لە گوتارێکدا تێریزا مەی دەستلەکارکێشانەوەی خۆی لە پۆستی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا و سەرۆکی پارتی پارێزگاران راگەیاند و ئاماژەی بەوە کرد، بۆ بەریتانیا وا باشترە سەرۆکوەزیرانێکی دیکە هەڵبژێرێت.
لە گوتارەکەیدا مەی باسی لەوە کرد، هەوڵی تەواوم بۆ پرۆسەی برێکزیت دا، بەڵام سەرکەوتوو نەبووم.
پێشتر میدیاکانی بەریتانیا هۆکاری دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکەیان بۆ ئەوە گەڕاندبووەوە کە رۆژ لەدوای رۆژ ژمارەیەکی زیاتر لە ئەندامانی پەرلەمان پشت لە مەی دەکەن.
تێریزا مەی، دوای دەستلەکارکێشانەوەی دەیڤید کامیرۆن، سەرۆکوەزیرانی پێشووی بەریتانیا لە 13ـی تەممووزی 2016 وەک جێگرەوەی کامیرۆن دەستنیشانکرا.
تێرێزا مەی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا و سەرۆکی پارتی پارێزگارانی بەریتانیایە کە زۆرینەی کورسییەکانی پەرلەمانی ئەو وڵاتەی بەدەستە، دووەمین ژنە لە دوای مارگارێت تاچەر بووەتە سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا.
25/5/2019