محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، به سه‌ردانێك گه‌یشته به‌غدای پایته‌ختی عێراق و بڕیاره له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای عێراق كۆببێته‌وه.
تاووتوێكردنی گرژییه‌كانی ناوچه‌كه، به‌تایبه‌تیش نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكا و هاوكات په‌یوه‌ندییه‌كانی تاران و به‌غدا، به‌شێكی سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كانی زه‌ریف ده‌بێت له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراق.
میدیاكانی ئێرانیش له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی زه‌ریف بۆ عێراق ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه، سه‌ردانه‌كه رۆژێك ده‌خایه‌نێت و كۆمه‌ڵێك دیداری چڕوپڕی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراقی ده‌بێت.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، سه‌ردانه‌كه‌ی زه‌ریف بۆ ئه‌وه‌یه، په‌یامێك بۆ واشنتن بنێرێت و رایبگه‌یه‌نێت، تاران خوازیاری جه‌نگ نییه.
هاوكات تاووتوێكردنی رۆڵی عێراقه له گرژییه‌كانی ئێستا نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران و تاران ده‌یه‌وێت بزانێت به‌غدا چۆن ده‌توانێت ره‌وشه‌كه ئارامتر بكاته‌وه.
26/5/2019