وەزیری دەرەوەی ئێران محەمەد جەواد زەریف وتی ئێران هەوڵی بەدەستهێنانی چەکی ناوەکیی نادات و ڕوونی کردەوە ڕابەری باڵای ئێران ئایەتوڵا عەلی خامنەئی لە فەتوایەکدا قەدەغەی کردووە.
وەزیری دەرەوەی ئێران محەمەد جەواد زەریف لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی سیاسەتەکانی ئەمەریکا زیان بە گەلی ئێران دەگەیەنێت و گرژییەک لە ناوچەکەدا دروست دەکات.
زەریف وتی " ماوەیەکی زۆر لەمەوبەر عەلی خامنەئی وتی هەوڵی بەدەستهێنانی چەکی ناوەکی نادەین و فەتوایەکی دەرکرد بۆ قەدەغەکردنی. تیرۆری ئابووری ئەمەریکی زیان بە گەلی ئێران دەگەیەنێت و گرژیی لە ناوچەکەدا دروست دەکات."
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز
28/5/2019