فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

سوپای ئه‌مه‌ریكا، تۆمه‌تی هێرشكردنه‌ سه‌ر كه‌شتییه‌ نه‌وتهه‌ڵگره‌كانی كه‌نداو، ئاراسته‌ی سوپای پاسدارانی ئێران ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌شێكه‌ له‌ هه‌ڵمه‌ته‌كانی تاران كه‌ له‌ناوچه‌كه‌ ده‌ستیپێكردووه‌.

ئه‌دمیراڵ مایكل جێلدای، فه‌رمانده‌ی هێزه‌ هاوبه‌شه‌كان، رایگه‌یاند، تۆمه‌تی هێرشكردنه‌ سه‌ر كه‌شتییه‌ نه‌وتهه‌ڵگره‌كان، له‌ به‌نده‌ری فوجه‌یره‌ی ئیمارات، ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌ بۆ سوپای پاسداران.

جێلدای ده‌شڵێت: "وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا (پنتاگۆن)، گه‌یشتووه‌ته‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ی مینه‌ لێكندراوه‌كان به‌ كه‌شتییه‌كانی به‌نده‌ری فوجه‌یره‌ هی سوپای پاسداران بوون".

دووپاتیش له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌، ئێستا پنتاگۆن له‌هه‌وڵدایه‌ بگاته‌ ئه‌نجامێك بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێت چۆن ئه‌و مینه‌ لكێندراوانه‌ گه‌یشتوونه‌ته‌ ئامانجه‌كان.

رۆژی 12 ئایار/ مایۆی ئه‌مساڵ، دوو كه‌شتی نه‌وتهه‌ڵگری سعوودی و كه‌شتیه‌كی ئیماراتی و یه‌كێكی دیكه‌ی نه‌رویجی، له‌ به‌نده‌ری فوجه‌یره‌ی ئیمارات هێرشیان كرایه‌ سه‌ر و به‌شێكی كه‌شتییه‌كان زیانییان پێگه‌یشت.

دوای ئه‌و كه‌شتیانه‌، میلیشیا حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن، كه‌ له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ پشتیوانی ده‌كرێن، به‌ فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان، هێرشیان كرده‌ سه‌ر هێلی بۆڕی نه‌وتی كۆمپانیای ئارامكۆ، كه‌ نه‌وتی سعوودیه‌ ده‌گوازێته‌وه‌.

گوته‌كانی ئه‌و ئه‌دمیراڵه‌ سه‌ربازییه‌ی ئه‌مه‌ریكا، به‌ یه‌كه‌م تۆمه‌تباركردنی پاسداران داده‌نرێت به‌ شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ و پێشبینیش ده‌كرێت له‌ ماوه‌ی داهاتووش پنتاگۆن هه‌ڵوێستی نوێ به‌رامبه‌ر به‌ پاسداران بنوێنێت.

پێشتریش ئه‌مه‌ریكا به‌ فه‌رمی سوپای پاسدارانی خستووه‌ته‌ لیستی تیرۆر و وه‌كو تیرۆریست ناساندوویه‌تی.

ئێستا گرژییه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران گه‌یشتووه‌ته‌ لووتكه‌ و به‌رپرسانی واشنتنیش به‌رده‌وام دووپات له‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ چاوه‌ڕێی په‌یوه‌ندی به‌رپرسانی ئێران ده‌كه‌ن و به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك نایانه‌وێت شه‌ڕ له‌ دژی ئێران رابگه‌یه‌نن.

لای خۆیانه‌وه‌ به‌رپرسانی ئێرانیش، ئه‌گه‌رچی به‌روونی ئه‌وه‌ ده‌ڵێن كه‌ له‌گه‌ڵ شه‌ڕدا نین، به‌ڵام ره‌تیشیده‌كه‌نه‌وه‌ دانوستان و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا بكه‌ن.

سه‌رچاوه‌: Independent Arabic

25/5/2019

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان