەت بە نەخۆشیەکەیان بیانبینێ و چارەسەریان بکات.
ناوەندی “عەبدولڕەحمان بروومەند” لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە دۆخی تەندروستی ١١ کەس لە زیندانیانی سیاسی بەندیخانەی ڕەجایی شار، وەک ئارش سادقی، هەمزە سواری، مەجید ئەسەدی، ئەفشین بایمانی ناجێگرە و بەهۆی ڕێگە پێنەدانیان بۆ لای دوکتۆر ڕۆژبەڕۆژ دۆخی تەندروستیان خراپتر دەبێ.
بەپێی ماددەی ١٠ی پەیمانی نێودەوڵەتی حقووقی مەدەنی و سیاسی
هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری "کەلات" سەر بە پارێزگای خوراسانی ڕەزەوی، لە دادگادا ئامادە بوو و لەو دادگایەدا داوای داکۆکیی لە خۆی کرد.
ڕۆژی شەممە، ٢٨ی بانەمەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "مێهدی گەنجبەخش"، بە تۆمەتی "بڵاوکردنەوەی ناڕاستییەکان"، "تێکدانی بیروڕای گشتی"، "پڕوپاگەندە دژی نیزام" و "بێڕێزی بە ڕێبەری نیزام"، لە دادگای شاری کەلاتدا، بە بەشداریی "عوسمان موزەین"، پارێزەری پلەی یەکی دادگوستەری، دادگایی کرا.
ئەم هاووڵاتییە کوردە، ڕۆژی ٣ی پووشپەڕی ساڵی ٩٧، سەبارەت بەو تۆمەتانە دەسبەسەر و پاش ١٠ ڕۆژ لێپرسینەوە، بە دانانی بارمتەی ٢٥٠ میلیۆن تمەنی
بیهروز کەمالوەندی، گوتەبێژی ئاژانسی وزەی ئەتۆمی ئێران رایگەیاند، وڵاتەکەی پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ چوار هێندە زیاددەکات.
بیهروز کەمالوەندی رایگەیاند، پابەندی سنووردارکردنی پیتاندنی یۆرانیۆم نابن بەپێی رێککەوتنی ئەتۆمی و پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ چوار هێندە زیاددەکەن.
ئەوەش لەکاتێکدایە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاندووە، رێگە بە ئێران نادات دەستی بە چەکی ئەتۆم بگات.
ترەمپ بە فۆکس نیوزی ئەمریکی راگەیاند، لەو کاتەوەی بووەتە سەرۆکی ئەمریکا چەندین کۆبوونەوەی لەگەڵ فەرماندە سەربازییەکانی وڵاتەکەی لەبارەی ئێران کردووە، فەرماندە سەربازییەکان نەخشەی رۆژهەلاتی نێوەڕاستیان پیشانداوە و لە 14- 15 شوێنی ناوچەکەدا شەڕ و کێشە
بە پێی هەواڵەکان، دوا بە دوای گرانبوونی تێچوو و نرخی گاز لە ئێران، وەزارەتی وزەی کۆماری ئیسلامی رایگەیاندووە کە لە رۆژی شەممە ٢ی جۆزەردانەوە، نرخی بەکارهێنانی کارەبا ١٦٪ زیاد دەکات. ئەمەش بێگومان گوشاری زۆری ئابووری دەخاتە سەر خەڵک.
لە حاڵێکدا خەڵکی ئێران لە بێکاریدا دەژین و بە وتەی بەرپرسانی