هێزە ئینتزامییەکان لە سنووری شاری پیرانشاردا لەگەڵ یەکتر تووشی شەڕ و پێکدادان بوون.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا، ئێوارەی ڕۆژی هەینی، ٣ی جۆزەردان، هێزەکانی هەنگی سنووریی شاری پیرانشار لە شوێنێک بە ناوی "شینک"، دەکەونە بۆسەی یەکتر و تەقە لە یەکتر دەکەن.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە نەخۆشخانەی شاری پیرانشار، وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە، بە هەواڵنێری کوردپای ڕاگەیاند: "لەو شەڕ و تێکەڵچوونەدا، چوار کەس لە هێزەکانی هەنگی سنووری کوژراون و تەرمی ئەوانیان بۆ نەخۆشخانەی ئەو شارە، ڕاگوێزراون.
ئەو سەرچاوەیە هەروەها دەڵێت: "هێزەکانی هەنگی سنووری، لە تاریکایی شەودا و لە ترسی هێزە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران، یەکتریان کردووتە ئامانج."
هەتا ئێستا هەنگی سنووریی شاری پیرانشار بە نیسبەت ئەم ڕووداوە، بێدەنگی هەڵبژاردووە.
26/5/2019