فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری "کەلات" سەر بە پارێزگای خوراسانی ڕەزەوی، لە دادگادا ئامادە بوو و لەو دادگایەدا داوای داکۆکیی لە خۆی کرد.
ڕۆژی شەممە، ٢٨ی بانەمەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "مێهدی گەنج‌بەخش"، بە تۆمەتی "بڵاوکردنەوەی ناڕاستییەکان"، "تێکدانی بیروڕای گشتی"، "پڕوپاگەندە دژی نیزام" و "بێڕێزی بە ڕێبەری نیزام"، لە دادگای شاری کەلاتدا، بە بەشداریی "عوسمان موزەین"، پارێزەری پلەی یەکی دادگوستەری، دادگایی کرا.

ئەم هاووڵاتییە کوردە، ڕۆژی ٣ی پووشپەڕی ساڵی ٩٧، سەبارەت بەو تۆمەتانە دەسبەسەر و پاش ١٠ ڕۆژ لێپرسینەوە، بە دانانی بارمتەی ٢٥٠ میلیۆن تمەنی ئازاد کرا و شاکیی دۆسیەکەی ناوبراو، وەزارەتی ئیتلاعاتە.

ئەم هاووڵاتییە کوردە، لە کاتی دەسبەسەرییدا هەتا ئێستا ٥ جار بانگهێشتی دادگا کراوە.

مێهدی گەنج بەخش، ١٨ی سەرماوەزی ساڵی ٩٠، بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران"، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و هەتا ڕێکەوتی ١٨ی ڕێبەندانی هەمان ساڵ، لە گرتنگەی ئیتلاعاتدا لێپرسینەوەی لێکرا بوو.

ئەم هاووڵاتییە کوردە، دواتر لە لایەن دەزگای قەزایی بە ساڵێک زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرابوو و لە ساڵی ٩١ی هەتاویدا، دوای تێپەڕاندنی ماوەی زیندانییەکەی بە حەسێبکردنی ماوەی دەسبەسەرییەکەی، لە زیندانی "وەکێل‌ئاوا"ی شاری مەشهەددا، ئازاد کرابوو.
سەرچاوە : کوردپا

23/5/2019

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان