فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

بیهروز کەمالوەندی، گوتەبێژی ئاژانسی وزەی ئەتۆمی ئێران رایگەیاند، وڵاتەکەی پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ چوار هێندە زیاددەکات.

بیهروز کەمالوەندی رایگەیاند، پابەندی سنووردارکردنی پیتاندنی یۆرانیۆم نابن بەپێی رێککەوتنی ئەتۆمی و پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ چوار هێندە زیاددەکەن.

ئەوەش لەکاتێکدایە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاندووە، رێگە بە ئێران نادات دەستی بە چەکی ئەتۆم بگات.

ترەمپ بە فۆکس نیوزی ئەمریکی راگەیاند، لەو کاتەوەی بووەتە سەرۆکی ئەمریکا چەندین کۆبوونەوەی لەگەڵ فەرماندە سەربازییەکانی وڵاتەکەی لەبارەی ئێران کردووە، فەرماندە سەربازییەکان نەخشەی رۆژهەلاتی نێوەڕاستیان پیشانداوە و لە 14- 15 شوێنی ناوچەکەدا شەڕ و کێشە هەن، کە بەگوتەی ترەمپ "لە هەموویاندا ئێران لە پشت کێشەکانەوەیە'.

ترەمپ دەڵێت، نایەوێ شەڕ دژی ئێران هەڵبگیرسێنێت، بەڵام رێگەش نادات ئەو وڵاتە دەستی بە چەکی ئەتۆم بگات. دەشڵێت بەهۆی گوشار و گەمارۆکانی ئەمریکا، ئابووری ئێران داڕماوە.

٢٣/٥/٢٠١٩

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان